عن ابن عباس رضي الله عنهما أن النبي صلى الله عليه وسلم كان يقول بين السَّجدتَين: «اللَّهمَّ اغْفِرْ لي، وارْحَمْنِي، وعافِني، واهْدِني، وارزقْنِي».
[صحيح] - [رواه أبو داود]
المزيــد ...
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوان دوو کڕنوشەکەدا (سوجدەکەدا) دەیفەرموو: «اللهم اغفر لي، وارحمني، وعافني، واهدني، وارزقني» واتە: «خودایە لێم خۆش ببە، وڕەحمم پێبکە، وسەلامەت وتەندروست باشم بکە، وهیدایەتم بدە، وڕزقم پێ ببەخشە».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە
ئیبن عەباس ٠ڕەزای خوای لێبێت- هەواڵی ئەوە دەدات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (لە نێوان دوو سوجدەکەدا دەیفەرموو -اللهم أغفر لي-)، واتە لە نێوان هەردوو سوجدەکەدا ئەم نزایەی دەکرد لە نوێژە فەرز ونوێژە سونەتەکاندا، واتای (اللهم أغفر لي) واتە: خودایە هەڵە وگوناهەکانم داپۆشە ولێم خۆشببە بە بێ سزادانم لە سەر ئەنجامدانیان، (ڕەحمم پێبکە) واتە ئەو ڕەحمەتە بێت کە پۆشینی گوناهەکان وسزانەدان لە سەریان بگرێتەوە، لەگەڵ بەخشینی فەزڵەکانت پێم لە هەموو خێرێکی دونیا وقیامەت. (سەلامەت وتەندروست باشم بکە) واتە: سەلامەت بوون ولەش ساغیم پێ ببەخشە، لە دینەکەم کە سەلامەت بێت لە تاوانەکان وگومانەکان (شوبوهاتەکان)، ولە لاشەمدا لەش ساغ بم ودوور بم لە نەخۆشیەکان وئازارەکان، ولە ئەقڵم کە سەلامەت بێت لە شێتی وتێکچوون، وگەورەترین نەخۆشی نەخۆشیەکانی دڵە بە شوبهە گومڕاکەرەکان و شەهەواتە فەوتێنەرەکان. (هیدایەتم بدە) هیدایەت دوو جۆرە: 1/ هیدایەتی ڕێنیشاندان بەرەو ڕێگای ڕاست، وئەمەش بۆ مسوڵمان وکافرە، {وأما ثمود فهديناهم} [فصلت : 17] واتە: {گەلی ثەمود هیدایەتیانماندا}، ئەمە هیدایەتی نیشاندانی ڕێگای هەق وڕاستیە بۆیان کە ڕێگا ڕاست ودروستەکەیان ناسی بەڵام شوێنی نەکەوتن سەرەڕای ناسینی ئەو ڕێگایە. 2/ هیدایەتی سەرکەوتن وقبوڵکردن، ئەمە تەنها بۆ ئەهلی ئیمانە، وئەمەش داواکراوە لەم نزایەدا، واتاکەی ئەوەیە: هیدایەتم بدە بۆ قبوڵکردنی هەق وجێگیر بوون لە سەری. (ڕزقم بدە): واتە ڕزقم پێ ببەخشە، کە ئەو ڕزقە ئەوەندە بێت وام لێبکات لەم دونیایەدا پێویستیم بە بەندەکانت نەبێت بە داواکردن لێیان، ولە قیامەتدا ڕزقێکی زۆر فراوانم پێ ببەخشە هاوشێوەی ئەوەی ئامادەت کردووە بۆ ئەو بەندانەی کە نیعمەتەکانت پێیان بەخشیووە.