قورسترین نوێژ لەسەر دووڕووەکان نوێژی عیشا ونوێژی بەیانیە، جا ئەگەر بیانزانیایە ئەو دوو نوێژە چەندێک خێر وفەزڵی گەورەیان تێدایە ؛ ھەر بە گاگۆڵکێ بۆی دەھاتن
پەروەردگارمان ساقی خۆی ئاشکرا دەکات، بۆیە هەموو ئیماندارێک سوجدەی بۆ دەبات، وتەنها ئەوانە دەمێننەوە کە لە دونیدا بۆ ڕیا و خۆدەرخستن سوجدەیان دەبرد، دەچن بۆ ئەوەى سوجدە ببەن بەڵام پشتیان ڕەق دەبێتەوە هەروەکو ئەوە وایە یەک ئێسک بێت
نمونەى مونافیق ودووڕو وەکو نمونەى مەڕێکی ڕاڕا وایە دێت ودەڕوات لە نێوان دوو ڕاندا، جارێک دێت بۆ لای ئەم -کۆمەڵە پەزە-، وجارێکی تر دێت بۆ لای -ئەم کۆمەڵە پەزە-
کاتێک ئایەتی خێرکردن دابەزی؛ کۆڵەبارمان لەسەر پشتمان هەڵدەگرت، پیاوێک هات وشتێکی زۆری کردە خێر، ووتیان: بۆ ڕیایە، وپیاوێکی دیکە هات وهێندەی مشتێکی هەردوو دەستی کردە خێر، ووتیان: خواى گەورە پێویستی بەم مشتە نییە !! (پاشان) ئەم ئایەتە دابەزی: {ٱلَّذِينَ يَلْمِزُونَ ٱلْمُطَّوِّعِينَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ فِى ٱلصَّدَقَـٰتِ وَٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ إِلَّا جُهْدَهُمْ}
ئێمە دەچین بۆ لای دەسەڵاتدارەکانمان قسەیەکیان بۆ دەکەین پێچەوانەى ئەو قسانەیە کە دەیڵێین کاتێک بەجێیان دەهێڵین، ووتی: ئێمە لەسەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەمان بە دووڕوویی (نیفاق) دادەنا