عن سهل بن سعد رضي الله عنه عن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال:
«مَنْ يَضْمَنْ لِي مَا بَيْنَ لَحْيَيْهِ وَمَا بَيْنَ رِجْلَيْهِ أَضْمَنْ لَهُ الْجَنَّةَ».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 6474]
المزيــد ...

لە سەهلی کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک پەیمانی مسۆگەریم پێبدات لە پاراستنی ئەوەی لە نێوان هەردوو شەویلکەیدایە (زمانی) وئەوەی لە نێوان هەردوو قاچیدایە (دامێنی - عەورەتی)؛ ئەوا من مسۆگەری چوونە بەهەشتی بۆ دەکەم».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 6474]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی دوو شت دەکات ئەگەر مسوڵمان پێیانەوە پابەند بێت ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە،
یەکەم: پاراستنی زمان لە ووتنی ئەو قسانەى دەبێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-،
دووەم: پاراستنی دامێن -عەورەت- لە تووشبوون بە داوێن پیسی؛
چونکە زۆر تاوان بەم دوو ئەندامە دەکرێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پاراستنی زمان ودامێن لە ئەنجامدانی حەرام هۆکارە بۆ چوونە بەهەشت.
  2. بەتایبەتی باسی زمان ودامێنی کرد چونکە سەرچاوەی زۆربەى فیتنە وکارەساتەکانن لەسەر مرۆڤ لە دونیا وقیامەتدا.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (67)
زیاتر