عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللهُ عَنْهُمَا أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«نَحْنُ آخِرُ الأُمَمِ، وَأَوَّلُ مَنْ يُحَاسَبُ، يُقَالُ: أَيْنَ الأُمَّةُ الأُمِّيَّةُ وَنَبِيُّهَا؟ فَنَحْنُ الآخِرُونَ الأَوَّلُونَ».
[صحيح] - [رواه ابن ماجه] - [سنن ابن ماجه: 4290]
المزيــد ...
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئێمە كۆتا ئوممەتین، و یەکەمینین کە لێپرسینەوەمان لەگەڵ دەکرێت. دەووترێت: ئوممەتی نەخوێندەوار و پێغەمبەرەکەی لە کوێن؟ بۆیە ئێمە كۆتا ئوممەتین (لە دونیادا) و یەکەمینین (لە لێپرسینەوەدا)».
[صەحیحە] - [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە] - [سنن ابن ماجه - 4290]
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم هەواڵیداوە کە ئوممەتەکەی كۆتا ئوممەتە لە بوون و زەماندا، و یەکەمین ئوممەتە کە لە ڕۆژی دواییدا لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، لە ڕۆژی دواییدا دەوترێت: لە كوێیە ئوممەتی نەخوێندەوار و پێغەمبەرەکەی؟ نازناویان دەدرێتە پاڵ پێغەمبەرەكەیان -صلى الله عليه وسلم- چونكە نەخوێندەوار بوو و نەیدەنووسی. لە سەرەتادا ئەوان بانگ دەکرێن بۆ لێپرسینەوە، ئێمە لە كۆتاییداین لە زەمان و بووندا، و یەکەمینین بۆ لێپرسینەوە لە ڕۆژی دواییدا و لە چوونە بەهەشتدا.