عن أبي هريرة رضي الله عنه: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول:
«قَالَ اللهُ تَعَالَى: قَسَمْتُ الصَّلَاةَ بَيْنِي وَبَيْنَ عَبْدِي نِصْفَيْنِ، وَلِعَبْدِي مَا سَأَلَ، فَإِذَا قَالَ الْعَبْدُ: {الْحَمْدُ لِلهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ}، قَالَ اللهُ تَعَالَى: حَمِدَنِي عَبْدِي، وَإِذَا قَالَ: {الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ}، قَالَ اللهُ تَعَالَى: أَثْنَى عَلَيَّ عَبْدِي، وَإِذَا قَالَ: {مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ}، قَالَ: مَجَّدَنِي عَبْدِي، -وَقَالَ مَرَّةً: فَوَّضَ إِلَيَّ عَبْدِي-، فَإِذَا قَالَ: {إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ}، قَالَ: هَذَا بَيْنِي وَبَيْنَ عَبْدِي وَلِعَبْدِي مَا سَأَلَ، فَإِذَا قَالَ: {اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ، صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ}، قَالَ: هَذَا لِعَبْدِي وَلِعَبْدِي مَا سَأَلَ».

[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«پەروەردگاری مەزن دەفەرموێت: نوێژم لە نێوان خۆم وبەندەکەم دابەشکردووە بۆ دوو نیوە، وئەگەر بەندەکەم داواى هەرشتێکم لێبکات ؛ پێی دەبەخشم، ئەگەر بڵێت: {الْحَمْدُ لِلهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ} واتا: {سوپاس بۆ خواى پەروەردگاری هەموو جیهانیان}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: بەندەکەم سوپاس وحەمدم دەکات، وئەگەر بڵێت: {الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ} واتا: {بەخشندەی میهرەبان}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: بەندەكەم ستایشی كردم، وئەگەر بڵێت: {مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ} واتا: {پادشا وخاوەنی ڕۆژی لێپرسینەوە}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: ئەمە بە شکۆدانانى منە لە لایەن بەندەکەمەوە -وجارێک فەرمووی: هەموو غەم وشتێک کە بیری لایەتی بە منی سپارد-، وئەگەر بڵێت: {إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ} واتا: {تەنها تۆ دەپەرستین وتەنها پشت بە تۆ دەبەستین -تەنها لە تۆ دەپاڕێینەوە-}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: ئەمە لە نێوان من وبەندەکەمە، وئەوەى بەندەکەم داواى بکات ؛ پێی دەبەخشم، ئەگەر بڵێت: {اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ، صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ} واتا: {هیدایەتمان بدە بۆ سەر ڕێگای ڕاست ڕێگای ئەوانەى کە نیعمەتت هەیە بەسەریانەوە نەک ڕێبازی ئەوانەى خودا لێیان توڕەیە -نەک ڕێبازی جولەکەکان وهاوڕێبازەکانیان کە زانستیان هەیە بەڵام کردەوەى پێناکەن-، ونە ڕێبازی ئەوانەى گومڕان -نەک ڕێبازی گاوڕەکان وهاوڕێبازەکانیان کە کردەوە دەکەن بە نەزانین وبێ زانست-}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: ئەمە بۆ بەندەکەمە، وئەوەى بەندەکەم داواى دەکات ؛ پێی دەبەخشم».

صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە خوای گەورە لە فەرموودەیەكی قودسیدا دەفەرموێت: سورەتی -الفاتحة-م دابەشكردووە لەنێوان خۆم وبەندەكەم بۆ دوو نیوە، نیوەی بۆ منە، ونیوەی بۆ ئەوە،
نیوەی یەكەم: حەمد وسوپاس وستایشكردنی الله یە، كە لەسەر ئەمە بەچاكترین شێوە پاداشتی دەدەمەوە.
نیوەی دووەم: پاڕانەوە ونزایە، و وەڵامی دەدەمەوە وئەوەی داوای دەكات پێی دەبەخشم.
ئەگەر نوێژخوێن بڵێـت: {الْحَمْدُ لِلهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ} واتا: {سوپاس بۆ خواى پەروەردگاری هەموو جیهانیان}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: بەندەکەم سوپاس وحەمدم دەکات، وئەگەر بڵێت: {الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ} واتا: {بەخشندەی میهرەبان}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: بەندەكەم ستایشی كردم ودانینا بە هەموو نیعمەتەكانم لەسەر خوڵقێنراوەكانم، وئەگەر بڵێت: {مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ} واتا: {پادشا وخاوەنی ڕۆژی لێپرسینەوە}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: ئەمە بە شکۆدانانى منە لە لایەن بەندەکەمەوە، وئەویش ئەوپەڕی ڕێزداری وشكۆمەندییە.
وئەگەر بڵێت: {إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ} واتا: {تەنها تۆ دەپەرستین وتەنها پشت بە تۆ دەبەستین -تەنها لە تۆ دەپاڕێینەوە-}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: ئەمە لە نێوان من وبەندەکەمە.
نیوەی یەكەمی ئەم ئایەتە بۆ الله یە، ئەمیش بریتیە لە ووتنی: {إِيَّاكَ نَعْبُدُ} واتا: {تەنها تۆ دەپەرستین} ؛ ودانپێدانانە بە ئولوهیەتی -پەرستراوێتی- الله، و وەڵامدانەوەیەتی بە پەرستنی، لێرەدا ئەم نیوەی كە بۆ الله یە ؛ كۆتایی دێت.
نیوەی دووەمی ئەم ئایەتە بۆ بەندەیە: {إِيَّاكَ نَسْتَعِينُ} واتا: {تەنها پشت بە تۆ دەبەستین -تەنها لە تۆ دەپاڕێینەوە-} ؛ داواكردنی یارمەتیە لە الله، وداواكردنی پەیمانی خودا بەوەی یارمەتی بەندە بدات.
ئەگەر بڵێت: {اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ، صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ} واتا: {هیدایەتمان بدە بۆ سەر ڕێگای ڕاست ڕێگای ئەوانەى کە نیعمەتت هەیە بەسەریانەوە نەک ڕێبازی ئەوانەى خودا لێیان توڕەیە -نەک ڕێبازی جولەکەکان وهاوڕێبازەکانیان کە زانستیان هەیە بەڵام کردەوەى پێناکەن-، ونە ڕێبازی ئەوانەى گومڕان -نەک ڕێبازی گاوڕەکان وهاوڕێبازەکانیان کە کردەوە دەکەن بە نەزانین وبێ زانست-}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: ئەمە پاڕانەوە ونزای بەندەكەمە، وئەوەی بەندەکەم داواى دەکات ؛ پێی دەبەخشم، ونزاكەیەم وەڵامدایەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەى مەزنێتی سورەتی -الفاتحة- چونکە خواى گەورە بە -نوێژ:الصلاة- ناوى هێناوە.
  2. ڕوونکردنەوەى گرنگیدانى خواى گەورە -سبحانه وتعالی- بە بەندەکەى، چونکە ستایشی کرد بەهۆی ئەوەی بەندە حەمد وستایشی پەروەردگاری کرد و بەشکۆدار وەسفی کرد، وپەیمانى پێیدا ؛ ئەوەى دەیەوێت پێی ببەخشێت.
  3. ئەم سورەتە پیرۆزە ؛ ستایش و بەشکۆدانان و حەمد و سوپاسکردنی خوای گەورەی تێدایە، لەگەڵ باسکردنی ڕۆژی گەڕانەوەیە بۆ ﻻی الله -ڕۆژی قیامەت-، وپاڕانەوەیە لە خوای گەورە ودڵسۆزیە لە پەرستنیدا، وداوای هیدایەتدانی تێدایە بۆ سەر ڕێگای ڕاست -الصراط المستقیم-، وهۆشداری دەدات لە ڕێگاکانی گومڕایی وپوچەڵی.
  4. ئەگەر مرۆڤ ئەم فەرموودەیە بیری خۆیدا بهێنێتەوە -كاتێك سورەتی الفاتحة دەخوێنێت- ؛ خشوعی لەنوێژدا زیاد دەكات.