عن أبي مسعود عقبة بن عمرو الأنصاري البدري رضي الله عنه قال: لما نزلت آية الصدقة كنَّا نُحَامِلُ على ظُهُورِنَا، فجاء رجل فتصدق بشيء كثير، فقالوا: مُراءٍ، وجاء رجل آخر فتصدق بصاع، فقالوا: إن الله لَغَنيٌّ عن صاع هذا!؛ فنزلت: (الذين يلمزون المطوعين من المؤمنين في الصدقات والذين لا يجدون إلا جهدهم).
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی مەسعود عوقبەی کوڕی عەمروی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «کاتێک ئایەتی خێرکردن دابەزی؛ کۆڵەبارمان لەسەر پشتمان هەڵدەگرت، پیاوێک هات وشتێکی زۆری کردە خێر، ووتیان: بۆ ڕیایە، وپیاوێکی دیکە هات وهێندەی مشتێکی هەردوو دەستی کردە خێر، ووتیان: خواى گەورە پێویستی بەم مشتە نییە !! (پاشان) ئەم ئایەتە دابەزی: {ٱلَّذِينَ يَلْمِزُونَ ٱلْمُطَّوِّعِينَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ فِى ٱلصَّدَقَـٰتِ وَٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ إِلَّا جُهْدَهُمْ} [التوبة: 79] واتە: {ئەو کەسانەی کە تانە وتەشەر دەدەن لەو باوەڕدارانەی جگە لە زەکات ماڵ وسامانیان دەبەخشن وە (تانە وتەشەر دەدەن) لەوانەی کەتەنھا کەمێکیان ھەیە بە زەحمەت پەیدایان کردووە}».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەبو مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (کاتێک ئایەتی خێرکردن دابەزی): واتا ئەو ئایەتە دابەزی کە فەرمان وئامۆژگاریکردنى بە خێرکردن تێدایە، وەکو ئەوەیە ئاماژە بۆ ئەم ئایەتە بکات، خواى گەورە دەفەرموێت: {خُذْ مِنْ أَمْوَٰلِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا وَصَلِّ عَلَيْهِمْ إِنَّ صَلَوٰتَكَ سَكَنٌ لَّهُمْ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ} [التوبة: 103] واتە: {وەربگرە لەماڵ و داراییان (زەکات و سەدەقە) تا بەھۆیەوە پاکیان بکەیتەوە (لە گوناھــ و تاوان) و (دڵیان) خاوێن دەکەیت بەو ماڵ بەخشینە ودوعا ونزای خێریان بۆ بکە بەڕاستی دوعای تۆ ئارامی ودڵ خۆشیە بۆ ئەوان وە خوا بیسەر و زانایە}، هاوەڵان بەپەلە خێرا بوون لە هێنانى خێرەکان بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، هەرکەسێک بە پێی توانا خێر دەهێنا بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، پیاوێک خێرێکی زۆری هێنا، وپیاوێکی تر کەمی هێنا، ئەگەر کەسێک خێرێکی زۆری بهێنایە مونافیقەکان دەیانووت: ئەمە بۆ ڕیایی هێناویەتی، مەبەستی خودا نییە لەم خێرەدا. وئەگەر کەسێک خێرێکی کەمی بهێنایە دەیانووت: خودا پێویستی بەم خێرە نییە، پیاوێک هات وهێندەى مشتێکی هەردوو دەست خێری هێنا، مونافیقەکان ووتیان: خودا پێویستی بەم خێرەی تۆ نییە. بۆیە خواى گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {ٱلَّذِينَ يَلْمِزُونَ ٱلْمُطَّوِّعِينَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ فِى ٱلصَّدَقَـٰتِ وَٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ إِلَّا جُهْدَهُمْ} [التوبة: 79] واتە: {ئەو کەسانەی کە تانە وتەشەر دەدەن لەو باوەڕدارانەی جگە لە زەکات ماڵ وسامانیان دەبەخشن وە (تانە وتەشەر دەدەن) لەوانەی کە تەنھا کەمێکیان ھەیە بە زەحمەت پەیدایان کردووە}، واتا مونافیقەکان عەیبە وکەموکورتی لەو کەسە دەردەکەن کە خێر دەکات وگاڵتە بەوانە دەکەن کە تەنها هێندەى تواناى خۆیان دەتوانن خێر بکەن، بۆیە تانە وتەشەر لە هەردوو کۆمەڵەکە دەدەن، وخواى گەورە سەبارەت بەو مونافیقانە دەفەرموێت: {فَيَسْخَرُونَ مِنْهُمْ سَخِرَ ٱللَّهُ مِنْهُمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ} [التوبة: 79] واتە: {ھەر گاڵتەشیان پێدەکەن خوا گاڵتە بەوان دەکات (لەبەرامبەر گاڵتەی ئەواندا) و سزای سەخت بۆ ئەوانە}، ئەوان گاڵتەیان بە ئیمانداران کرد، بۆیە خواى گەورە گاڵتەی بە ئەو مونافیقانە کرد، پەنا بە خودا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر