+ -

عن جابر رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«لن يدخلَ النارَ رجلٌ شَهِد بدرًا والحُدَيْبِيَة».

[صحيح] - [رواه أحمد، وأصله في صحيح مسلم] - [مسند أحمد: 15262]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرپیاوێک بەشداری بەدر وحودەیبیەی کردبێت؛ ناچێتە دۆزەخەوە».

[صەحیحە] - [ئەحمەد گێڕاویەتیەوە] - [مسند أحمد - 15262]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە ئەم كەسانە ناچنە دۆزەخەوە: ئەوانەی ئامادەی جەنگی بەدر بوون و لەگەڵ پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- بەشداریان لەو جەنگەدا كرد كە لە ساڵی دووی كۆچی ڕوویدا، هەروەها ئەوانەی ئامادەی پەیمانی حودەیبیە بوون؛ كە بەیعەتی ڕیزوانیش دەگرێتەوە لە ساڵی شەشی كۆچی ڕوویاندا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپلەپایەی ئەوانەى بەشداری جەنگی بەدر وپەیمانی حودەیبیەیان کرد، وئەوان هەرگیز ناچنە دۆزەخەوە.
  2. ڕوونكردنەوەی ئەوەیە ئەگەر هەر ستەمێكیان كردبێت ئەوا خوای گەورە بۆیان زامن دەكات و لەسەری سزا نادرێن، وڕێنموێنیان دەكات بۆ مردن لەسەر ئیمان، ودەیانخاتە بەهەشتەوە بە بێ ئەوەی لە دۆزەخدا سزا بدرێن، وئەمیش فەزڵی خوای گەورە بە هەركەسێك بیەوێت دەیبەخشێت، وخوای گەورە خاوەن فەزڵی گەورەیە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر