عَنْ عَلِيٍّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: إِذَا حَدَّثْتُكُمْ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَلَأَنْ أَخِرَّ مِنَ السَّمَاءِ أَحَبُّ إِلَيَّ مِنْ أَنْ أَكْذِبَ عَلَيْهِ، وَإِذَا حَدَّثْتُكُمْ فِيمَا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ فَإِنَّ الحَرْبَ خَدْعَةٌ، سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«يَأْتِي فِي آخِرِ الزَّمَانِ قَوْمٌ حُدَثَاءُ الأَسْنَانِ سُفَهَاءُ الأَحْلاَمِ، يَقُولُونَ مِنْ خَيْرِ قَوْلِ البَرِيَّةِ، يَمْرُقُونَ مِنَ الإِسْلاَمِ كَمَا يَمْرُقُ السَّهْمُ مِنَ الرَّمِيَّةِ، لاَ يُجَاوِزُ إِيمَانُهُمْ حَنَاجِرَهُمْ، فَأَيْنَمَا لَقِيتُمُوهُمْ فَاقْتُلُوهُمْ، فَإِنَّ قَتْلَهُمْ أَجْرٌ لِمَنْ قَتَلَهُمْ يَوْمَ القِيَامَةِ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 3611]
المزيــد ...
لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەگەر شتێكتان بۆ بگێڕمەوە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەوا لە ئاسمانەوە فڕێ بدرێمە خوارەوە خۆشەویستترە لەلام لەوەی درۆ بكەم بەناوی ئەوەوە، وئەگەر شتێكتان بۆ بگێڕمەوە لەنێوان خۆم وئێوە؛ ئەوا جەنگ فڕوفێڵی تێدایە، گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو:
«لە كۆتایی دونیادا كەسانێك دێن كەم تەمەن ومێشك لاوازن، باشترین قسە بەكاردەهێنن لەنێو خەڵكیدا (قورئان بەكاردەهێنن)، لە ئیسلام دەردەچن هەروەكو چۆن تیر لە نێچیردا دەردەچێت، ئیمانیان قوڕگیان تێناپەڕێنێت، لە هەرشوێنێك پێیان گەیشتن؛ بیانكوژن، كوشتنیان پاداشتە بۆ ئەو كەسەی دەیانكوژێت لە ڕۆژی قیامەتدا».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 3611]
پێشەوای ئیمانداران عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەگەر بیستتان كە من فەرموودە دەگێڕمەوە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا بزانن كە شتەكان بە خوازراوی وفراوانی باس ناكەم وهیچ ناشارمەوە؛ بەڵكو بە ڕوون وئاشكرایی هەمووی دەگێڕمەوە، ئەگەر لە ئاسمان فڕی بدرێمە خوارەوە ئاسانترە لە لام لەوەی درۆ بكەم بەناوی پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-، ئەگەر قسەیەك بكەم لەگەڵ خەڵكی ئەوا جەنگ فڕوفێڵی تێدایە، لەوەیە شتەكان بە خوازراوی وفراوانی باس بكەم وهەندێك شت بشارمەوە، گوێم لە پێغەمبەر بووە -صلى اللە علیە وسلم- كە فەرموویەتی: لە كۆتایی دونیادا كەسانێك دێن كەم تەمەنن (گەنجن)، ومێشك وئەقڵ وتێگەیشتنیان لاوازە، قورئان دەكەنە بەڵگە وزۆر دەیخوێننەوە، لە ئیسلام دەردەچن وسنوورەكانی تێدەپەڕێنن هەروەكو چۆن تیر لە نێچیر دەردەچێت، ئیمانیان لە قوڕگیان ناكاتە خوارەوە، لە هەرشوێنێك گەیشتن پێیان بیانكوژن؛ چونكە كوشتنیان پاداشتە بۆ ئەو كەسەی دەیانكوژێت لە ڕۆژی قیامەتدا.