عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه مرفوعاً: «جَنَّتانِ مِن فِضَّةٍ آنِيَتُهما، وما فيهما، وجَنَّتانِ مِن ذَهَبٍ آنِيَتُهما، وما فيهما، وما بين القومِ وبين أنْ ينظروا إلى ربِّهم إلَّا رِداءُ الكِبْرِياءُ على وجهِه في جَنَّة عَدْنٍ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو باخ کەرەستەی خواردن وئەوەى تێیاندایە لە زیون، ودوو باخ کەرەستەی خواردن وئەوەى تێیاندایە لە ئاڵتونن، هیچ شتێک ڕێگر نییە لەوەى خەڵکی پەروەردگاریان ببینن جگە لە پەردەی مەزنی وشکۆداری نەبێت کە لە پێش ڕوویدایە لە بەهەشتی عەدندا».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر جیاوازى پلەوپایەکانى نێو بەهەشت، هەندێکیان بەرزترن لە ئەوانى تر لە ڕوانگەى واتایی وهەستپێکراوەوە، کۆشکەکانى وئەو شتومەکانەی بۆ خواردن وخواردنەوە بەکاردێن لە ئاڵتون دروستکراون، وکۆشکەکانى تر لە زیو دروستکراون وئەو شتومەکانى بۆ خواردن وخواردنەوە بەکاردێن لە زیو دروستکراون، هەروەکو زانراوە ئاڵتون بەنرخترین وجوانترینی نێو کانزاکانە لە لای ئەوانەى قورئان لە سەردەمیاندا دابەزی بوو، ولەوەیە لە ئاڵتون بەنرختر وبەرزتری تێدا بێت؛ چونکە لە فەرموودەدا هاتووە: ئەو شتانەى تێدایە کە چاوەکان هەرگیز نەیبینووە وگوێیەکان نەیبیستووە و بەسەر دڵی هیچ مرۆڤێک نەهاتووە، لە هەندێک گێڕانەوەکانى ئەم فەرموودەیەدا ئەم بەشە هاتووە: (جِنان الفردوس أربع، ثنتان من ذهب) واتە: (باخەکانى فیردەوس چوارن؛ دووانیان لە ئاڵتونن). وکاتێک دەفەرموێت: (هیچ شتێک ڕێگر نییە لەوەى خەڵکی پەروەردگاریان ببینن جگە لە پەردەی مەزنی وشکۆداری نەبێت کە لە پێش ڕوویدایە لە بەهەشتی عەدندا): ئەمەیش بە ڕوونی ئاماژەیە بۆ نزیکبوونیان لە بینینی خواى گەورە، ئەگەر خواى گەورە بیەوێت زیاتر ڕێزیان لێبگرێت ئەوا پەردەی شکۆداری لەسەر ڕووی لادەبات وئەوانیش سەیری دەکەن، وئەهلی سونەت جەختدەکەنەوە لەسەر ئەوەى خواى گەورە پەردەى شکۆداری هەیە، وئیمانداران لە بەهەشتدا پەروەردگاریان دەبینن، بە بێ لێکدانەوەى چۆنێتی وبە بێ لادانى لە واتا ڕاستەقینەکەى وبە بێ چواندن وبە بێ پەکخستنی واتا ڕاستەقینەکە، هەروەها ئەهلی سونەت جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە وجێگیری دەکەن کە خواى گەورە ڕووی هەیە شایستەى مەزنی وشکۆداری خۆیەتی، ونابێت هیچ یەکێک لەمانە بە مانایەکی تر لێکبدرێتەوە ولە واتا ئاشکراکەى لابدرێت، چونکە ئەمە مەزهەب وبیروباوەڕی پێشینی چاکە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر