عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ لِبِلاَلٍ عِنْدَ صَلاَةِ الفَجْرِ:
«يَا بِلاَلُ، حَدِّثْنِي بِأَرْجَى عَمَلٍ عَمِلْتَهُ فِي الإِسْلاَمِ، فَإِنِّي سَمِعْتُ دَفَّ نَعْلَيْكَ بَيْنَ يَدَيَّ فِي الجَنَّةِ» قَالَ: مَا عَمِلْتُ عَمَلًا أَرْجَى عِنْدِي أَنِّي لَمْ أَتَطَهَّرْ طَهُورًا، فِي سَاعَةِ لَيْلٍ أَوْ نَهَارٍ، إِلَّا صَلَّيْتُ بِذَلِكَ الطُّهُورِ مَا كُتِبَ لِي أَنْ أُصَلِّيَ.
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 1149]
المزيــد ...
ئەبو هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێیەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە كاتی نوێژی بەیانیدا بە بیلالی فەرموو:
«ئەی بیلال، پێم بڵێ بەهیوادارترین کردەوەت لەلات کامەیە کە ئەنجامت داوە لە دوای موسڵمانبوونت، چونکە من گوێم لە دەنگی نەعلەکانت بوو لە پێش خۆمەوە لە بەهەشتدا»، ئەویش ووتی: هیچ کردەوەیەکم نەکردووە کە بەلای منەوە جێی هیوا بێت؛ هێندەی ئەمەی کە هەر کاتێک لە شەو یان ڕۆژدا دەستنوێژم گرتبێت یەکسەر دوای ئەوە نوێژم کردووە بەو شێوەیەی كە بۆم نووسراوە.
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 1149]
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە خەودا بینی کە لە بەهەشتدایە، بە بیلال کوڕی ڕەباحی فەرموو: پێم بڵێ سەبارەت بەهیوادارترین كردەوەی سوننەت کە لە ئیسلامدا ئەنجامتداوە؟ چونکە من گوێم لە دەنگێکی نزمی نەعلەكانت بوو لە بەهەشتدا؛ کاتێک دەجووڵان بەهۆی ڕۆیشتنت لە پێشمەوە. بیلال ووتی: هیچ کردەوەیەكم نەکردووە کە بەلای منەوە جێی هیوا بێـت زیاتر لەوەی ئەگەر لە هەر کاتێکی شەو یان ڕۆژدا دەستنوێژم شكا بێـت؛ دەستبەجێ دەستنوێژم گرتووەتەوە، پاشان بەو دەستنوێژە نوێژم ئەنجامداوە بۆ پەروەردگارم؛ لە نوێژە سوننەتە ڕەهاکان بەو شێوەی كە بۆم نووسراوە (مەبەستی نوێژی سوننەتی دەستنوێژە؛ كەمترینی دوو ڕكاتە وسنووردار نەكراوە).