عَن ابْنِ عُمَرَ رضي الله عنهما:
أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَرْفَعُ يَدَيْهِ حَذْوَ مَنْكِبَيْهِ إِذَا افْتَتَحَ الصَّلَاةَ، وَإِذَا كَبَّرَ لِلرُّكُوعِ، وَإِذَا رَفَعَ رَأْسَهُ مِنَ الرُّكُوعِ، رَفَعَهُمَا كَذَلِكَ أَيْضًا، وَقَالَ: «سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ، رَبَّنَا وَلَكَ الحَمْدُ»، وَكَانَ لاَ يَفْعَلُ ذَلِكَ فِي السُّجُودِ.
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 735]
المزيــد ...
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزایان خوای لێبێت- دەڵێـت:
«پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو دەستەكانی هەتاوەکو ئاستی شانەکانی بەرزدەکردەوە: ئەگەر نوێژی داببەستایە (دەستی بە نوێژ بکردایە -تەکبیرەی ئیحرامی^ بکردایە-)، وئەگەر تەكبیرەی بكردایە بۆ ڕکوع بردن، وئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە ؛ بە هەمان شێوە دەستەكانی بەرز دەكردەوە، ودەیفەرموو: (سَمِعَ الله لمن حَمِدَهُ رَبَّنَا وَلَكَ الحَمْدُ)^^، ولە کاتی سوجدە بردندا ئەمەی نەدەکرد». ^(تەکبیرەی ئیحرام: یەکەم -الله أکبر-ە کە دەووترێت بۆ دەستپێکردن بە نوێژکردن)، ^^(خودا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە كە حەمد وسوپاسی دەکەن، ئەی خودایە حەمد وسوپاس تەنها بۆ تۆیە)
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 735]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتی نوێژدا دەستەكانی بەرز دەكردەوە هەتاوەكو ئاستی شانەكانی ؛ لە سێ شوێندا،
شوێنی یەكەم: ئەگەر دەستی بە نوێژ بكردایە لەكاتی ووتنی تەكبیرەی ئیحرامدا.
شوێنی دووەم: ئەگەر تەكبیری بكردایە بۆ ڕكوع بردن.
شوێنی سێیەم: ئەگەر سەری بەرز بكردایەتەوە لە ڕكوع بردن وبیوتایە: (سمع الله لمن حمده ربنا ولك الحمد).
دەستەكانی بەرز نەدەكردەوە ؛ نە لەسەرەتای سوجدە بردن ونە لەكاتی بەرزبوونەوە لە سوجدە.