+ -

عَنْ عَمْرِو بْنِ الحَارِثِ خَتَنِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَخِي أُمِّ المؤمِنين جُوَيْرِيَةَ بِنْتِ الحَارِثِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُم، قَالَ:
مَا تَرَكَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عِنْدَ مَوْتِهِ دِرْهَمًا وَلاَ دِينَارًا وَلاَ عَبْدًا وَلاَ أَمَةً وَلاَ شَيْئًا، إِلَّا بَغْلَتَهُ البَيْضَاءَ، وَسِلاَحَهُ، وَأَرْضًا جَعَلَهَا صَدَقَةً.

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 2739]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەمرو كوڕی حاریسەوە برای جوەیریەی كچی حاریس -ڕەزای خوایان لێبێت- كە خێزانی پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم- ودایكی ئیماندارانە، دەڵێت:
کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەفاتی كرد، هیچ دینار و درهەمێک، یان کۆیلە و کەنیزەکێک، یان هیچ شتێکی تری لە دوای خۆی بەجێنەهێشت، جگە لە ماینە سپیەکەی، و چەکەکەی، و پارچە زەوییەک نەبێت کە بۆ خێر داینابوو.

-

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وەفاتی کرد، و لە پاش خۆی نە درهەمێکی زیو و نە دینارێکی زێڕی بەجێهێشت، نە کۆیلەیەک و نە كەنیزەیەك، و نە مەڕێك و نە وشترێك و نە هیچ شتێک لە پارە و سامانی؛ بەجێهێشت، جگە لە ماینە سپییەکەی کە سواری دەبوو، و چەکەکەی کە هەڵیدەگرت، و زەوییەک کە لە کاتی تەندروست باشیدا ڕایگرتبوو بۆ ڕێبواران.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پێغەمبەران میرات بەجێناهێڵن، و كەس نابێتە میراتگریان (لە سەروەت وساماندا).
  2. ڕوونكردنەوەی ئەوەی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بەجێیهێشت لە دوای وەفاتكردنی.
  3. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وەفاتی کرد و هیچ شتێکی گرنگی دونیایی لەپاش خۆی بەجێنەهێشت، ئەمیش بەهۆی سەخاوەت و بەخشندەیی و چاکەکاربوونی.
  4. کرمانی دەڵێت: ڕاناوی (ها) لە وشەی (وجعلها) دەگەڕێتەوە بۆ هەرسێکیان؛ واتە: ماینەكەی و چەکەكەی و پارچە زەویەكەی، نەک تەنها بۆ زەویەكەی بگەڕێتەوە.
  5. (خَتَنِ:خەتەن)؛ واتا برای ژن، و كۆی ئەم وشەیە (أَختان:ئەختان)ە واتا براكانی ژن؛ ئەم دەستەواژەیە بۆ ئافرەت بەكاردێت نەك بۆ پیاو.
وه‌رگێڕانی ماناكان: بەنگالی ڤێتنامی پورتوگالی تایلەندی داری مەجەری الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر