+ -

عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المُؤْمِنينَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ:
كَانَ فِرَاشُ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنْ أَدَمٍ، وَحَشْوُهُ مِنْ لِيفٍ، وَلِمُسلمٍ: كَانَ وِسَادَةُ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الَّتِي يَتَّكِئُ عَلَيْهَا مِنْ أَدَمٍ حَشْوُهَا لِيفٌ.

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 6456]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائيشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
جێگەی خەوتنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە لەسەری دەخەوت، لە پێستی خۆشەکراو دروستکرابوو کە ناوەكەی بە ڕیشاڵی دارخورما پڕ کرابووەوە، ولە گێڕانەوەی (مسلم)دا: ئەو سەرینەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پاڵی پێوە دەدا، لە پێستی خۆشەكراو دروستكرا بوو کە بە ڕیشاڵی دار خورما ناوەكەی پڕ کرابووەوە.

-

شیکردنەوە

دایکی باوەڕداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- هەواڵیداوە کە ئەو جێگایەی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەسەری دەخەوت، لە پێستی خۆشەكراو دروست کرابوو، و پڕ بوو لە ڕیشاڵی دارخورما، هەروەها سەرینەکەیشی کە پشتی پێوە دەنا؛ لە هەمان شت دروستكرا بوو.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونكردنەوەی ئەوەی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەسەری بوو لە زوهد و دوورکەوتنەوەی لە خۆشییەکانی دونیا، سەرەڕای ئەوەی خوای گەورە -سبحانه وتعالی- توانای پێدابوو ئەگەر بیویستایە چێژیان لێ ببینێت.
  2. ڕێگەپێدان بە بەکارهێنانی فەرش و سەرین، و نووستن و پاڵدانەوە لەسەریان.
  3. پێویستە موسڵمان حاڵ و گوزەرانی خۆی بپێوێت بە حاڵ و گوزەرانی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-؛ چونکە ئەو باشترین نموونەیە، و هەر کەسێک شوێن پێی ئەو هەڵگرێت؛ ڕێنمایی دەکرێت و سەرکەوتوو دەبێت لە دونیا و دواڕۆژدا.
  4. بەپەرۆشی لەسەر خۆئامادەکردن بۆ دواڕۆژ، و باوەڕدار لە دونیا بەوەندە قایل بێت کە یارمەتی دەدات لەسەر گوێڕایەڵی خوای گەورە، و نابێت سەرقاڵی زۆرکردنی سەروەت و سامان بێـت، خوای گەورەیش سەرزەنشتی کۆمەڵە خەڵكانێكی كردووە لەسەر ئەمە، و فەرموویەتی: {أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ (1) حَتَّى زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ (2)} [التكاثر:1- 2] واتە: {زۆرکردنی سامان بێ ئاگای كردوون (1) هەتا دەمرن و دەخرێنە نێو گۆڕەكانتانەوە (2)}.
وه‌رگێڕانی ماناكان: بەنگالی ڤێتنامی پورتوگالی تایلەندی داری مەجەری الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر