عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«يُؤْتَى بِالْمَوْتِ كَهَيْئَةِ كَبْشٍ أَمْلَحَ، فَيُنَادِي مُنَادٍ: يَا أَهْلَ الجَنَّةِ، فَيَشْرَئِبُّونَ وَيَنْظُرُونَ، فَيَقُولُ: هَلْ تَعْرِفُونَ هَذَا؟ فَيَقُولُونَ: نَعَمْ، هَذَا المَوْتُ، وَكُلُّهُمْ قَدْ رَآهُ، ثُمَّ يُنَادِي: يَا أَهْلَ النَّارِ، فَيَشْرَئِبُّونَ وَيَنْظُرُونَ، فَيَقُولُ: وهَلْ تَعْرِفُونَ هَذَا؟ فَيَقُولُونَ: نَعَمْ، هَذَا المَوْتُ، وَكُلُّهُمْ قَدْ رَآهُ، فَيُذْبَحُ ثُمَّ يَقُولُ: يَا أَهْلَ الجَنَّةِ خُلُودٌ فَلاَ مَوْتَ، وَيَا أَهْلَ النَّارِ خُلُودٌ فَلاَ مَوْتَ، ثُمَّ قَرَأَ: {وَأَنْذِرْهُمْ يَوْمَ الحَسْرَةِ إِذْ قُضِيَ الأَمْرُ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ} [مريم: 39]، وَهَؤُلاَءِ فِي غَفْلَةٍ أَهْلُ الدُّنْيَا {وَهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ} [مريم: 39]».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«مردن دەهێنرێت لەسەر شێوەى بەرانێک -کە ڕەنگی- سپیە و-هەندێکی کەم ڕەنگی- ڕەشیشی تێدایە، بانگارێک بانگ دەکات: ئەی جێوارانی بەهەشت، سەریان بەرز دەکەنەوە وسەیر دەکەن، دەڵێت: ئایا ئەمە دەناسن؟ دەڵێن: بەڵێ، ئەمە مردنە، وهەموویان بینیوویانە، پاشان بانگ دەکات: ئەی جێوارانی دۆزەخ، سەریان بەرز دەکەنەوە وسەیر دەکەن، دەڵێت: ئایا ئەمە دەناسن؟ دەڵێن: بەڵێ، ئەمە مردنە، وهەموویان بینیوویانە، پاشان سەری دەبڕدرێت، پاشان دەڵێـت: ئەی جێوارانی بەهەشت هەتاهەتایی -نەمری- بۆیە هەرگیز نامرن، ئەی جێوارانی دۆزەخ هەتاهەتایی -نەمری- بۆیە هەرگیز نامرن، پاشان -ئەم ئایەتەى- خوێندەوە: {وَأَنْذِرْهُمْ يَوْمَ الْحَسْرَةِ إِذْ قُضِيَ الْأَمْرُ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ} [مریم: 39] واتە: {ئەو (ستەمکارانە) لەڕۆژی داخ و خەفەت بترسێنە کاتێک کاروباری (خەڵکی) کۆتایی پێدەھێنرێت لە کاتێکدا ئەوانە غافڵن}، وئەوانە لە غەفڵەت وبێ ئاگاییدان ئەهلی دونیا: {وَهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ} [مريم: 39] واتە: {وباوەڕیش ناھێنن (بەڕۆژی دوایی)}».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە مردن دەهێندرێت لە ڕۆژی قیامەتدا، وەکو شێوەى بەرانێکی ڕەش وسپی، بانگ دەکرێت: ئەی خەڵکی بەهەشت ! ئەوانیش سەر وملیان درێژ وبەرز دەکەنەوە وسەیر دەکەن، پێیان دەووترێت: ئەمە دەناسن؟ دەڵێن: بەڵێ ئەمە مردنە، وهەموو پێشتر بینیویانە بۆیە ناسیان، پاشان بانگکارێک بانگ دەکات: ئەی ئەهلی دۆزەخ، ئەوانیش سەر وملیان درێژ وبەرز دەکەنەوە وسەیر دەکەن، پێیان دەووترێت: ئەمە دەناسن؟ دەڵێن: بەڵێ ئەمە مردنە، وهەموو پێشتر بینیویانە بۆیە ناسیان، سەردەبڕدرێت، پاشان بانگکارێک دەڵێت: ئەی ئەهلی بەهەشت مانەوەى هەتاهەتایی بۆ ئێوەیە بۆیە هەرگیز نامرن، وئەی ئەهلی دۆزەخ مانەوەى هەتاهەتایی بۆ ئێوەیە بۆیە هەرگیز نامرن، وئەمیش نیعمەت وبەختەوەریەکی زیاترە کە دەبەخشرێت بە ئیمانداران، وهەروەها سزا وئازاردانى زیاتر لەسەر کافرەکان. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەى خوێندنەوە: ﴿وَأَنْذِرْهُمْ يَوْمَ الْحَسْرَةِ إِذْ قُضِيَ الأَمْرُ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ وَهُمْ لا يُؤْمِنُونَ﴾ واتە: ﴿ئهی پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم)، ستهمکاران ئاگادار بکه له ڕۆژی ئاهو ناڵه و پهشیمانی کاتێک کار له کار ترازاوه، لهکاتێکدا ئهوانه له غهفڵهتدان و باواڕ ناهێنن﴾ لەڕۆژی قیامەتدا ئەهلی بەهەشت جیا دەکرێنەوە لە ئەهلی دۆزەخ، وهەموویان دەچنە ئەو شوێنەى کە بۆ هەتاهەتایی تێیدا دەمێننەوە، بۆیە خراپەکار پەشیمان دەبێتەوە چونکە چاکەکار نەبوو، وئەوەى کەمتەرخەم بوو پەشیمان دەبێتەوە چونکە چاکەى زیاتری ئەنجام نەدا.