عن زيد بن أرقم رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «اللهمَّ اغفِرْ للأنصار، ولأبناءِ الأنصار، وأبناءِ أبناءِ الأنصار».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە زەیدی کوڕی ئەڕقەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە لە ئەنساڕ، ومنداڵەکانی ئەنساڕ، ومنداڵی منداڵەکانى ئەنساڕ خۆش بە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزا دەکات بۆ ئەنساڕەکان -پشتیوانان- کە خەڵکی مەدینە بوون وناونران بە پشتیوانان -ئەنساڕەکان- چونکە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانى موهاجیرینەکانى -کۆچکارەکانى- مەککەیان کرد لە باوەڕداران، نزای بۆیان کرد بەوەى خواى گەورە لە ئەوان ولە منداڵەکانیان ولە منداڵی منداڵەکانیان خۆش بێت، وئەم فەرموودەیە فەزڵ وپلەپایەی ئەوان ونەوەکانیان دەردەخات لە پاش خۆیان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر