عن ابن عباس رضي الله عنهما عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «أمِرْت أن أسْجُد على سَبْعَة أعَظُم على الجَبْهَة، وأشار بِيَده على أنْفِه واليَدَين والرُّكبَتَين، وأطْرَاف القَدَمين ولا نَكْفِتَ الثِّياب والشَّعر».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر-صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فەرمانم پێکراوە کە لە سەر حەوت ئێسک کڕنوش (سوجدە) بەرم: لە سەر ناوچاوان وبەدەستی ئاماژەی بۆ لووتی کرد (واتا: ناوچاوان ولووت یەکەم ئەندامە)، وهەردوو دەست، وهەردوو ئەژنۆکان (چۆکەکان)، وسەرە پەنجەکانی هەردوو پێ، وفەرمانم پێکراوە جلەکان وقژم کۆ نەکەمەوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
واتای فەرموودەکە: (فەرمانم پێکراوە سوجدە بەرم) ولە ریوایەتێکی تردا (فەرمانمان پێکراوە) ولە ریوایەتێکی تردا (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی کردووە), هەموو ئەم ریوایەتانە لە بوخاریدا هاتووە، وبنچینە ویاسایەکی شەرعی ئەوەیە: کە ئەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێکردووە فەرمانێکی گشتییە بۆ ئومەتەکەی، (لە سەر حەوت ئێسک): واتە فەرمانم پێکراوە سوجدە ببەم لە سەر حەوت ئەندام، مەبەست لە ئێسکەکان بریتیە لە ئەندامەکانی سوجدە بردن هەروەکو چۆن ڕوونکراوەتەوە لە فەرموودەیەکی تردا، پاشان ڕاڤەی کرد بە ووتنی: (لەسەر ناوچەوان) واتە فەرمانم پێکراوە لە سەر سوجدە بردن لە سەر ناوچەوان لە گەڵ لووت -وئاماژەی بۆ لووتی کرد- بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە لووت وناوچەوان بە یەک ئەندام دادەنرێن. (هەردوو دەست) واتە لە سەر ناو لەپەکان، (هەردوو ئەژنۆکان وسەرە پەنجەی پێیەکان) واتە فەرمانم پێکراوە لە سەر سوجدە بردن لە سەر هەردوو ئەژنۆکان وهەردوو سەرەپەنجەی پێیەکان کە دە پەنجەیە، ولە فەرموودەیەکی تر سەبارەت بە شێوازی نوێژی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەبی حومەیدی ساعیدی -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (سەرە پەنجەکانى هەردوو پێی بەرەو قیبلە ئاراستە کرد) واتە لە کاتی سوجدە بردنیدا. (وفەرمانم پێکراوە جلەکان وقژم کۆ نەکەمەوە) واتە هەموو قژ وجل کۆ نەکەینەوە لە کاتی بڵاو بوونەوەیاندا بە دەستێک یان هەردوو دەست لە کاتێکدا دەڕۆین بۆ ڕکوع یان سوجدە، بەڵکو وەکو شێوەی خۆیان جێیان دەهێڵین بۆ ئەوەی بکەونە سەر زەوی بۆ ئەوەی سوجدە ببرێت لە سەر هەموو ئەندامەکان و جل وقژیش لەگەڵیان بێت.