عن أَنَس بن مالك رضي الله عنه عَنْ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم قَالَ: «اعْتَدِلُوا في السجود، ولا يَبْسُطْ أحدكم ذِرَاعَيْهِ انْبِسَاطَ الكلب».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە کاتی سوجدە بردندا ڕێک ببنەوە، وبا هیچ یەکێکتان باڵی ڕانەخاتە سەر زەوی وەکو باڵ ڕاخستنی سەگ».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی کرد بە سوجدە بردن بە شێوەیەکی ڕێک وجوان، بە شێوەیەک کە ناو لەپەکانی لە سەر زەوی بێت وپەنجەکانی پێکەوە بلکێنێت بەرەو ڕووی قیبلە، وهەردوو باڵی بەرز بکاتەوە بۆ هەردوو لای، چونکە ئەمە نیشانەی چالاکی وڕەجا کردنە لە خودا لە کاتی نوێژدا، وئەم شێوە ڕێکە وا لە ئەندامەکان دەکات کە بەشی خۆیان وەربگرن لە پەرستنی خودا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە ڕاخستنی باڵەکان بۆ سەر زەوی لە کاتی سوجدەدا؛ چونکە ئەمە نیشانەی بێزاری وتەمەڵەییە، وخۆچواندنی تێدایە بە سەگ کە ئەمیش شتێکی ناشیرینە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر