عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المُؤْمِنينَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ:
مَا شَبِعَ آلُ مُحَمَّدٍ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مُنْذُ قَدِمَ المَدِينَةَ مِنْ طَعَامِ البُرِّ ثَلاَثَ لَيَالٍ تِبَاعًا، حَتَّى قُبِضَ.

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 5416]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائيشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
خانەوادەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- لەو كاتەوەی گەیشتوونەتە مەدینە؛ هەرگیز بۆ ماوەی سێ شەو لەسەریەک تێر خۆراكی گەنمیان نەخواردووە، (لەسەر ئەم حاڵەتە بوون) هەتاوەكو (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) وەفاتی كرد.

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 5416]

شیکردنەوە

دایکی باوەڕداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە کە خانەوادەی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەوەتەی هاتوونەتە مەدینە؛ سێ ڕۆژ لەسەریەک تێر خۆراكێكیان نەخواردووە كە لە گەنم دروستكرابێت، هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وەفاتی کرد.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونكردنەوەی ئەوەی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- و خانەوانەدەكەی لەسەری بوون لە کەمی بژێوی، چونکە ژیانی ڕاستەقینە؛ ژیانی قیامەتە.
  2. ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەوەی دیارە هۆکاری تێر نەبوونیان زۆربەی کات؛ بەهۆی کەمی بژێوی وكەم دەرامەتیانە، سەرەڕای ئەوەی هەندێک جار شتیان دەست دەکەوت بەڵام بەشی زۆریان دەبەخشی بە هەژارەكان ودەیانخستنە پێش خۆیان.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بەنگالی زیاتر (21)
زیاتر