عن عمر بن الخطاب رضي الله عنه «أنَّه جَاء إِلى الحَجَر الأَسوَدِ، فَقَبَّلَه، وقال: إِنِّي لَأَعلَم أَنَّك حَجَرٌ، لا تَضُرُّ ولا تَنفَعُ، ولَولاَ أَنِّي رَأَيتُ النبيَّ -صلَّى الله عليه وسلَّم- يُقَبِّلُك مَا قَبَّلتُك».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هات بۆ لای بەردە ڕەشەکە، وماچی کرد، و ووتی: من دەزانم تۆ تەنها بەردێکیت، هیچ زیان وسوودێکت نییە، ئەگەر پێغەمبەرم نەبینیایە -صلى اللە علیە وسلم- کە ماچتی دەکرد؛ ئەوا هەرگیز ماچتم نەدەکرد».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

کاتەکان وشوێنەکان وجگە لەمانە لە شتەکانى تر، بە پیرۆز ومەزن دانانرێن بەهۆی خودی خۆیانەوە، بەڵکو بە پیرۆز دادەنرێن بەهۆی ئەو فەزڵەی لە شەریعەتدا باسکراوە؛ بۆیە عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزاى خواى لێبێت- هات بۆ لای بەردە ڕەشەکە وماچی کرد لە نێوان حاجیەکاندا، کە ئەوان ماوەیەکی زۆر نابێت وازیان هێناوە لە بە مەزندانان وپەرستنی بتەکان، وئیمامی عومەر ئەوەى ڕوونکردەوە کە ماچی ئەم بەردەی کرد وبە مەزنی دانا نەک بەهۆی بۆچوونی خۆی، یان بەهۆی ئەوەى کە بەردەکە سوود دەگەیەنێت وزیان لادەبات، بەڵکو ئەمە پەرستنێکە لەو کەسەی شەریعەتەکەى هێناوە وەریگرتووە -صلى اللە علیە وسلم- چونکە ئیمامی عومەر پێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم- کە ماچی ئەم بەردە ڕەشەی دەکرد، بۆیە ئەمیش وەکو شوێنکەوتنێک بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ماچی دەکات، نەک بۆچوونی خۆی وداهێنانێک -بیدعەیەک- بێت لە دینیدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر