عن جرير بن عبد الله البجلي رضي الله عنه قال: كنا عندَ النبيِّ صلى الله عليه وسلم فنظرَ إلى القمرِ ليلةَ البدرِ، فقالَ: «إنَّكم سترون ربَّكُمْ كما تروْن هذا القمر، لاَ تُضَامُونَ في رُؤْيَته، فَإن استطعتم أنْ لاَ تُغْلَبُوا على صلاة قبل طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ غُرُوبِهَا، فَافْعَلُوا». وفي رواية: «فنظر إلى القمر ليلة أربع عشرة».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە جەریری کوڕی عبداللەی بەجەلییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووین وسەیری مانگی کرد لە شەوی چواردەدا (شەوی بەدردا)، وفەرمووی: «ئێوە بە ئاسانی وئاسوودەیی پەروەردگارتان دەبینن هەروەکو چۆن ئەم مانگە دەبینن، بۆ بینینی تووشی هیچ ناڕەحەتی وپاڵەپەستۆیەک نابن، هەتا دەتوانن ئاگادار بن وپارێزگاری لە ئەنجامدانى نوێژەکانتان بکەن لە پێش دەرچوونی خۆر (نوێژی بەیانی) ولە پێش ئاوابوونی خۆر (نوێژی عەسر) لە دەستیان مەدەن وئەنجامیان بدەن». ولە ریوایەتێکی تردا: «سەیری مانگی کرد لە شەوی چواردەدا».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە جەریری کوڕی عبداللەی بەجەلییەوە -ڕەزای خوای لێبێت٠ دەڵێت: کە ئەوان لە گەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوون وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەیری مانگی کرد لە شەوی بەدردا (شەوی چواردەی مانگی کۆچی: کە مانگ پڕ دەبێت وبە ڕوون وجوانی دیار دەبێت)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئێوە بە ئاسانی وئاسوودەیی پەروەردگارتان دەبینن هەروەکو چۆن ئەم مانگە دەبینن) واتە لە رۆژی قیامەتدا لە بەهەشت وئیمانداران دەیبینن هەروەکو چۆن مانگ دەبینن لە شەوی بەدردا، و فەرموودەکە مانای ئەوە نییە کە خوای گەورە وەکو مانگە، هیچ شتێک وەکو خوای گەورە نییە، بەڵکو ئەو مەزنتر وشکۆدارترە، بەڵام مەبەست لەم فەرموودە ئەوەیە تەنها توانای بینینی خودایە هەروەکو چۆن دەتوانین مانگ ببینین لە ئاسماندا کە تووشی هیچ ناڕەحەتیەک نابین لە بینینی بەهەمان شێوە هیچ ناڕەحەتیەک ناکێشین لە بینینی خوای گەورە، ومەبەست بینینی چاوە بە هەقیقەت وڕاستەوخۆ بە بێ هیچ گومان وناڕوونیەک، خۆشترین چێژی بەهەشت بریتیە لە بینینی ڕووی خوای گەورەی مەزن وشکۆدار کە هیچ خۆشیەک وچێژێک بەراورد ناکرێت بەم خۆشییە لە لای ئیماندار، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک فەرمووی ئێمە پەروەردگارمان دەبینین هەروەکو چۆن مانگ دەبینین لە شەوی چواردەدا، پاش ئەوە فەرمووی: ( هەتا دەتوانن ئاگادار بن وپارێزگاری لە ئەنجامدانى نوێژەکانتان بکەن لە پێش دەرچوونی خۆر (نوێژی بەیانی) ولە پێش ئاوابوونی خۆر (نوێژی عەسر) لە دەستیان مەدەن وئەنجامیان بدەن)، واتە: مەبەست ئەوەیە نوێژی بەیانی ونوێژی عەسر بە تەواوی وکامڵی ئەنجام بدەن لە کاتی خۆیاندا وبە کۆمەڵ (جەماعەت) ئەنجامیان بدەن چونکە پارێزگاری لە ئەنجامدانی ئەم نوێژانە هۆکارە بۆ بینینی خوای گەورە.