+ -

عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المُؤْمِنينَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ:
مَا أَكَلَ آلُ مُحَمَّدٍ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَكْلَتَيْنِ فِي يَوْمٍ إِلَّا إِحْدَاهُمَا تَمْرٌ.

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 6455]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائيشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
خانەوادەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- لە یەک ڕۆژدا دوو ژەمیان نەدەخوارد، ئەگەر بیشیانخواردایە؛ یەکێکیان خورما بوو.

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 6455]

شیکردنەوە

دایكی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە بۆمان كە خانەوادەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو ژەم خواردنیان لە یەك ڕۆژدا نەخواردووە؛ ئەگەر بیشیان خواردایە ئەوا ژەمێكیان بریتی بوو لە خورما.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاماژەیە بۆ سادەیی و خاكێتی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- و خانەوادەکەی، کە ڕەنگە لە ڕۆژێکدا تەنها یەک ژەم خواردنیان دەست کەوتبێت.
  2. خورما لە هەر خواردنێكی تر زۆرتر بوو لەلایان، و بەدەستهێنانیشی ئاسانتر بوو.
  3. فەزڵ و گەورەیی زوهد و قایل بوون بە بژێوی کەم، و ئەمە لە ڕەوشتی پێغەمبەرانە، و ڕێبازی سەروەری پێغەمبەرانە.
  4. خواردنی دوو ژەم لە ڕۆژێکدا یەکێکە لەو کارە ڕێگەپێدراوانەی کە دروستە، و یەکێکە لە دابونەریتە ناسراوەکانی عەرەب، کە لە ڕۆژێکدا دوو ژەمیان دەخوارد، ژەمی نیوەڕۆ و ژەمی ئێوارە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئەندەنوسی بەنگالی ڤێتنامی پورتوگالی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی داری مەجەری الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر