عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لَمَّا خَلَقَ اللَّهُ الْجَنَّةَ وَالنَّارَ أَرْسَلَ جِبْرِيلَ عَلَيْهِ السَّلَامُ إِلَى الْجَنَّةِ، فَقَالَ: انْظُرْ إِلَيْهَا وَإِلَى مَا أَعْدَدْتُ لِأَهْلِهَا فِيهَا. فَنَظَرَ إِلَيْهَا فَرَجَعَ، فَقَالَ: وَعِزَّتِكَ لَا يَسْمَعُ بِهَا أَحَدٌ إِلَّا دَخَلَهَا. فَأَمَرَ بِهَا فَحُفَّتْ بِالْمَكَارِهِ، فَقَالَ: اذْهَبْ إِلَيْهَا فَانْظُرْ إِلَيْهَا وَإِلَى مَا أَعْدَدْتُ لِأَهْلِهَا فِيهَا. فَنَظَرَ إِلَيْهَا، فَإِذَا هِيَ قَدْ حُفَّتْ بِالْمَكَارِهِ، فَقَالَ: وَعِزَّتِكَ لَقَدْ خَشِيتُ أَنْ لَا يَدْخُلَهَا أَحَدٌ. قَالَ: اذْهَبْ فَانْظُرْ إِلَى النَّارِ وَإِلَى مَا أَعْدَدْتُ لِأَهْلِهَا فِيهَا. فَنَظَرَ إِلَيْهَا فَإِذَا هِيَ يَرْكَبُ بَعْضُهَا بَعْضًا، فَرَجَعَ فَقَالَ: وَعِزَّتِكَ لَا يَدْخُلُهَا أَحَدٌ. فَأَمَرَ بِهَا فَحُفَّتْ بِالشَّهَوَاتِ، فَقَالَ: ارْجِعْ فَانْظُرْ إِلَيْهَا. فَنَظَرَ إِلَيْهَا فَإِذَا هِيَ قَدْ حُفَّتْ بِالشَّهَوَاتِ، فَرَجَعَ وَقَالَ: وَعِزَّتِكَ لَقَدْ خَشِيتُ أَنْ لَا يَنْجُوَ مِنْهَا أَحَدٌ إِلَّا دَخَلَهَا».

[حسن] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي]
المزيــد ...

لە ئەبی هورەیرەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«کاتێک خواى گەورە بەهەشت ودۆزەخی دروستکرد جبریلی نارد -علیه السلام- بۆ بەهەشت، فەرمووی: تەماشای بکە چیم ئامادە کردووە بۆ ئەوانەى تێیدا -دەمێننەوە-، ئەویش تەماشای کرد؛ گەڕایەوە، -جبریل- فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت هەرکەسێک سەبارەتی ببیستێت ئەوا دەچێتە نێویەوە، -پەروەردگار- فەرمانیکرد کە دەور بدرێت بە ناڕەحەتیەکان، فەرمووی: بڕۆ تەماشای بکە چیم ئامادەکردووە بۆ ئەوانەى تێیدا -دەمێننەوە-، -جبریل- تەماشای کرد، سەیری کرد دەور دراوە بە ناڕەحەتیەکان، فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت ترسام لەوەى کەس نەچێتە نێویەوە، -پەروەردگار- فەرمووی: بڕۆ سەیری دۆزەخ بکە چیم ئامادەکردووە بۆ ئەوانەى تێیدا -دەمێننەوە-، ئەویش -جبریل- سەیری کرد بینی بەشێکی چووەتە سەر بەشێکی تری، گەڕایەوە فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت کەس نییە سەبارەتی ببیستێت پاشان بچێتە نێویەوە، -پەروەردگار- فەرمانیکرد دەور بدرێت بە شەهوەت وئارەزووەکان، وفەرمووی: بگەڕێوە تەماشای بکە، ئەویش تەماشای کرد بینی دەور دراوە بە شەهوەت وئارەزووەکان، گەڕایەوە فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت ترسام لەوەى هیچ کەسێک ڕزگاری نابێت لێی -بۆیە- دەچێتە نێویەوە».

حەسەنە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کاتێک خواى گەورە بەهەشت ودۆزەخی دروستکرد، بە جبریلی فەرموود -علیه السلام-: بڕۆ بۆ بەهەشت و تەماشای بکە، ئەویش چوو و تەماشای کرد پاشان گەڕایەوە، جبریل فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت هەرکەسێک سەبارەتی ببیستێت وئەوەى تێیدایە لە نیعمەت وخێر وڕێزلێنان ئەوا حەز دەکات بچێتە نێویەوە، وکردەوەى بۆ دەکات، پەروەردگار فەرمانیکرد کە دەور بدرێت بە شتە ناخۆش وناڕەحەتەکان لەسەر نەفسی مرۆڤ، ئەمیش واجبەکان ونەهی لێکراوەکان دەگرێتەوە؛ ئەوەى بیەوێت بچێتە بەهەشتەوە پێویستە ئەم ناڕەحەتیانە تێبپەڕێنێت. پاشان خواى گەورە -عز وجل- فەرمووی: ئەی جبریل ! بڕۆ تەماشای بەهەشت بکە، پاش ئەوەى دەوردرا بە ناڕەحەتیەکان، ئەویش چوو وتەماشای کرد، پاشان هات و فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت ترسام لەوەى کەس نەچێتە نێویەوە، بەهۆی ئەو سەختی وناڕەحەتیانەى کە هەیە لەسەر ڕێگاکەى. کاتێک خواى گەورە دۆزەخی دروستکرد، فەرمووی: ئەی جبریل ! بڕۆ وسەیری بکە، ئەویش چوو وسەیری کرد، پاشان جبریل هات وفەرمووی: پەروەردگار، بە شکۆداریت هەرکەسێک سەبارەتی ببیستێت لەوەى تێدایە لە سزا وناڕەحەتی وئازاردان ئەوا حەز ناکات بچێتە نێویەوە ولە هۆکارەکانى چوونە نێوی دوور دەکەوێتەوە. پاشان پەروەردگار -عز وجل- فەرمانیکرد بۆیە دەور درا بە شەهوەت وئارەزووەکان، پاشان فەرمووی: بگەڕێوە تەماشای بکە، ئەویش گەڕایەوە تەماشای کرد، فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت ترسام لەوەى هیچ کەسێک ڕزگاری نابێت لێی -بۆیە- دەچێتە نێویەوە؛ چونکە دەوردراوە بە خۆشی وئارەزووەکان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. باوەڕبوون بەوەى بەهەشت ودۆزەخ ئێستا بوونیان هەیە.
  2. واجبێتی باوەڕبوون بە غەیب وبە هەموو ئەوەی خودا وپێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویانە و ئەوەى هاتووە سەبارەتیان.
  3. گرنگی ئارامگرتن لەسەر ناخۆشیەکان چونکە ڕێگای گەیشتنە بە بەهەشت.
  4. گرنگی خۆبەدوورگرتن لەسەر حەرامکراوەکان؛ چونکە کردنی حەرامکراو ڕێگای گەیشتنە بە دۆزەخ.
  5. بەهەشت دەوردراوە بە ناڕەحەتیەکان، ودۆزەخ دەوردراوە بە ناخۆشی وچێژەکان، ئەمە مەبەستە لە تاقیکردنەوە وناخۆشیەکان لە ژیانی دونیا.
  6. ڕێگای گەیشتن بۆ بەهەشت سەخت وناڕەحەتە، وپێویستی بە ئیمان وئارامگرتن هەیە وهەروەها ناڕەحەتی لەگەڵدایە، وڕێگای دۆزەخ پڕە لە خۆشی وشەهوەتەکانى دونیا.
زیاتر