پۆلێنکردنی لاوەکی

لیستی فەرموودەکان

خوای گەورە ئەم کەسە دەخاتە بەهەشتەوە ئەگەر هەر کردەوەیەکی ئەنجام دابێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی بگاتەوە لای الله وبە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدابێت؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە، وئەوەی بگاتەوە لای الله وهاوبەشی بۆ بڕیار دابێت؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک پەیمانی مسۆگەریم پێبدات لە پاراستنی ئەوەی لە نێوان هەردوو شەویلکەیدایە (زمانی) وئەوەی لە نێوان هەردوو قاچیدایە (دامێنی - عەورەتی)؛ ئەوا من مسۆگەری چوونە بەهەشتی بۆ دەکەم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەهەشت نزیکترە لە یەکێک لە ئێوە زیاتر لە بەستەی نەعلەکانى ودۆزەخیش بە هەمان شێوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دۆزەخ دەوردراوە بە شەهوەت وئارەزووەکان، وبەهەشت دەوردراوە بە ناڕەحەتی وتاقیکردنەوەکان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت، فەرمووی: «تەقوای خوای گەورە و ڕەوشت جوانی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کاتێک خواى گەورە بەهەشت ودۆزەخی دروستکرد جبریلی نارد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوێک دەهێنرێت لە ڕۆژی قیامەتدا وفڕێ دەدرێتە ناو دۆزەخەوە، ڕیخۆڵەکانی دەردەچێت و بە دەوریەوە سووڕ دەخوات هەروەکو چۆن گوێدرێژ سووڕ دەخوات بە دەوری بەردی ئاشەواندا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوە بەردێک بوو فڕێ درایە نێو دۆزەخ پێش حەفتا ساڵ، لەو کاتەوە هەر دەچووە قوڵایی دۆزەخەوە هەتا گەیشتە بنی دۆزەخ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە لای سەعیدی کوڕی جوبەیر بووم، ووتی: کام لە ئێوە دوێنی ئەو ئەستێرەی بینی کە شیهابێکی لێوە کەوتە خوارەوە؟ ووتم: من، پاشان ووتم: من لە ناو نوێژدا نەبووم، بەڵام پێمەوە درا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە بەهەشتدا سەد پلە هەیە، خوای گەورە دایناوە بۆ موجاهیدان (تێکۆشەران) لە پێناوی خودا، نێوان دوو پلە وەکو نێوان ئاسمان وزەوییە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک دوو شت ببەخشێت لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا لە دەرگاکانی بەهەشتەوە بانگ دەکرێت، ئەی بەندەی خودا خێر لێرەیە، بۆیە ئەوەی لە ئەهلی نوێژ کردن بێت لە دەرگای نوێژ کردنەوە بانگ دەکرێت، وئەوەی لە ئەهلی جیهاد بێت لە دەرگای جیهاد کردنەوە بانگ دەکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کەمترین سزای ئەهلی دۆزەخ لە رۆژی قیامەتدا بۆ پیاوێکە کە لە ناوەڕاستی بنی پێیەکانی دوو پشکۆی ئاگر دادەنرێت ومێشکی بەهۆیانەوە دەکوڵێت، وا دەزانێت کەس سزای وەکو سزای ئەوی نییە، لە کاتێکدا کەمترین وسوکترین سزای بۆ هەیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا پێتان بڵێم کێ قەدەغە دەکرێت لەسەر دۆزەخ؟ وکێ دۆزەخی لەسەر قەدەغە دەکرێت؟ قەدەغە دەکرێت لەسەر هەموو کەسێکی نزیک ونەرم ونیان وئاسان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دۆزەخیەکان هەیانە ئاگر هەتا گوێزنگەکانی، وهەیانە ئاگر هەتا ئەژنۆکانی، وهەیانە ئاگر هەتا کەمەری، وهەیانە ئاگر هەتا ئێسکی ملی دێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لەو ڕۆژەدا دۆزەخ دەهێندرێت حەفتا هەزار گوریسی پێوەیە، لەگەڵ هەر گوریسێک حەفتا هەزار فریشە هەیە کە دۆزەخی پێ ڕادەکێشن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سێ کۆمەڵ ناچنە بەهەشتەوە: ئەوەى خووگرتووە بە ئارەق خواردنەوە، وئەوەى پەیوەندی خزمایەتی دەپچڕێنێت، وئەوەی باوەڕی بە جادووگەری هەیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پردی سیرات لەسەر پشتی دۆزەخ دادەنرێت، ودڕکی لەسەرە وەکو دڕکی سەعدان، پاشان خەڵکی بەسەریدا تێپەڕ دەبێت، هەیە بە سەلامەتی ڕزگاری دەبێت، وهەیە بە بریندارییەوە ڕزگاری دەبێت، وهەیە دەکەوێتەوە ناو دۆزەخەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کاتێک خەڵکی بەهەشت دەچنە بەهەشتەوە، بانگکارێک بانگ دەکات: هەتاهەتایە دەژێن وهەرگیز نامرن، وهەتاهەتایە لەش ساغ دەبێت وهەرگیز نەخۆش نابن، هەتاهەتایە گەنج دەبن وهەرگیز پیر نابن، هەتاهەتایە دڵخۆش دەبن وهەرگیز دڵتەنگ نابن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە -عزوجل- بە خەڵکی بەهەشت دەفەرموێت: «ئەی خەڵکی بەهەشت»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان؛ وەڵامی تۆمان دایەوە لەپاش وەڵامدانەوە، وبەختەوەریمان پێ ببەخشە لەپاش بەختەوەری
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر خەڵکی بەهەشت بچنە بەهەشتەوە، خواى گەورە -تبارك وتعالى- دەفەرموێت: ئایا حەز دەکەن شتی زیاترتان پێببەخشم؟ دەڵێن: ئایا ڕوومان سپی وگەش نەکرد؟ ئایا ئێمەت نەکردە بەهەشتەوە وڕزگارمانت نەکرد لە دۆزەخ؟ خواى گەورە پەردەکە لادەدات، هیچ شتێک لەوانەى پێیان بەخشراوە وەکو بینینی پەروەردگار لە لایان خۆشەویست نابێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە بەهەشتدا، ئیماندار خێمەیەکی هەیە کە لە مرواری ناوبۆش دروستکراوە، درێژییەکەى شەست میلە، ئیماندار چەندەها هاوسەری هەیە دەچێت بۆ لایان، هیچیان ئەوی تر نابینێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خەڵکی بەهەشت سەیری دانیشتوانى ژوورە بڵندەکانى سەرەوەیان دەکەن؛ هەروەکو چۆن ئێوە سەیری ئەستێرەیەکی درەوشاوە دەکەن کە لە ئاسۆی ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوای ئاسماندایە، وئەمیش بەهۆی فەزڵ وپلە بەرزی هەندێکیان بەسەر ئەوانى ترەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
شوێنێکی بەهەشت بە ئەندازەی کەوانەیەک خێرترە لەوەى خۆر بەسەریدا هەڵدێت یان ئاوا دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دوو کۆمەڵ لە ئەهلی دۆزەخن و نەم بینیون : کۆمەڵێک قامچیان پێیە وەکو کلکی مانگا وایە و لە خەڵکی دەدەن، وئافرەتانێک پۆشتەن بەڵام ڕووتن وخۆیان خراپەكارن وبانگخوازیشن بۆ شەڕ وخراپەكاری
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی كۆمەڵەی ئافرەتان خێر بكەن چونكە پێم نیشاندرا زۆربەتان ئەهلی دۆزەخن، ووتیان: بۆچی ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: نەفرەت زۆر دەكەن، وزۆر سپڵەن بەرامبەر مێردەكانتان، وکەم ئەقڵ ودینی وەکو ئێوەم نەبینیوە وهەروەها کەسم نەبینیووە کە دەست بەسەر ئەقڵی پیاوێكی ژیر وهۆشمەند بگرێت وەکو ئێوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
من کۆتا کەس دەناسم کە لە دۆزەخ دەردەچێت، وکۆتا کەس دەناسم کە دەچێتە بەهەشتەوە. پیاوێکە بە گاگۆڵێکەوە دەردەچێت، خواى گەورە -عز وجل- پێی دەفەرموێت: بچۆرە نێو بەهەشتەوە، وا دێتە پێش چاوی کە پڕ بووە، دەگەڕێتەوە ودەڵێت: ئەی پەروەردگار، بینیم پڕ بووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئايا تووشی هیچ ناڕەحەتی وپاڵەپەستۆیەک دەبن لە بینينى خۆر لە نيوەڕۆدا بە بێ ئەوەی پەڵە هەور پێشی گرتبێت؟ ووتیان: نەخێر
عربي ئینگلیزی ئۆردی
مردن دەهێنرێت لەسەر شێوەى بەرانێک
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەو ئاگرەی بەکاری دێنن بەشێکە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەیری نێو بەهەشتم کرد بینیم زۆربەی خەڵکەکەى لە هەژارانن، وسەیری نێو دۆزەخم کرد بینیم زۆربەی خەڵکەکەى لە ئافرەتانن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەهەشت ودۆزەخ گفتوگۆیان کرد، دۆزەخ ووتی: ستەمکارەکان وخۆبەگەورەزانەکان لە نێو مندان، وبەهەشت ووتی: لاوازەکان وهەژارەکان لە نێو مندان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە لای دەرگای بەهەشتدا وەستام، بینیم زۆربەى ئەوانەى دەچنە بەهەشتەوە لە هەژارانن، ودەوڵەمەندەکان ڕاگیراون
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر ئیماندار بیزانیایە خواى گەورە چەندە سزای لەلایە؛ ئەوا هەرگیز هیچ کەسێک هیوای (بە چوونە نێو) بەهەشتەکەی نەدەبوو، وئەگەر کافر بیزانیایە خواى گەورە چەندە ڕەحمەتی لەلایە؛ ئەوا هەرگیز هیچ کەسێک نائومێد نەدەبوو (لە چوونە نێو) بەهەشتەکەى
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک ڕازی بێت بەوەى ( الله ) پەروەردگاری بێت، ئیسلام ئاینی بێت، وموحەمەد پێغەمبەری بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هاندان بۆ نیعمەت وئاسوودەیی هەتاهەتایی بەهەشت، وترساندن وئاگادارکردنەوە لە سزای دۆزەخی ئازاردەر
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەهەشت ودۆزەخم پێنیشاندرا، هەرگیز شتی وەکو ئەمڕۆ نەبینیووە لە خێر وشەڕ، ئەگەر ئەوەى من دەیزانم؛ ئێوە بیزانن ئەوا کەم پێدەکەنین وزۆر دەگریان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەیرە بە لای خواى گەورە؛ کەسانێک دەچنە بەهەشتەوە بە زنجیرەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەیحان وجەیحان وفورات ونیل؛ هەموویان لە ڕووبارەکانى بەهەشتن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەهەشت ودۆزەخ گفتوگۆیان کرد، دۆزەخ ووتی: تایبەتکراوم بە خۆبەگەورە زانەکان، وملهوڕەکان، وبەهەشت ووتی: بۆچی تەنها لاواز وبێبایەخ پێدراوەکان وسادەکان لە خەڵکی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دوو باخ کەرەستەی خواردن وئەوەى تێیاندایە لە زیون، ودوو باخ کەرەستەی خواردن وئەوەى تێیاندایە لە ئاڵتونن، هیچ شتێک ڕێگر نییە لەوەى خەڵکی پەروەردگاریان ببینن جگە لە پەردەی مەزنی وشکۆداری نەبێت کە لە پێش ڕوویدایە لە بەهەشتی عەدندا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کەمترین پلەى یەکێکتان لە بەهەشتدا، خواى گەورە پێی دەفەرموێت: هیوا بخوازە، ئەویش هەر هیوا دەخوازێت چەند جارێک، (پەروەردگار) پێ دەفەرموێت: ئایا هیوات خواست؟ دەڵێت: بەڵێ، پێی دەفەرموێت: ئەوەى هیوات خواست پێت دەبەخشرێت وهێندەى تری ئەوەیش لەگەڵیدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە بەهەشتدا دارێک هەیە ئەگەر سواری ئەسپێکی بەهێز خێرا سەد ساڵ ڕابکات ناتوانێت (دووریەکەى) ببڕێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە بەهەشتدا بازاڕێک هەیە (خەڵکی) هەموو جومعەیەک (سەردانی) دەکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر مسوڵمانێک سێ (منداڵی) بمرێت پێش ئەوەى پێبگەن (باڵغ بن)؛ خواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە بەهۆی ڕەحمەت (وبەزەیی) بەرامبەریان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە دەفەرموێت: بۆ بەندە چاکەکانم شتانێکم ئامادە کردووە کە چاوەکان نەیان بینیووە، وگوێیەکان نەیان بیستووە، و بەسەر دڵی هیچ مرۆڤێکدا نەهاتووە، بخوێننەوە ئەگەر ویستتان: { فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّآ أُخْفِىَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ }
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئافرەتێک سزا درا بەهۆی پشیلەیەکەوە؛ بەستیەوە هەتاوەکو مرد، فڕێدرایە نێو دۆزەخەوە، نە خواردن ونە خواردنەوەى پێیدا کاتێک بەستیەوە، ونە وازى لێی هێنا بۆئەوەى لە مێرووەکانى سەر زەوی بخوات
عربي ئینگلیزی ئۆردی