+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ يَوْمَ خَيْبَرَ:
«لَأُعْطِيَنَّ هَذِهِ الرَّايَةَ رَجُلًا يُحِبُّ اللهَ وَرَسُولَهُ، يَفْتَحُ اللهُ عَلَى يَدَيْهِ» قَالَ عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ: مَا أَحْبَبْتُ الْإِمَارَةَ إِلَّا يَوْمَئِذٍ، قَالَ فَتَسَاوَرْتُ لَهَا رَجَاءَ أَنْ أُدْعَى لَهَا، قَالَ فَدَعَا رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلِيَّ بْنَ أَبِي طَالِبٍ، فَأَعْطَاهُ إِيَّاهَا، وَقَالَ: «امْشِ، وَلَا تَلْتَفِتْ، حَتَّى يَفْتَحَ اللهُ عَلَيْكَ» قَالَ فَسَارَ عَلِيٌّ شَيْئًا ثُمَّ وَقَفَ وَلَمْ يَلْتَفِتْ، فَصَرَخَ: يَا رَسُولَ اللهِ، عَلَى مَاذَا أُقَاتِلُ النَّاسَ؟ قَالَ: «قَاتِلْهُمْ حَتَّى يَشْهَدُوا أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ، فَإِذَا فَعَلُوا ذَلِكَ فَقَدْ مَنَعُوا مِنْكَ دِمَاءَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ، إِلَّا بِحَقِّهَا وَحِسَابُهُمْ عَلَى اللهِ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2405]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی جەنگی خەیبەردا فەرموویەتی:
«ئاڵاکە دەدەمە دەستی پیاوێک کە خوای گەورە وپێغەمبەری خۆش دەوێت، وخوای گەورە لەسەر دەستی ئەو فەتح وڕزگارکردن بەرپا دەکات»، عومەری كوڕی خەتاب ووتی: حەزم لە فەرمانڕەوایی نەبووە جگە لە ئەو ڕۆژە نەبێت، وخۆم پیشان دەدا بە هیوای ئەوەی بۆی بانگ بكرێم، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبی کرد، وئاڵاکەی پێدا، وفەرمووی: «بڕۆ، وئاوڕ مەدەرەوە، هەتا خواى گەورە لەسەر دەستی تۆ فەتح بەرپا دەکات»، عەلی ڕۆیشت وهیچ ئاوڕی نەدایەوە پاشان وەستا وبە دەنگێکی بەرز هاواری كرد: ئەی پێغەمبەری خودا، لەسەر چی بنەمایەک جەنگ دژی خەڵکی بەرپا بکەم؟ ئەویش فەرمووی: «جەنگ دژیان بەرپا بکە هەتا شاهێدی دەدەن بە (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ)^ ئەگەر وایانکرد ئەوا خوێن وماڵیان پارێزراوە مەگەر بە مافی خۆیان نەبێت، ولێپرسینەوەیان لای خواى گەورەیە». ^(واتە: هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وموحەمەد پێغەمبەر ونێردراوی خودایە)

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2405]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە هاوەڵانی ڕاگەیاند كە سبەی مسوڵمانان سەردەكەون بەسەر جولەكەكانی خەیبەر كە لە نزیك مەدینە دەژین، ئەمیش لەسەر دەستی پیاوێك كە ئاڵاكەی پێدەدات، ئاڵایەكە سوپا وەكو دروشم بەكاریدەهێنێت، وئەم پیاوە لە سیفەتەكانی ئەوەیە خودا وپێغەمبەرەكەی خۆشدەوێت، وخودا وپێغەمبەرەكەیشی ئەویان خۆشدەوێت.
عومەری كوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەكات كە هەرگیز حەزی بە دەسەڵات نەكردووە ولەخەیاڵیدا نەبووە جگە لە ئەو ڕۆژە نەبێت؛ بەو هیوای ئەو كەسە بێت كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خودا وپێغەمبەرەكەی خۆشیان دەوێت، وعومەر -ڕەزای خوای لێبێت- خۆی هێنایە پێشەوە بۆئەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بیبینێت وبەو هیوای بانگی ئەو بكات، هەروەها وەكو بەپەرۆشیەك بۆ وەرگرتنی ئەو ئاڵایە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی عەلی كوڕی ئەبی تاڵیبی كرد -ڕەزای خوای لێبێت- وئاڵاكەی پێدا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێكرد بەوەی سوپاكە بجوڵێنێت، و لەپاش گەیشتن بە دوژمن سارد نەبێتەوە لە جەنگەكە بەهۆی پشوو وەرگرتن و وەستان وپەیمان بەستن هەتاوەكو خوای گەورە ڕزگاركردنی ئەو قەڵایانە بەرپا دەكات بە سەركەوتن بەسەریاندا.
عەلی -ڕەزای خوای لێبێت- بەڕێكەوت، پاشان وەستا وئاوڕی نەدایەوە؛ بۆئەوەی سەرپێچی فەرمانی پێغەمبەر نەكات -صلى اللە علیە وسلم-، وعەلی -ڕەزای خوای لێبێت- بە دەنگێكی بەرز ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، لەسەر چی دژ بە خەڵكی بجەنگم؟
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: دژیان بجەنگە هەتاوەكو شاهێدی دەدەن بە: (لا إله إلا الله ومحمد رسول الله) واتە: (شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وشاهێدی دەدەم موحەمەد پێغەمبەری خودایە)؛ ئەگەر لەمەدا وەڵامیان دایتەوە، وهاتنە نێو ئیسلامەوە ئەوا ماڵ وسامانیان لەسەرت حەرامە، مەگەر بە مافی خۆیان نەبێت وەكو ئەوەی تاوانێك بكەن كە شایستەی كوشتن بێت بەپێی حوكمەكانی ئیسلام، ولێپرسینەوەیان لەلای خوای گەورەیە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی ڕۆمانی ئورومی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاوەڵان حەزیان بە دەسەڵاتدارێتی نەبوو چونکە بەرپرسیارێتی گەورەی تێدایە.
  2. دروستێتی گەڕان ولێکۆڵینەوە سەبارەت بە بابەتێک كە جەختکراوەتەوە لەسەر ئەوەی خێر وچاکەى تێدایە.
  3. ئیمام -پێشەوا- ئاراستەى سەرکردەى سوپا دەکات سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لە گۆڕەپانی جەنگدا.
  4. پابەندبوونی هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ئامۆژگارییەکانى وپەلەکردن بۆ جێبەجێکردنیان.
  5. هەرکەسێک شتێکی لە لا ڕوون نەبوو لەوەى داواى لێکراوە جێبەجێی بکات؛ ئەوا دەبێت پرسیار سەبارەتی بکات بۆئەوەى بە جوانی بۆی ڕوون بێتەوە.
  6. یەكێكە لە نیشانەكانی پێغەمبەرایەتی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- ؛ هەواڵیدا سەبارەت بە سەركەوتن بەسەر جولەكەكاندا وفەتح وڕزگاركردنی خەیبەر، وبەو شێوەیە ڕوویدا كە ئەو باسیكرد.
  7. ئامۆژگاری کردن بە پێشڕەوی وپەلەکردن بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکانى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-.
  8. نابێت کەسێک بکوژرێت کە هەردوو شاهێدی دانەکەى وتبێت مەگەر شتێکی لێوە دەربکەوێت یان بیڵێت کە کوشتنی واجب دەکات.
  9. حوکمەکانى ئیسلام جێبەجێ دەکرێت بە پێی ئەوەى خەڵکی بە ئاشکرا دەیکەن ودەیڵێن، وخواى گەورە ئاگاداری نهێنیەکانیانە.
  10. مەزنترین مەبەست لە جیهاد كردن بۆئەوەیە خەڵكی بێنە نێو ئاینی ئیسلامەوە.
زیاتر