عَنْ أَنَسٍ رضي الله عنه:
أَنَّ نَفَرًا مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سَأَلُوا أَزْوَاجَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ عَمَلِهِ فِي السِّرِّ؟ فَقَالَ بَعْضُهُمْ: لَا أَتَزَوَّجُ النِّسَاءَ، وَقَالَ بَعْضُهُمْ: لَا آكُلُ اللَّحْمَ، وَقَالَ بَعْضُهُمْ: لَا أَنَامُ عَلَى فِرَاشٍ، فَحَمِدَ اللهَ وَأَثْنَى عَلَيْهِ، فَقَالَ: «مَا بَالُ أَقْوَامٍ قَالُوا كَذَا وَكَذَا؟ لَكِنِّي أُصَلِّي وَأَنَامُ، وَأَصُومُ وَأُفْطِرُ، وَأَتَزَوَّجُ النِّسَاءَ، فَمَنْ رَغِبَ عَنْ سُنَّتِي فَلَيْسَ مِنِّي».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 1401]
المزيــد ...
لە ئەنەسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
«چەند کەسێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاریان لە خێزانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە کردەوەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نهێنیدا (لە ماڵەوەدا)؟ یەکێک لەوان وتی: من هەرگیز ژن ناهێنم، ویەکیان وتی: من هەرگیز گۆشت ناخۆم، ویەکیان وتی: من هەرگیز لەسەر جێگای خەوم ناخەوم. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەمد وسوپاس وستایشی خودای کرد، وفەرمووی: «ئایا باسی ئەو کەسانە چییە کە ئاوا وئاوا دەڵێن؟ من شەونوێژ دەکەم ودەخەوم، وڕۆژانێک ڕۆژوو دەگرم و ڕۆژانێکی تر ڕۆژوو دەشکێنم، وئافرەتان مارە دەکەم، هەرکەسێک پشت لە سوننەتەکەى من (ڕێبازەکەى من) بکات؛ ئەوا ئەو کەسە لە من نییە».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 1401]
چەند كەسێك لە هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- هاتن بۆ لای خێزانەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپرسیاریان كرد سەبارەت بە ئەو پەرستنانەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیدەدات لە ماڵەكەیدا، كاتێك پێیان ووترا وەكو ئەوە وابێت بە كەمی بزانن، ووتیان: ئێمە لە كوێین بە بەراورد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؟ خوای گەورە لە گوناهەكانی ڕابردوو وداهاتووی خۆش بووە، بە پێچەوانەی ئەو كەسەی كە نازانێت ئایا خودا لێی خۆش دەبێت؛ بۆیە پێویستە زۆر پەرستن ئەنجام بدات بۆئەوەی لێخۆشبوون بەدەست بهێنێت. پاشان یەکیان وتی: من ژن مارە ناكەم. ویەکیان وتی: من گۆشت ناخۆم. ویەکیان وتی: من لەسەر جێگای خەوم ناخەوم -شەو ناخەوم-. ئەم باسانە گەیشت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وتوڕە بوو، و وتاری بۆ خەڵكی دا، حەمد وستایشی خودای كرد وفەرمووی: ئایا باسی خەڵكانێك چییە كە ئاوا وئاوا دەڵێن؟! والله من لە هەمووتان زیاتر تەقوادارم ولە خودا دەترسم، لەگەڵ ئەمەیشدا دەخەوم بۆئەوەی بەهێز بم بۆ ئەنجامدانی شەونوێژ، وهەندێك ڕۆژ بەڕۆژوو نابم بۆئەوەی بەهێز بم بۆ ڕۆژووگرتن لە ڕۆژەكانی تر، وئافرەتان مارە دەكەم، بۆیە هەركەسێك پشت لە ڕێبازەكەی من بكات وپێی وا بێت ڕێبازێكی تر كامڵتر وباشترە، ودەست بە ڕێبازێكی ترەوە بگرێت ئەوا ئەو كەسە لە من نییە.