عن أَبي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه:
أنه كَانَ يُكَبِّرُ فِي كُلِّ صَلَاةٍ مِنَ الْمَكْتُوبَةِ وَغَيْرِهَا، فِي رَمَضَانَ وَغَيْرِهِ، فَيُكَبِّرُ حِينَ يَقُومُ، ثُمَّ يُكَبِّرُ حِينَ يَرْكَعُ، ثُمَّ يَقُولُ: سَمِعَ اللهُ لِمَنْ حَمِدَهُ، ثُمَّ يَقُولُ: رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ، قَبْلَ أَنْ يَسْجُدَ، ثُمَّ يَقُولُ: اللهُ أَكْبَرُ حِينَ يَهْوِي سَاجِدًا، ثُمَّ يُكَبِّرُ حِينَ يَرْفَعُ رَأْسَهُ مِنَ السُّجُودِ، ثُمَّ يُكَبِّرُ حِينَ يَسْجُدُ، ثُمَّ يُكَبِّرُ حِينَ يَرْفَعُ رَأْسَهُ مِنَ السُّجُودِ، ثُمَّ يُكَبِّرُ حِينَ يَقُومُ مِنَ الْجُلُوسِ فِي الِاثْنَتَيْنِ، وَيَفْعَلُ ذَلِكَ فِي كُلِّ رَكْعَةٍ، حَتَّى يَفْرُغَ مِنَ الصَّلَاةِ، ثُمَّ يَقُولُ حِينَ يَنْصَرِفُ: وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ، إِنِّي لَأَقْرَبُكُمْ شَبَهًا بِصَلَاةِ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، إِنْ كَانَتْ هَذِهِ لَصَلَاتَهُ حَتَّى فَارَقَ الدُّنْيَا.

[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- هاتووە كە :
«لە هەموو نوێژێکدا تەکبیری دەووت (تەكبیر واته: ووتنی -الله أکبر-)، جا فەرز بێت یان فەرز نەبێت، کاتێک دەوەستا تەکبیری دەووت، وکاتێک ڕکوعی ببردایە تەکبیری دەووت، پاشان دەیووت: (سمع الله لمن حمده) واتە: (خوا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -دەیانبیستێـت- کە حەمد وستایشی دەکات)، پاشان دەیووت: (ربنا ولك الحمد) واتە: (پەروەردگارمان، حەمد وستایش تەنها بۆ تۆ بێت)، پێش ئەوەى سوجدە ببات، پاشان کاتێک بەرەو سوجدە بردن دەچوو دەیووت: (الله أکبر)، پاشان تەکبیری دەووت کاتێک سەری بەرز دەکردەوە لە سوجدە بردن، دواتر تەکبیری دەووت کاتێک سوجدەی دەبرد، پاشان تەکبیری دەووت کاتێک سەری دیسانەوە لە سوجدە بردن بەرز کردەوە، پاشان تەکبیری دەووت کاتێک هەڵدەستایەوە لە دانیشتن لە هەردوو ڕکاتەكە، ولە هەموو ڕکاتێکدا ئەمانەى ئەنجامدەدا هەتا نوێژەکەی تەواو دەکرد، پاشان لە دوای تەواوبوونی نوێژەکە -ئەبو هورەیرە- ووتی: «سوێند بە ئەوەى کە نەفسی منی بەدەستە، لەنێوتان من نزیکترینم -لە شێوازی- ئەنجامدانى نوێژی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەمە چۆنیەتی نوێژکردنی بوو هەتا دونیای بەجێهێشت».

صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەبو هورەیرە بەشێك لە شێوازی نوێژكردنی پێغەمبەر دەگێڕێتەوە -صلى اللە علیە وسلم-، ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو نوێژێکدا بوەستایە بەمەبەستی نوێژ ئەنجامدان تەکبیر ئیحرامی دەووت (تەكبیری ئیحرام واته: ووتنی یەكەم -الله أکبر- كە نوێژی پێ دادەبەستێت)، لەم كاتانەدا تەكبیری دەكرد -دەیووت: الله أكبر- : کاتێک بەرەو ڕكوع بردن دەچوو، و لەكاتی چوون بۆ سوجدە بردن، وکاتێک سەری بەرز دەکردەوە لە سوجدە بردن، وكاتێك دەچوو بۆ سوجدەی دووەم، و لەكاتی سەربەرزكردنەوە لە سوجدەی دووەم وهەستان بۆ ڕكاتی دواتر، و لەساتی هەستان لە خوێندنی تەشەهود -تەحیات- (لەو نوێژانەی سێ یان چوار ڕكاتن). بەڵام لەكاتی سەر بەزركردنەوە لە ڕكوع بردن دەیووت: (سمع الله لمن حمده) واتە: (خوا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -دەیانبیستێـت- کە حەمد وستایشی دەکات)، پاشان هەر بەوەستانەوە دەیووت: (ربنا ولك الحمد) واتە: (پەروەردگارمان، حەمد وستایش تەنها بۆ تۆ بێت)، هەموو ڕكاتەكانی نوێژەكەی بەم شێوەیە ئەنجامدەدا ؛ هەتاوەكو سەلامی دەدایەوە.
كاتێك ئەبو هورەیرە نوێژەكەی تەواو كرد، ووتی: سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە، شێوازی نوێژكردن من نزیكترینە لە شێوازی نوێژكردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ، ئەمە چۆنیەتی نوێژكردنی بوو هەتاوەكو دونیای بەجێهێشت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. جەختکردنەوە لەسەر تەکبیر کردن -ووتنی: الله أکبر- لەکاتی هەموو بەرزبوونەوە ونزمبوونەوەیەک جگە لە بەرزبوونەوە نەبێت لە ڕکوع بردن چونکە لێرەدا دەڵێت: (سمع الله لمن حمده).
  2. بەپەرۆشی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- لەسەر ئەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرمەشقیان بێت ؛ و لەسەر پاراستن و لەبەركردنی سونەتەكەی.
زیاتر