عن عائشة رضي الله عنها قالت: "كَانَت يَدُ رسُولِ الله -صلَّى الله عليه وسلَّم- اليُمنَى لِطُهُورِهِ وطَعَامِهِ، وكَانَت اليُسْرَى لِخَلاَئِهِ، ومَا كَانَ مِنْ أَذَى". عن حفصة رضي الله عنها "أَنَّ رَسُولَ الله -صلَّى الله عليه وسلَّم- كَانَ يَجْعَلُ يَمِينَهُ لِطَعَامِهِ وَشَرَابِهِ وَثِيَابِهِ، وَيَجْعَلُ يَسَارَهُ لِمَا سِوَى ذَلِك".
[الحديثان صحيحان] - [الحديث الأول: رواه أبو داود وأحمد. الحديث الثاني: رواه أبو داود وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەستی ڕاستی بۆ دەستپێکردن بە دەستنوێژ وبۆ خواردن بەکاردەهێنا، ودەستی چەپی بۆ خۆپاککردنەوە لە کاتی سەرئاو کردن ولابردنی شتی ئازاردەر بەکاردەهێنا». لە حەفسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەستی ڕاستی بۆ دەستپێکردن بە دەستنوێژ وبۆ جل لەبەرکردن وبۆ خواردن وخواردنەوە بەکاردەهێنا، ودەستی چەپی بۆ شتەکانى تر بەکاردەهێنا».
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی بەکارهێنانى دەستی ڕاست وچەپی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات سەبارەت بە بەکارهێنانى شتەکان وکردەوەکان، ئەوەی ڕوونکردەوە کە دەستی چەپ بۆ لابردنی زیان وشتی پیس بەکاریدەهێنا وەکو: تارات کردن، وخۆپاککردنەوە بە جگە لە ئاو -الإستجمار-، وئاو هەڵمژینە نێو لووت ودەرکردنی -الإستنشاق والإستنثار-، وهاوشێوەی ئەمانە، وهەرشتێک کە زیان وپیسی بێت بە دەستی چەپ لادەبرێت، وبۆ کردەوە وشتەکانى تر دەستی ڕاستی بەکاردەهێنا بۆ ڕێزلێنان لە ڕاست. وئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى موسەتەحەبە (سونەتە) کە دەستی ڕاست لە پێش دەستی چەپ بەکاربهێنرێت لەو شتانەى ڕێزلێنانە وەکو دەستنوێژگرتن وکاتێک -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: (بۆ دەستپێکردن بە دەستنوێژ): واتا کاتێک دەستیدەکرد بە ئەنجامدانى دەستنوێژ سەرەتا بە لای ڕاستی ئەندامەکان دەستی پێدەکرد، دەستی ڕاستی پێش دەستی چەپ دەشۆرد وپێی ڕاستی پیش پێی چەپی دەشۆرد، بەڵام گوێیەکان وەکو یەک ئەندام دادەنرێن -پێکەوە مەسح دەکرێن- وبەشێکن لە سەر -لە قژ-، بۆیە هەردوویان بە یەکجار مەسح دەکات مەگەر نەتوانێت ویەک دەستی هەبێت، ئەوا سەرەتا بە گوێی ڕاست دەسپێدەکات. (وبۆ خواردن بەکاردەهێنا): واتا لە کاتی خواردن وخواردنەوەدا دەستی ڕاستی بەکاردەهێنا ولە فەرموودەی تردا -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە شەیتان بە دەستی چەپ دەخوات، ونابێت مرۆڤ بە دەستی چەپ خواردن وخواردنەوە بخوات مەگەر کەسێک زۆر پێویست بێت یان دەستی ڕاستی نەبێت. (ودەستی چەپی بۆ خۆپاککردنەوە لە کاتی سەرئاو کردن): واتا بۆ تارات کردن وخۆپاککردنەوە بە جگە لە ئاو -الإستجمار- ولابردنی شتە پیسەکان. (وبۆ لابردنی شتی ئازاردەر بەکاردەهێنا): واتا دەستی چەپی بۆ لابردنی شت پیس وزیانلێدەر وەکو تف وبەڵغەم وپێچکە وبەو شێوەیە. وئەو فەرموودەیەی کە حەفسە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەیگێڕێتەوە دووپاتکردنەوەى گێڕانەوەکەى عائیشەیە -ڕەزاى خواى لێبێت-، کە تێیدا ڕوونکراوەتەوە بەکارهێنانى دەستی ڕاست سونەتە -موستەحەبە- لە شتە پاکەکاندا ئەمیش بۆ ڕێزلێنانیەتی، وبەکارهێنانى دەستی چەپ بۆ لابردنی شتی پیس وئازاردەرە وەکو تارات کردن و خۆپاککردنەوە بە جگە لە ئاو وەکو بەکارهێنانى بەرد وپەڕۆ وشتی -الإستجمار- وبەو شێوەیە، ولە فەرموودەکەی حەفسەدا باسی ئەوەش کراوە کە سونەتە لە کاتی خواردنەوەدا دەستی ڕاست بەکاربهێنرێت وهەروەها لە کاتی پۆشینی جلدا سەرەتا لای ڕاست پێشبخرێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا مالایالام
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر