1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. قورئانی پیرۆز وزانستەكانی

فەرموودە نمونەی هاوەڵی قورئان وەکو نمونەی خاوەنی وشتری بەستراو وایە، ئەگەر بە چاكی بیبەستێتەوە؛ دەمێنێتەوە (دەیگرێتەوە)، وئەگەر بەریبدات ئەوا دەڕوات

عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«إِنَّمَا مَثَلُ صَاحِبِ القُرْآنِ كَمَثَلِ صَاحِبِ الإِبِلِ المُعَقَّلَةِ، إِنْ عَاهَدَ عَلَيْهَا أَمْسَكَهَا، وَإِنْ أَطْلَقَهَا ذَهَبَتْ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«نمونەی هاوەڵی قورئان وەکو نمونەی خاوەنی وشتری بەستراو وایە، ئەگەر بە چاكی بیبەستێتەوە؛ دەمێنێتەوە (دەیگرێتەوە)، وئەگەر بەریبدات ئەوا دەڕوات».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 5031

شیکردنەوە

ئەو كەسەی قورئان دەخوێنێتەوە ولەسەری ڕاهاتووە -ئینجا ئەگەر ڕاستەوخۆ لە قورئانەكەوە بێت یان بە لەبەركردن-؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چواندی بە خاوەنی ئەو وشترەی كە بە توندی پەتی بەستووە بە قاچی وشترەكەوە، ئەگەر بە قایمی بیگرێت ئەوا بەردەوام دەبێت لەسەر گرتنی، بەڵام ئەگەر ئەڵقەكەی بەربدات دەڕوات وڕا دەكات، بۆیە ئەگەر هاوەڵی قورئان بەردەوام بیخوێنێتەوە وپێداچوونەوەی بۆ بكات؛ ئەوەی لەبەری كردووە لە بیری دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر وا نەكات؛ لە بیری دەچێت، ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر پێداچوونەوەی قورئان؛ ئەوا لەبەركردنیش هەر دەمێنێتەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ پێداچوونەی قورئان وخوێندنەوەى، وهۆشداریدان سەبارەت بە لەبیرچوونەوەى لەپاش ئەوەى لەبەری کردبوو.
  2. بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی قورئان دەبێتە هۆی ئەوەی خوێندنەوەی لەسەر زمانی ئاسان بێت، بەڵام ئەگەر وازی لێبهێنێت ونەیخوێنێتەوە؛ ئەوا لەسەر زمانی قورس وناڕەحەت دەبێت.
  3. قازی دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (هاوەڵی قورئان)؛ واتا: ئەو كەسەی هۆگری بووە ودڵی پەیوەستە پێوەی، وهاوەڵ: ئەو كەسەیە لە دڵەوە هاوڕێكەی خۆشدەوێت، هەروەكو دەووترێ: فڵان هاوەڵی فڵانە، وهاوەڵانی بەهەشت وهاوەڵانی دۆزەخ.
  4. لەشێوازەکانى بانگەوازى کردن: هێنانەوەى نمونەکان.
  5. ئیبن حەجەر دەڵێت: بەتایبەت باسی وشتری كرد؛ چونكە سەختترین ئاژەڵی ماڵیە وزاڵبوون بەسەریدا ئاسان نییە، هەروەها گرتنی پاش ڕاكردنی زۆر قورسە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

40 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية