عن عبدالله بن عباس رضي الله عنهما قال: (بينما جبريل -عليه السلام- قاعد عند النبي صلى الله عليه وسلم سمع نَقِيضَا من فوقه، فرفع رأسه، فقال: هذا باب من السماء فُتِحَ اليوم ولم يفتح قط إلا اليوم. فنزل منه مَلَكٌ، فقال: هذا ملك نزل إلى الأرض لم ينزل قط إلا اليوم. فسلم وقال: أبشر بنُورين أُوتِيْتَهُما لم يُؤتهما نَبِيٌّ قبلك: فاتحة الكتاب، وخَوَاتِيمُ سورة البقرة، لن تقرأ بحرف منها إلا أُعْطِيتَهُ).
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «کاتێک جبریل -علیه السلام- لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبوو، دەنگێکی لەسەرەوە بیست وسەری بەرزکردەوە و فەرمووی: «ئێستا لە ئاسمان دەرگایەک کرایەوە تەنها ئەمڕۆ کراوەتەوە وهەرگیز نەکراوەتەوە مەگەر ئەمڕۆ نەبێت، وفریشتەیەک دابەزی، وفەرمووی: ئەمڕۆ فریشتەیەک لێیەوە دابەزی بۆ سەر زەوی هەرگیز دانەبەزیووە مەگەر ئەمڕۆ نەبێت، (وکاتێک فریشتەکە دابەزی) سەلامی کرد (لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) وپێی فەرموو: موژدەت لێبێت بە دوو نور (ڕۆشنایی) کە بە تۆ بەخشراوە وبە هیچ پێغەمبەرێک لە پێش تۆ نەبەخشراوە: سورەتی -الفاتحة-، وکۆتاییەکانى سورەتی البقرة -دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی البقرة-، هەر وشەیەکی بخوێنیتەوە ئەوا پێت دەبەخشرێت».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عبداللەی کوڕی عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: (کاتێک جبریل -علیه السلام- لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبوو، دەنگێکی لەسەرەوە بیست): واتا دەنگێکی بەرزی بیست وەکو دەنگی شکاندنی داری خانوویەک بە ئاراستەی ئاسمانەوە، یان دەنگێک وەکو دەنگی دەرگا. (وسەری بەرزکردەوە و فەرمووی: ئێستا لە ئاسمان دەرگایەک کرایەوە): واتا لە ئاسمانی دونیا. (تەنها ئەمڕۆ کراوەتەوە وهەرگیز نەکراوەتەوە مەگەر ئەمڕۆ نەبێت، وفریشتەیەک لێیەوە دابەزی): واتا لەو دەرگایەوە فریشتەیەک دابەزی. (وفەرمووی:) واتا جبریل -علیه السلام- فەرمووی. (ئەمڕۆ فریشتەیەک دابەزیووە بۆ سەر زەوی هەرگیز دانەبەزیووە مەگەر ئەمڕۆ نەبێت، -وکاتێک فریشتەکە دابەزی- سەلامی کرد -لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپێی فەرموو: موژدەت لێبێت بە دوو نور -ڕۆشنایی-): بە نور وڕۆشنایی ناویانی هێنا چونکە هەریەکیان ڕۆشناییە لە نێو دەستی خاوەنەکەیدا دەڕوات وهیدایەتی دەدات بۆ سەر ڕێبازی ڕاست ئەمیش بە بیرکردنەوە لێیان وتێڕوانین لە ماناکانیان، وباسی ئەم دوو ڕۆشناییەى کردووە چونکە فەزڵ وتایبەتمەندی خۆیان هەیە لە ئەوانى تر بوونی نییە، ڕۆشنایی یەکەم: سورەتی -الفاتحة-، ودووەم: دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی -البقرة-. (بە تۆ بەخشراوە وبە هیچ پێغەمبەرێک لە پێش تۆ نەبەخشراوە): واتا بە تایبەت بەخشراوە بە پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-. (هەر وشەیەکی بخوێنیتەوە ئەوا پێت دەبەخشرێت): واتا هەریەکێک بیخوێنێتەوە لەم ئومەتەوە وداواى هەرشتێک بکات ئەوا خواى گەورە پێی دەبەخشێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر