عن عُروة بن الزبير، قال: سألتُ عبد الله بن عمرو عن أشد ما صنع المشركون برسول الله صلى الله عليه وسلم ، قال: رأيتُ عُقبة بن أبي مُعَيْط جاء إلى النبي صلى الله عليه وسلم وهو يصلي، فوضع رداءه في عنقه فخنقه به خنقًا شديدًا، فجاء أبو بكر حتى دفعه عنه، فقال: {أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَنْ يَقُولَ رَبِّيَ اللَّهُ وَقَدْ جَاءَكُمْ بِالْبَيِّنَاتِ مِنْ رَبِّكُمْ} [غافر: 28].
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عروەی کوڕی زوبەیرەوە دەڵێت: پرسیارم لە عبداللەی کوڕی عەمرو کرد لە خراپترین شت کە موشریکەکان بەرامبەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیاندا، ووتی: عوقبەی کوڕی ئەبی موعیتم بینی، هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی دەکرد، جلەکەى توند کرد لە ملی (بۆئەوەى) بە توندی بیخنکێنێت، ئەبوبەکر هات وپاڵی پێوە نا ودووری خستەوە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: {أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَنْ يَقُولَ رَبِّيَ اللَّهُ وَقَدْ جَاءَكُمْ بِالْبَيِّنَاتِ مِنْ رَبِّكُمْ} [غافر: 28] واتە: {ئایا (چۆن) پیاوێك دەکوژن؟ لەبەرئەوەی دەڵێت: خوا پەروەردگارمە کە بەڕاستی چەند بەڵگە و موعجیزەی ڕوونی لە پەروەردگارتانەوە بۆ ھێناون}.
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عروەی کوڕی زوبەیری کوڕی عەوام -ڕەحمەتی خواى لێبێت- پرسیاری لە عبداللەی کوڕی عەمرو کرد -ڕەزاى خوایان لێبێت- سەبارەت بە خراپترین شت کە موشریکەکان بەرامبەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کردیان لە ئازاردان وزیانلێدان، ئەویش (عبد الله) ووتی: عوقبەی کوڕی ئەبی موعیتی بینی هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی دەکرد لە نزیکی کەعبە (لە حیجری کەعبە)، عوقبە جلەکەى توند کرد لە ملی پیرۆزی بۆئەوەى بە توندی بیخنکێنێت، ئەبوبەکر هات وپاڵی پێوە نا وعوقبەى دوور خستەوە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ودەیووت: {أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَنْ يَقُولَ رَبِّيَ اللَّهُ وَقَدْ جَاءَكُمْ بِالْبَيِّنَاتِ مِنْ رَبِّكُمْ} [غافر: 28] واتە: {ئایا (چۆن) پیاوێك دەکوژن؟ لەبەرئەوەی دەڵێت: خوا پەروەردگارمە کە بەڕاستی چەند بەڵگە و موعجیزەی ڕوونی لە پەروەردگارتانەوە بۆ ھێناون}. ئەمە خراپترین شت بوو کە بینی -ڕەزاى خواى لێبێت-، عروە گێڕانەوەیەکی لەمە سەختتری پێگەیشت لە عائیشەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- خێزانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، عائیشە پێی ووت: کە بە پێغەمبەری وتووە -صلى اللە علیە وسلم-: «ئایا هیچ ڕۆژێکت بەسەردا هاتووە ناڕەحەتتر لە ڕۆژی (جەنگی) ئوحود؟ فەرمووی: «زۆر ناڕەحەتی وئازارم بینی بە دەستی قەومەکەت؛ ناڕەحەتترینی ئەوەى بەرامبەر من کردیان لە ڕۆژی عەقەبە بوو، کاتێک (بانگەوازەکەم:بانگەوازى ئیسلامم) پیشاندا بە ئیبن عەبدیالیل کوڕی عەبدکولال، وەڵامی نەدامەوە بۆئەوەى ویستم، بۆیە دەرچووم وبە خەفەت وناڕەحەتیەکی زۆرەوە (بەشێوەیەک نەمدەزانى بەرەو کوێ دەچم)، ئاگام لێنەبوو هەتاوەکو گەیشتم بە قەرنی سەعالیب (قَرْنِ الثَّعَالِبِ)، سەرم بەرزکردەوە، هەورێک سێبەری بۆم دروستکردبوو، سەیرم کرد جبریل -علیه السلام- بانگمی کرد، فەرمووی: «خواى گەورە قسەی قەومەکەتی بەرامبەر بە تۆ بیست، وئەو ڕەتکردنەوە ونکۆڵی کردنەیانیشی بەرامبەر بە تۆ بیست، وفریشتەى شاخەکانى ناردووە بۆئەوەى فەرمانى پێبکەیت لەسەریان بەهەرشتێک بتەوێت، فریشتەى شاخەکان بانگمی کرد، وسەلامی لێکردم، وپاشان فەرمووی: «ئەی موحەمەد، خواى گەورە قسەى قەومەکەتی بەرامبەر بە تۆ بیست، ومن فریشتەى شاخەکانم، وپەروەردگارم منی ناردووە؛ بۆئەوەى بە فەرمانى خۆت فەرمانم پێبکەیت، بە هەرشتێک بتەوێت، ئەگەر بتەوێت دوو شاخەکە* دەدەم بە یەکتردا (بۆئەوەى لە نێویدا تیا بچن)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هیوام ئەوەیە خواى گەورە لە نەوەکانیان کەسانێک دەربهێنێت؛ خواى گەورە بە تەنها بپەرستن وهیچ هاوبەش وشەریکێکی بۆ بڕیار نەدەن» [متف علیه]. *(دوو شاخەکە: کە لە بەرامبەر یەکن وئەوان لە نێویدا دەژین)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر