عن عائشة رضي الله عنها قالت: «كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يعجبه التيمُّن في تَنَعُّلِّه، وترجُّلِه، وطُهُورِه، وفي شَأنه كُلِّه».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەکارهێنانی ڕاستی پێ خۆش بوو: لە نەعل لە پێکردنی، ولە شانە کردنی، ولە دەستنوێژگرتنی، ولە هەموو کاروبارێکی تری».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- هەواڵی خوویەک باسدەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەزی لێی بووە، ئەویش بریتیە لە پێشخستنی ڕاست لە کاتی نەعل لە پێکردنی، وشانەکردنی، ودەستنوێژگرتنی، وهەموو کردەوەکانی تر وەکو پۆشینی جل وخەوتن وخواردن وخواردنەوە وهتد. هەموو ئەمانە لە نیشانەی ڕێزگرتنە لە ڕاست. بەڵام بۆ ئەو شتانەی کە پیسن دەبێت دەستی چەپ بەکاربهێنرێت؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە تارات کردن بە دەستی ڕاست، ونەهی کردووە لە دەستدان لە عەورەت (دامێن) بە دەستی ڕاست لە کاتی چوونە سەرئاو، چونکە دەستی ڕاست بۆ کارە چاکەکانە، بەڵام دەستی چەپ بۆ شتە پیسەکانە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر