عن أبي هريرة -رضي الله عنه- قال: قال رسول الله -صلى الله عليه وسلم-: «مَنْ أَنْظَرَ مُعْسِرا، أو وضع له، أظَلَّهُ الله يوم القيامة تحت ظِل عرشه يوم لا ظِلَّ إلا ظِلُّه».
[صحيح.] - [رواه الترمذي والدارمي وأحمد.]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرموێت: «هەرکەسێک قورسایی وناڕەحەتییەک لابدات لە سەر کەسێکی قەرزدار، یان شتێک لە قەرز وناڕەحەتییەکەی لە سەر کەم بکاتەوە، ئەوا خوای گەورە دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی لە رۆژی قیامەتدا لە رۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری ئەو نەبێت».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە
ئەبو هورەیرەوە دەڵێت کە پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: (من أنظر معسراً) واتە: هەرکەسێک قورسایی وناڕەحەتییەک لابدات لە سەر کەسێکی قەرزدار وماوەیەک مۆڵەتی پێبدات بۆ ئەوەی قەرزەکەی بداتەوە، (أو وضع عنه) واتە: یان شتێک لە قەرز وناڕەحەتییەکەی لە سەر کەم بکاتەوە یان واتە قەرزەکەی وەرنەگرێتەوە بە هۆی نەبوونی توانا لە سەر دانەوەی قەرزەکە، ولە ریوایەتەکەی ئەبی نوعەیمدا هاتووە کە (أو وهب له) واتە: ئەو کەسەی قەرزەکەی داوە سەرەڕای قەرزەکە یارمەتی کەسی قەرز وەرگر بدات بە هۆی بێ توانایی ونەداری. پاداشتی ئەم جۆرە کەسانە: (ئەوا خوای گەورە دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی لە رۆژی قیامەتدا) بە واتای ئەوەی بە شێوەیەکی ڕاستەقینە دەیخاتە ژێر عەرشی خۆی لە قیامەتدا یان بە واتای ئەوە دێت کە دەیخاتە بەهەشتەوە ولە گەرمی ئاگری دۆزەخ دەیپارێزێت. وئەم پاداشتەش (لە رۆژێکدایە کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری ئەو نەبێت)، واتە سێبەری خوای گەورە، ئەو کەسەی کار ئاسانی کردووە شایەنی ئەم پاداشتەیە چونکە چاکەکار بوو بەرامبەر کەسی قەرزدار وبووە هۆی لادانی ناڕەحەتی لە سەری بۆیە خوای گەورە ناڕەحەتی لە سەر ئەو لادا وپاداشت لە هاوەشێوەی ڕەگەزی کردەوەکانە.