عن أبي هريرة رضي الله عنه : أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «لا تجعلوا بيوتكم مَقَابر، إنَّ الشيطان يَنْفِرُ من البيت الذي تُقْرَأُ فيه سورةُ البقرة».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، شەیتان ڕادەکات لەو ماڵەی کە (سورەتی البقرة)ی تێدا دەخوێندرێت».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەبو هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەو دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەی کە ماڵەکان وەکو گۆڕستانی لێبکرێت بە شێوەیەک کە هیچ نوێژێکی تێدا نەکرێت وقورئانی تێدا نەخوێندرێت، وئەو ماڵانەی نوێژی تێدا ئەنجام نادرێت بە گۆڕستان ناوبراوە چونکە نوێژ کردن لە گۆڕستاندا دروست نییە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە شەیتان لەو ماڵە نامێنێت وڕا دەکات کە (سورەتی البقرة)ی تێدا دەخوێندرێت چونکە شەیتان ڕەشبین وبێ هیوا دەبێت لە گومڕاکردنیان ولادانیان لە ڕێگای ڕاست ئەمیش بە هۆی بەرەکەتی خوێندنی ئەو سورەتە وجێبەجێکردنی ئەو فەرمانانەی کە تێیدایە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەی فەزڵی (سورەتی البقرة).
  2. شەیتان ڕا دەکات لەو ماڵەی کە (سورەتی البقرة)ی تێدا دەخوێندرێت ونزیکی نابێتەوە.
  3. نوێژکردن لە گۆڕستانەکان دروست نییە.
  4. موستەحەبە (سونەتە) کە پەرستنەکان ونوێژی نافیلە (نوێژی سونەت) بە زۆری لە ماڵدا ئەنجامبدرێت.