عن الحكم قال: غَلَب على الكُوفة رجُل -قد سَمَّاه- زَمَنَ ابن الأشْعَث، فأمر أبَا عُبيدة بن عبد الله أن يصلِّي بالناس، فكان يصلِّي، فإذا رَفع رأسه من الرُّكوع قام قَدْر ما أقُول: اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد، مِلْءَ السَّماوات ومِلْءَ الأرض، ومِلْءَ ما شِئت من شَيء بعد، أهْل الثَّناء والمَجد، لا مانع لما أعْطَيت، ولا مُعْطِي لما مَنعت، ولا يَنفع ذَا الجَدِّ مِنْك الجَدِّ. قال الحَكم: فَذَكَرت ذلك لعَبد الرَّحمن بن أبي ليلى فقال: سمعت البَرَاء بن عَازب يقول: «كانت صلاة رسول الله صلى الله عليه وسلم وركُوعه، وإذا رفع رأسه من الرُّكوع، وسُجوده، وما بَيْن السَّجدتين، قريبًا من السَّوَاء» قال شُعبة: فذَكَرْتُه لِعَمرو بن مُرَّة فقال: قد رأيت ابن أبي ليلى، فلم تَكن صلاته هكذا.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەلحەکەمەوە دەڵێت: پیاوێک کوفەى داگیر کرد -ووتی ناوى- زەمەنی کوڕی ئەشعەس بوو، فەرمانى کرد ئەبو عوبەیدەی کوڕی عبد الله پێشنوێژی بۆ خەڵکی بکات، ئەویش پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد، ئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، ئەوەندە دەوەستا کە دەڵێم: (اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد، مِلْءَ السَّماوات ومِلْءَ الأرض، ومِلْءَ ما شِئت من شَيء بعد، أهْل الثَّناء والمَجد، لا مانع لما أعْطَيت، ولا مُعْطِي لما مَنعت، ولا يَنفع ذَا الجَدِّ مِنْك الجَدِّ)*، ئەمەم بۆ عبد الرحمان کوڕی ئەبی لەیلا باسکرد، ووتی: گوێم لە بەرائی کوڕی عازیت بوو کە دەیووت: «(وەستانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆ -قورئان خوێندن-) لە نوێژدا وڕکوع بردنی، وئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، وسوجدە بردنی، ونێوان دوو سوجدەکە، (ماوەیان) نزیک بوو لە یەکترەوە»، شوعبە ووتی: ئەمەم باسکرد بۆ عەمرو کوڕی مورە، ووتی: کوڕی ئەبی لەیلام بینی، نوێژکردنی بەم شێوەیە نەبوو. *(واتە: خودایه پەروەردگارمان سوپاس وحەمد وستایش بۆ تۆ، هێندەى پڕ بە ئاسمانەکان وهێندەى پڕ بە زەوی، وهێندەى پڕ بە ئەوەى تۆ بتەوێت لە پاش ئەمانە، هەموو ستایش وشکۆداریەک بۆ تۆیە، هیچ کەسێک ناتوانێت شتێک بگرێتەوە وڕێگری لێبکات ئەگەر تۆ بیبەخشیت، وهیچ کەسێک ناتوانێت شتێک ببەخشێت ئەگەر تۆ بیگریتەوە ونەیبەخشیت، خاوەن سامان ودەسەڵات لە پێش تۆدا دەسەڵات وسامانەکەى هیچ سوودی بۆی نابێت)
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شيكردنەوەى فەرموودەکە: (پیاوێک کوفەى داگیر کرد -ووتی ناوى- زەمەنی کوڕی ئەشعەس بوو، فەرمانى کرد ئەبو عوبەیدەی کوڕی عبد الله پێشنوێژی بۆ خەڵکی بکات): ووتراوە ناوى -مەتەری کوڕی ناجیە- بووە هەروەکو گێڕانەوەى دووەمدا هاتووە، وئەبو عوبەیدە کوڕی عبد اللەی کوڕی مەسعود مەسعود بوو -ڕەزاى خواى لێبێت-. (ئەویش پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد، ئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، ئەوەندە دەوەستا کە دەڵێم: -اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد- واتە: خودایه پەروەردگارمان سوپاس وحەمد وستایش بۆ تۆ): هەتاوەکو ئێرە واجبە کە نوێژخوێن بیڵێت لە نوێژدا، بەڵام ئەوەى لە پاش ئەمە دێت: [ملء السماوات . . هەتاوەکو کۆتایی]؛ سونەتە -موستەحەبە-، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: [إذا قال الإمام سَمِع الله لمن حَمِدَه فقولوا ربَّنا لك الحمد] واتە: [ئەگەر ئیمام ووتی: سمع الله لمن حمده -واتە: خودا ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاسی دەکەن-، ئێوە بڵێن: ربنا لک الحمد -واتە: پەروەردگارمان حەمد وسوپاس بۆ تۆ-]. وماناى: (اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد:خودایه پەروەردگارمان سوپاس وحەمد وستایش بۆ تۆ): نزا کردنە ودانپێدانانە بە نیعمەتەکانى خواى گەورە، واتا: پەروەردگارمان وەڵامی نزاکانمان بدەرەوە، وحەمد وسوپاس بۆ تۆ کە هیدایەتی ئێمەت داوە وئێمەت سەرکەوتوو کردووە. ( مِلْءَ السَّماوات ومِلْءَ الأرض:هێندەى پڕ بە ئاسمانەکان وهێندەى پڕ بە زەوی): مەبەست لێرەدا بەمەزندانان وزۆرى ئەم سوپاسگوزاری وحەمد کردنەیە، واتا: ئەی پەروەردگارمان تۆ شایستەى ئەم حەمد وسوپاسکردنەیت، ئەگەر لاشە بووایە ئەوا هێندەی نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکردەوە. (ومِلْءَ ما شِئت من شَيء بعد:وهێندەى پڕ بە ئەوەى تۆ بتەوێت لە پاش ئەمانە): واتا لەو شتانەى کە ئێمە نایزانن ولە ژێر موڵک ودەسەڵاتی فراوانی تۆ دان. (أهْل الثَّناء والمَجد:هەموو ستایش وشکۆداریەک بۆ تۆیە): واتا ئەی پەروەردگارمان تۆ شایستەى ستایشکردن و وەسفکردنیت، وهەروەها شایستەى ئەوەیت بە خاوەنی ئەوپەڕی شکۆداری ومەزنی وخاوەن دەسەڵات وەسف بکرێیت، ئەوەى شایستەى ستایشکردن و بەمەزندانانى بێسنوورە تەنها خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى-. (لا مانع لما أعْطَيت:هیچ کەسێک ناتوانێت شتێک بگرێتەوە وڕێگری لێبکات ئەگەر تۆ بیبەخشیت): واتا هيچ شتێک وکەسێک ناتوانێت ڕێگر بێت وقەدەغەی بکات شتێک ئەگەر تۆ بتەوێت ئەو شتە ببەخشیت. (ولا مُعْطِي لما مَنعت:وهیچ کەسێک ناتوانێت شتێک ببەخشێت ئەگەر تۆ بیگریتەوە ونەیبەخشیت): واتا ئەگەر تۆ بتەوێت شتێک نەبەخشیت بە کەسێک بەهۆی حیکمەت ودادپەروەری خۆت؛ ئەوا هیچ کەسێک ناتوانێت وهێز وتواناى ئەوەى نییە ئەو شتە ببەخشێت بە ئەو کەسە ئەگەرچیش ئەوپەڕی هەوڵی بۆ بدات. (ولا يَنفع ذَا الجَدِّ مِنْك الجَدِّ:خاوەن سامان ودەسەڵات لە پێش تۆدا دەسەڵات وسامانەکەى هیچ سوودی بۆی نابێت): واتا ئەوەى دەوڵەمەند بێت وهێز ودەسەڵاتی هەبێت ئەوا ئەمانە هیچ سوودیان بۆی نابێت لە پێش تۆ، ونابنە هۆی ئەوەى سزا نەدرێت وپاداشتی پێببەخشرێت، سوود بە هیچ شتێک ناگەیەندرێت ئەگەر تۆ ویستت لەسەر نەبێت. (ئەلحەکەم دەڵێت: ئەمەم بۆ عبد الرحمان کوڕی ئەبی لەیلا باسکرد، ووتی: گوێم لە بەرائی کوڕی عازیب بوو کە دەیووت: -وەستانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆ -قورئان خوێندن- لە نوێژدا وڕکوع بردنی، وئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، وسوجدە بردنی، ونێوان دوو سوجدەکە، -ماوەیان- نزیک بوو لە یەکترەوە): واتا ماوەى مانەوەى لە حاڵەتەکان وکردەوەکانى ناو نوێژدا نزیکی یەکتر بوو ئەگەرچیش جیاوازییەکی کەم هەبوو لە نێوانیان، ئەگەر زۆر بوەستایە بۆ قورئان خوێندن ونزا کردن ئەوا ماوەیەکی زیاتر لە ڕکوع بردن دەمایەوە بە شێوەیەک وا هەستدەکرا کە ماوەکەیان لە یەکترەوە نزیکە، وئەگەر ماوەی وەستانی کەم بووایە بەهەمان شێوە لە حاڵەتەکانى تر کەم دەمایەوە بەشێوەیەک ماوەکەیان نزیک یەکتر بوو، وبەم شێوەیە بۆ پایەکانى تر لە ناو نوێژدا. ئەم فەرموودەیە بنیات نراوە لەسەر هەندێک جار وحاڵەت، ئەگینا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جاری وا هەبوو زۆر لە وەستان دەمایەوە بۆ قورئان خوێندن، پوختەی ئەوەیە: پایە وکردەوە وحاڵەتەکانى نوێژکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزیک بوون لە ڕووی ماوە وکاتەوە، بۆیە وەستان وڕکوع بردن وسوجدە بردن ودانیشتنی لە نێوان سوجدەکان؛ -لە ڕووی کات وماوە- نزیک بوون لە یەکترەوە، ئەگەرچیش هەندێک جار بەتایبەت لە شەونوێژدا زۆر لە وەستان دەمایەوە بۆ قورئان خوێندن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر