عن عَائِشَةَ رضي الله عنها قالت: ((كُنْتُ أَغْتَسِلُ أَنَا ورسول الله صلى الله عليه وسلم مِن إِنَاءٍ وَاحِدٍ، كِلاَنَا جُنُب، وكان يَأْمُرُنِي فَأَتَّزِرُ، فَيُبَاشِرُنِي وأنا حَائِض، وكان يُخْرِج رَأسَه إِلَيَّ، وهُو مُعْتَكِفٌ، فَأَغْسِلُهُ وأنا حَائِض)).
[صحيح] - [متفق عليه، لكنه روي مفرقًا، فمن أول الحديث إلى قولها"كلانا جنب": رواه البخاري، ومسلم. من قولها"وكان يأمرني" إلى قولها:"وأنا حائض": متفق عليه، رواه: البخاري، ومسلم. آخر الحديث: متفق عليه، رواه: البخاري، ومسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (من وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشتدا خۆمان دەشۆرد (غوسڵمان دەکرد)، وهەردووکمان لەشمان گران بوو، فەرمانی پێدەکردم ئیزار بپۆشم، ودەهاتە لام لە کاتێکدا من لە سووڕی مانگانە بووم، وسەری دەردەکرد کاتێک لە ئیعتیکاف بوو، منیش دەمشۆرد کاتێک کە لە سووڕی مانگانە بووم). [ئیزار: جلێک لە بەشی ناوەڕاست بەرەو خوارەوەى لاشەم بپۆشم، کە جلێکە دامێن دادەپۆشێت].
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وعائیشەی خێزانى -ڕەزاى خواى لێبێت- خۆیان دەشۆرد لە لەشگرانی (غوسڵیان دەردەکرد) بە ئاوی ناو یەک تەشت (سەتڵ)، ئاوی ناو تەشتەکە پاکە وپیس نابێت ئەگەر کەسی لەشگرانی ئاوی لێدەربهێنێت ئەگەر پێش ئەوەى دەستی بخاتە ناو تەشتەکەوە دەستی بشوات. پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ویستی نزیک بوونەوە لە ئافرەتی تووش بوو بە سووڕی مانگانە ئاسایی بکاتەوە وڕێگە پێدراو بێت لە شەریعەتدا پاش ئەوەى جولەکە تەنانەت خواردنیشیان لە گەڵیان نەدەخوارد، ولە گەڵیان نەدەخەوتن، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمانى بە عائیشە دەکرد جلێک لە بەشی ناوەڕاست بەرەو خوارەوەى لاشەی بپۆشێت ([ئیزار بپۆشێت]: کە جلێکە دامێن دادەپۆشێت، چونکە لە کاتی سووڕی مانگانە حەرامە چوونە لای ئافرەت لە دامێنەوە، بۆیە دەچووە لایەوە بێ جیماع کردن لە کاتی سووڕی مانگانەدا، لە کاتی سووڕی مانگانەدا هەموو چێژ وەرگرتنێک دروستە جگە لە جیماع کردن نەبێت وهەروەها چوونە لای ئافرەت لە کۆمەوە حەرامە هەروەکو لە فەرموودەی تردا هاتووە. پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئیعتیکافى دەکرد وسەری دەردەکرد بۆ لای عائیشە کە لە ماڵەوە بوو وسەری دەشۆرد، ونزیک بوونەوەى لە ئافرەت کە لە سووڕی مانگانەدا بێت ئاساییە وەکو هاوشێوەى ئەم کارانەوە وڕێگەپێدراوە پاش ئەوەى لای جولەکە قەدەغە بوو، بەڵام ئافرەتێک لە سووڕی مانگانەدا بێت نابێت بچێتە ناو مزگەوتەوە، بۆ ئەوەى پیسی نەکات بە هۆی سووڕی مانگانەوە هەروەکو لەم فەرموودەیەدا هاتووە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر