+ -

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو رضي الله عنهما قال: قال رَسولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«أَرْبَعٌ مَنْ كُنَّ فِيهِ كَانَ مُنَافِقًا خَالِصًا، وَمَنْ كَانَتْ فِيهِ خَلَّةٌ مِنْهُنَّ كَانَتْ فِيهِ خَلَّةٌ مِنْ نِفَاقٍ حَتَّى يَدَعَهَا: إِذَا حَدَّثَ كَذَبَ، وَإِذَا عَاهَدَ غَدَرَ، وَإِذَا وَعَدَ أَخْلَفَ، وَإِذَا خَاصَمَ فَجَرَ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 58]
المزيــد ...

لە عبد اللەی كوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک ئەم چوار سیفەتەی تێدا بێت ئەوا بەتەواوی مونافیقە (دووڕووە)، وهەرکەسێک یەکێک لەم سیفەتانەى تێدا بێت ئەوا سیفەتێکی مونافیقێتی تێدایە هەتاوەکو وازی لێدەهێنێت: ئەگەر قسە بکات ؛ درۆ دەکات، وئەگەر پەیمان بدات ؛ ستەم وخیانەت دەکات، وئەگەر بەڵێن بدات ؛ دەیشکێنێت، وئەگەر تووشی ناکۆکی بێت ؛ دەمشڕ وبەدكارە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 58]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە چوار سیفەت كە ئەگەر لە مسوڵماندا هەبن ئەوا زۆر بە مونافیقەكان -دووڕووەكان- دەچێت-؛ بەهۆی ئەم سیفەت وڕەوشتانەوە، وئەمیش ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە ئەم سیفەتانەیان پێوە دیار وسیمایەكی دیارە لە ڕەوشت وهەڵسوكەوتیان؛ نەك ئەوانەی جاروبار تووشی یەكێك یان هەندێك لەم سیفەتانە دەبن، ئەم سیفەتانەیش بریتین لە:
یەكەم: ئەگەر قسە بكات بەئەنقەست درۆ دەكات ولە قسەكانیدا ڕاستگۆ نییە.
دووەم: ئەگەر پەیمان بدات ئەوا وەفادار نابێت، وستەم لە هاوڕێكەی دەكات.
سێیەم: ئەگەر بەڵێنێك بدات جێبەجێی ناكات ودەیشكێنێت.
چوارەم: ئەگەر ناكۆك بێت وتووشی پێكدادان بێت لەگەڵ كەسێكدا ئەوا زۆر دەمشڕ وبەدكارە، ولە هەق وڕاستی لادەدات، ولە وەڵامدا فێڵباز وچەواشەكارە، وقسەكانی پڕە لە درۆ وپوچەڵی.
نیفاق -دووڕوویی- بریتیە لە دەرخستنی پێچەوانەی ئەو شتەی لە ناخیدا دەیشارێتەوە، وئەم مانایە بوونی هەیە لە خاوەنی ئەم سیفەت وڕەوشتە ناشیرینانە، ودووڕووییەكەی دەرهەق بە ئەوانەیە كە قسەیان لەگەڵدا دەكات، وپەیمانیان پێدەدات، وسپاردە لەلای جێدەهێڵن، وناكۆكە لەگەڵیان، وبەڵێنیان پێدەدات، نەك مەبەست ئەوە بێت مونافیقە بەو مانایەی ئیسلام ئاشكرا دەكات وكوفر دەشارێتەوە، هەركەسێك ئەم سیفەتانەی تێدا بێت؛ ئەوا سیفەتێك لە سیفەتەكانی دووڕوویی تێدایە هەتاوەكو وازی لێدەهێنێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی سینهالی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی ڕۆمانی مالاگاشی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونكردنەوەی هەندێك لە نیشانەی مونافیق -دووڕوو- بۆ ترساندن وهۆشداریدان سەبارەت بە تووشبوون پێیان.
  2. مەبەست لە فەرموودەكە ئەوەیە: ئەمە سیفەتەكانی مونافیقە، وئەوەی ئەم سیفەتانەی تێدا بێت وەكو مونافیقەكانە لەم سیفەتانەدا، وڕەوشتی وەكو ڕەوشتی ئەوانە، نەك مەبەست ئەوە بێت ئەو كەسە مونافیقە ؛ بەشێوەیەك ئیسلام دەردەخات وكوفری شاردووەتەوە، ووتراوە: ئەمە سەبارەت بە كەسێكە زۆربەی ڕەوشتەكانی ئەم سیفەتانەی تێدایە وگوێی پێنادات وكەمتەرخەمە سەبارەتیان؛ ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەوا زۆرجار بیروباوەڕیشی بەرەو خراپێتی دەچێت.
  3. غەزالی دەڵێت: بنچینەی ئاین سنوورداركراوە لە سێ شتدا: قسە، وكردەوە، ونیەت، هۆشداریدا: سەبارەت بە خراپبوونی قسە ؛ بە درۆكردن، وسەبارەت بە خراپبوونی كردەوە ؛ بە خیانەت، وسەبارەت بە خراپبوونی نیەت ؛ بە شكاندنی پەیمان لەكاتێكدا پەیمانی داوە، بەڵام ئەگەر پێداگیر بێت لەسەر پەیمانەكە وپێشهاتێك بووە ڕێگر یان ڕایەكی تری بەلاوە پەسەند بوو ؛ ئەمە سیفەتی مونافیقی تێدا نییە.
  4. نیفاق -دووڕوویی- دوو جۆرە: 1- نیفاقی بیروباوەڕ ؛ ئەمە دەبێتە هۆی دەرچوونی خاوەنەكەی لە ئیمان، بەشێوەیەك ئیسلامەتی دەردەخات وكوفر دەشارێتەوە. 2- نیفاقی كردەوە: بریتیە لە خۆچواندن بە مونافیقەكان لە ڕەوشتاندا، ئەمە نابێتە هۆی دەرچوونی خاوەنەكەی لە ئیمان، بەڵام تاوانێكە لە تاوانە گەورەكان.
  5. ئیبن حەجەر دەڵێت: زانایان یەكدەنگ لەسەر ئەوەی هەركەسێك (پەیامی ئیسلام) بەڕاست دابنێت بە دڵ وزمان وكردەوە ؛ وئەم سیفەتانەی تێدا بێت ئەوا بڕیاری كافربوون نادرێت بەسەریدا، ومونافیق نییە وبە هەتاهەتایی لە دۆزەخدا نامێنێتەوە.
  6. نەوەوی دەڵێت: كۆمەڵێك لە زانایان دەڵێت: مەبەست لە مونافیقەكان ئەوانەن كە لەسەردەمی پێغەمبەردا بوون -صلى اللە علیە وسلم-، چونكە ئەوان باسی ئیمانی خۆیانیان دەكرد، ودرۆیان دەكرد، وكران بە خاوەن سپاردە لەسەر ئاینەكەیان بەڵام خیانەتیان دەكرد، وپەیمانیان دا لە بابەتەكانی ئاین وسەرخستنی بەڵام شكاندیان، و لەكاتی ناكۆكیدا ستەمیان دەكرد ولایان دەدا.
زیاتر