عن عبد الله بن الزبير -رضي الله تعالى عنهما- أنّه كانَ يقول: في دبر كل صلاة حين يُسلِّم «لا إله إلا الله وحده لا شريكَ له، له الملك وله الحمد وهو على كل شيءٍ قديرٌ، لا حولَ ولا قوةَ إلا بالله، لا إله إلا الله، ولا نعبد إلا إيَّاه، له النِّعمة وله الفضل، وله الثَّناء الحَسَن، لا إله إلا الله مخلصين له الدِّين ولو كَرِه الكافرون» وقال: «كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يُهَلِّل بهن دُبُر كلِّ صلاة».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی زوبەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش هەموو نوێژێک کە سەلامی دەدایەوە، دەیفەرموو: « لا إله إلا الله وحده لا شريكَ له، له الملك وله الحمد وهو على كل شيءٍ قديرٌ، لا حولَ ولا قوةَ إلا بالله، لا إله إلا الله، ولا نعبد إلا إيَّاه، له النِّعمة وله الفضل، وله الثَّناء الحَسَن، لا إله إلا الله مخلصين له الدِّين ولو كَرِه الكافرون». واتە: «هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله، وتەنها خۆی شایەنی پەرستنە وهیچ هاوبەشێکی نییە، هەموو موڵک وسوپاسێک تەنها هەر بۆ ئەوە، وئەو توانادارە لە سەر هەموو کارێک، هیچ هێز وتوانایەکمان نییە تەنها ئەوە نەبێت لای ئەوەوە دێت، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە اللە، بە تەنها ئەو دەپەرستین وهەموو نیعمەت وفەزڵێک هی ئەوە وموڵکی ئەوە، وهەموو وەسفێکی جوان هەر بۆ ئەوە، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە اللە، دینداریمان بە دڵسۆزی وئیخلاصەوە هەر تەنها بۆ ئەوە ئەگەرچی کافرەکانیش پێیان ناخۆش بێت».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عبداللەی کوڕی زوبەیر -ڕەزای خوایان لێبێت- کاتێک سەلامی دەدایەوە لە نوێژی فەرزدا ئەم زیکرە مەزنەی دەووت کە واتای زۆر مەزنی تێدایە کە دووپاتکردنەوەی پەرستنی بە هەقە بە تەنهایی بۆ خوای گەورە، ونەفی کردنی شیرک وهاوبەشدانانە بۆ خوای گەورە، ودانپێدانانە بە موڵکی خوای گەورە لە ئاشکرا ونهێنیدا، وتەنها ئەو زاتە شایەنی حەمد وسوپاسکردنە لە هەموو کات وحاڵەتێکدا، ودووپاتکردنەوەی توانا وهێزی بێ سنووری پەروەردگارە، هەروەکو دانپێدانانە بە لاوازی بەندە وکەموکورتی بەرامبەر پەروەردگاری، وبەریئبوونە لە توانا وهێزی بەندە لە لادانی شەڕ وناخۆشیەکان، ودانپێدانانە بەوەی کە هیچ شەڕێک لانادرێت وهیچ خێرێک بە دەستناهێنرێت مەگەر بە پەناگرتن بە خوای گەورە نەبێت، هەروەکو ئەم زیکرە پیرۆزە دانپێدانانی تێدایە بەوەی کە هەموو نیعمەتەکان بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێتەوە -سبحانه وتعالی-، کە کامڵبوونی وتەواوەتی بێ سنوور تەنها بۆ خوای گەورەیە لە هەموو سیفەت وکردەوە ونیعمەتەکانی لە هەموو حاڵەتێکدا، وپاشان ئەم زیکرەی کۆتایی پێ هێنا بە وشەی تەوحید (لا إله إلا الله) بۆ ئەوەی دڵسۆزی وئیخلاص بۆ خوای گەورە لە پەرستندا بە بیر بهێندرێتەوە ئەگەر چی کافرەکانیش پێیان ناخۆش بێت. پاشان عبداللەی کوڕی زوبەیر -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی فەرز سەلامی بدایەتەوە ئەوا شێوازی یادکردنی تەهلیل کردنی (وتنی زیکرێک کە -لا إله إلا الله- ی تێدا بێت) بەم شێوەیە بوو ودەنگی بەرز دەکردەوە بۆ ئەوەی ئەوانەی لەوێ ئامادە بوون فێری ببن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی السويدية الأمهرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. موستەحەبە (سونەتە) لە پاش هەموو نوێژە فەرزەکان پارێزگاری لە وتنی ئەم زیکرانە بکرێت چونکە کۆی وەسفکردنە کامڵەکانی تێدایە.
  2. ناوەڕۆکی سەرەکی ئاینی ئیسلام بریتیە لە دڵسۆزی -ئیخلاص- وشوێنکەوتن -المتابعة-؛ وئەم دووانە وەکو دوو قاچ وان کە ئیسلام وەکو جەستەیەک لە سەریان ڕاوەستاوە.
  3. سووربوونی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- لە سەر جێبەجێکردنی سونەت وبڵاوکردنەوەی.
  4. مسوڵمان شانازی بە ئاینەکەی دەکات ودروشمەکانی دەردەخات ئەگەر کافرەکانیش پێیان ناخۆش بێت.
زیاتر