عن أبي عبد الله خباب بن الأرت رضي الله عنه قال: شكونا إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم وهو مُتَوَسِّدٌ بُرْدَةً له في ظِلِّ الكعبة، فقلنا أَلاَ تَسْتَنْصِرُ لنا، ألا تدعو الله لنا؟ فقال: «قد كان من قبلكم يُؤخذ الرجل فيُحفر له في الأرض، فيُجعل فيها، ثمَّ يُؤتى بالمِنْشَارِ فيوضع على رأسه فيُجعل نصفين، ويُمشط بأمشاطِ الحديد ما دون لحمه وعظمه، ما يَصُدُّهُ ذلك عن دينه، والله لَيُتِمَّنَّ الله هذا الأمر حتى يسير الراكب من صنعاء إلى حضرموت لا يخاف إلا الله والذئب على غَنَمِه، ولكنكم تستعجلون». وفي رواية: «هو مُتَوَسِّدٌ بُرْدَةً، وقد لقينا من المشركين شدة».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی عبداللە خەبابی کوڕی ئەرەتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: سکاڵامان پێنا بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا پاڵی دابووەوە لەسەر چارۆکەکەى لە سێبەرێکی کەعبەدا، ووتمان: ئایا ناپاڕێیتەوە بۆئەوەى خودا سەرمان بخات (بەسەر دوژمنەکانماندا)؟ ئایا نزامان بۆ ناکەیت لە لای خودا؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «لە ئەوانەى پێش ئێوەدا؛ پیاوێک دەبردرا وچاڵێکی بۆ هەڵدەکەندرا لە نێو زەویدا، پاشان دەکرایە نێو چاڵەکەوە، پاشان بە هەڕەیەک لە سەریەوە دەکرا بە دوو کەرتەوە، پاشان بە شانەى ئاسنی گۆشت وئێسکی لە یەکتر جیا دەکرایەوە، ئەمە نەدەبووە هۆی ئەوەى لە ئاینەکەى پەشیمان ببێتەوە، والله خودا ئەم ئاینە کامڵ دەکات هەتاوەکو ڕێبوارێک لە (سەنعائەوە) بەرەو (حەزرە مەوت) دەچێت تەنها لە خودا دەترسێت ولە گورگیش بەهۆی پەزەکانیەوە، بەڵام ئێوە پەلە دەکەن». ولە گێڕانەوەیەکدا: « پاڵی دابووەوە لەسەر چارۆکەکەى، وئێمە تووشی ناڕەحەتی زۆر بووین لە لایەن موشریکەکانەوە».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا خەبابی کوڕی ئەرەت -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەو ناڕەحەتیانە دەکات کە مسوڵمانان تووشی دەبن بەهۆی ئازاری موشریکەکانی قورەیش لە مەککەدا، هاوەڵان هاتن وسکاڵایان بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنا لەکاتێکدا پاڵی دابووەوە لەسەر چارۆکەکەى (بشتەکەى) لە سێبەری مەککەدا، بۆیانی ڕوونکردەوە ئەوانەى پێش ئێمە زیاتر ئازاردران لەم ئازاردانە، کەسی وا هەبوو چاڵێکی بۆ هەڵدەکەندرا وپاشان دەکرایە نێو چاڵەکەوە، ولە سەریەوە بە هەڕە لاشەی دەکرا بە دوو نیوەوە، وبە شانەی ئاسنی گۆشتی وئێسکی لە یەک جیا دەکرایەوە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێندی خوارد لەسەر ئەوەى خودا ئەم ئاینە کامڵ وتەواو دەکات، واتا: ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی هاتووە کامڵ دەبێت لە بانگەواز وشەریعەتی ئاینی ئیسلام هەتا ئیسلام دەگاتە هەموو دوورگەى عەرەبی وتەنانەت ڕێبوار لە (سەنعا) ەوە بەرەو (حەزرە مەوت) دەچێـت؛ تەنها لە خودا دەترسێت وهەروەها لە گورگیش بەهۆی پەزەکانیەوە؛ هەروەکو ئاشکرایە ئەم جۆرە ترسە لە شتێک کە هۆکارەکەى دیار بێت حەرام نییە وئاساییە وباسکردنیشی لە پاش ترسی خودا هیچ شتێکی تێدا نییە چونکە ئەم جۆرە ترسە پەیوەندی بە ترسی بیروباوەڕیەوە نییە چونکە ترسێکی سروشتیە لە مرۆڤدا هەیە، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی هاوەڵانی کرد بەوەى پەلە نەکەن وئارام بگرن وچاوەڕێی هاتنی ئارامی وخۆشی بکەن لە لایەن خوداوە، خودا ئەم ئاینە کامڵ وتەواو دەکات وبڵاوی دەکاتەوە، وئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێندی لەسەر خوارد بەو شێوەیە بوو وهەمووی ڕوویدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر