لیستی فەرموودەکان

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستپێکردنی بە لای ڕاستی پێ خۆش بوو: لە نەعل لە پێکردنی، ولە شانە کردنی، ولە دەستنوێژگرتنی، ولە هەموو کاروبارێکی تری
عربي الإنجليزية الأوردية
دە ڕكاتم لەبەركرد لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- (لە نوێژە سونەتەكان)
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەو بەخەبەر بهاتایە ؛ ئەوا سیواکی دەکرد تابۆنی ناخۆشی دەمی نەمایە
عربي الإنجليزية الأوردية
لا إله إلا الله، تیاچوون بۆ عەرەب لە شەڕێک کە نزیک بووەتەوە، ئەمڕۆ ئەوەندە لە دیوارە مەزنەکەی پێش یەئجوج ومەئجوج کرایەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە سەفەردا بوو، نوێژی عیشای کرد، لە یەکێک لە ڕکاتەکان (التِّينِ وَالزَّيْتُون - سورەتی التین)ی خوێند، گوێم لە هیچ کەسێک نەبووە کە دەنگی وەکو ئەو خۆش بێت و وەکو ئەو جوان بیخوێنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کاتێک نوێژی بکردایە نێوان هەردوو دەستی بڵاو دەکردەوە؛ هەتاوەکو سپێتی بن باڵی دەردەکەوت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە سواری وبە ڕێ کردنەوە سەردانی قوبائی دەکرد، ودوو ڕکات نوێژی تێیدا دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
من وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشتدا خۆمان دەشۆرد، هەردووكمان لەشگران بووین، فەرمانی پێدەکردم ئیزار^ بپۆشم، ودەهاتە لام لە کاتێکدا من لە سووڕی مانگانەدا بووم
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سەرەتای شەودا دەخەوت، ولە کۆتایی شەودا هەڵدەستا ونوێژی دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەونوێژی نەکردایە بەهۆی ئازار یان هەر شتێکی ترەوە؛ ئەوا لە ڕۆژدا دوانزە ڕکاتی دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی کرد لەسەر قەبرێک پاش ئەوەى لە گۆڕ دانرا، چوار جار تەکبیرەی کرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی بەیانی لە ڕۆژی جومعەدا: (سورەتی السجدة والإنسان)ی دەخوێند
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەستی ڕاستی بۆ دەستپێکردن بە دەستنوێژ وبۆ خواردن بەکاردەهێنا، ودەستی چەپی بۆ خۆپاککردنەوە لە کاتی سەرئاو کردن ولابردنی شتی ئازاردەر بەرکاردەهێنا
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک بۆ دەست بەئاو گەیاندن دەچوو، من وتازە پێگەیشتووێک ئاو ودار گۆچانێکمان بۆ ھەڵدەگرت؛ وبە ئاوەکە تارەتی دەگرد
عربي الإنجليزية الأوردية
لە خەونمدا بینیم سیواکم دەکرد، ودوو پیاو هاتن بۆ لام، یەکێکیان لەوی تریان بە تەمەنتر بوو، سیواکەکەم دا بە ئەوەیان کە تەمەنی بچووکترە، پێم ووترا: گەورەکەیان، بۆیە منیش دام بە ئەوەیان کە گەورەترە
عربي الإنجليزية الأوردية
من باشترین هەوڵدەدەم بۆ ئەوەى پێشنوێژیتان بۆ بکەم بە هەمان ئەو شێوەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ ئێمە ئەنجامدەدا
عربي الإنجليزية الأوردية
شەوێکیان نوێژم کرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستیکرد بە خوێندنی سورەتی -البقرة
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەندێک مانگدا ئەوەندە بەڕۆژوو نەدەبوو هەتاوەکو پێمان وابوو ئەو مانگە هیچ ڕۆژێکی بەڕۆژوو نابێت، ولە هەندێک مانگدا ئەوەندە بەڕۆژوو دەبوو هەتاوەکو پێمان وابوو هیچ ڕۆژێکی ڕۆژوو ناشکێنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە (ویساڵ). ووتیان: تۆ (ویساڵ) ئەنجامدەدەیت؟ فەرمووی: من وەکو ئێوە نیم، من خواردن وخواردنەوەم پێدەبەخشرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر قەدێکی دارخورما دەوەستا لە کاتی وتاردا، کاتێک مینبەرێکی بۆ دانرا، گوێمان لێبوو کە قەدی دارخورماکە دەنگێکی لێوە دێت وەکو دەنگی وشتر، هەتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (لەسەر مینبەرەکە) دابەزی ودەستی لەسەری دانا (بۆیە) بێدەنگ بوویەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
نوێژەکانم لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامدەدا، نوێژەکەی مامناوەند بوو و وتارەکەیشی مامناوەند بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
خانەوادەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- لە یەک ڕۆژدا دوو ژەمیان نەدەخوارد، ئەگەر بیشیانخواردایە؛ یەکێکیان خورما بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
خانەوادەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- لەو كاتەوەی گەیشتوونەتە مەدینە؛ هەرگیز بۆ ماوەی سێ شەو لەسەریەک تێر خۆراكی گەنمیان نەخواردووە، (لەسەر ئەم حاڵەتە بوون) هەتاوەكو (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) وەفاتی كرد
عربي الإنجليزية الأوردية
جێگەی خەوتنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە لەسەری دەخەوت، لە پێستی خۆشەکراو دروستکرابوو کە ناوەكەی بە ڕیشاڵی دارخورما پڕ کرابووەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەفاتی كرد، هیچ دینار و درهەمێک، یان کۆیلە و کەنیزەکێک، یان هیچ شتێکی تری لە دوای خۆی بەجێنەهێشت، جگە لە ماینە سپیەکەی، و چەکەکەی، و پارچە زەوییەک نەبێت کە بۆ خێر داینابوو
عربي الإنجليزية الأوردية
من بۆ نەفرەت كردن نەنێردراوم، بەڵكو وەكو ڕەحمەتێك نێردراوم
عربي الإنجليزية الأوردية
من شەونوێژ دەکەم ودەخەوم، وڕۆژانێک ڕۆژوو دەگرم و ڕۆژانێکی تر ڕۆژوو دەشکێنم، وئافرەتان مارە دەکەم، هەرکەسێک پشت لە سوننەتەکەى من (ڕێبازەکەى من) بکات؛ ئەوا ئەو کەسە لە من نییە
عربي الإنجليزية الأوردية