عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا كَبَّرَ في الصلاة سكت هُنَيْهَةً قبل أن يقرأ، فقلت: يا رسول الله، بأبي أنت وأمي، أَرَأَيْتَ سُكُوتَكَ بين التكبير والقراءة: ما تقول؟ قال: أقول: اللَّهُمَّ باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب. اللهم نَقِّنِي من خطاياي كما يُنَقَّى الثوب الأبيض من الدَّنَسِ. اللهم اغْسِلْني من خطاياي بالماء والثَّلْجِ وَالْبَرَدِ.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر تەکبیرەی ئیحرامی بکردایە بۆ چوونە ناو نوێژەوە هەندێک بێدەنگ دەبوو، پێش ئەوەی قورئان بخوێنیت، بۆیە منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، دایک وباوکم بە فیدات بن، لە کاتی بێدەنگ بوونت لە نێوان تەکبیرکردن وخوێندنەوەدا: چی دەڵێیت؟ فەرمووی: دەڵێم: «اللَّهُمَّ باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب. اللهم نَقِّنِي من خطاياي كما يُنَقَّى الثوب الأبيض من الدَّنَسِ. اللهم اغسلني من خطاياي بالماء والثَّلْجِ وَالْبَرَدِ»، واته: «خوای گەورە دووری بخەرە نێوان من وگوناهەکانم وەکو دووری نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا، خوای گەورە لە گوناهەکانم پاکم بکەرەوە هەروەکو چۆن جلی سپی لە چڵکی وپیسی پاک دەکەیتەوە، خودایە پاکم بکەرەوە وبم شۆرەوە لە گوناهەکانم بە ئاو وبەفر ودڵۆپەی باران».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژدا تەکبیرەی ئیحرامی بکردایە (تەکبیرەی ئیحرام: واتا یەکەم -الله أكبر-ی نوێژ بەستن)، دەنگی نزم دەکردەوە بۆ ماوەیەک پێش ئەوەی سورەتی (الفاتحة) بخوێنێت. وهاوەڵان دەیانزانی ئەو شتێک دەڵێت لەم بێدەنگ بوونەدا، جا ئەمە یان لەوەیە بەهۆی ئەوەی کە نوێژ هەمووی زیکر کردنە بێ بێدەنگ بوون، یان بەهۆی جووڵەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە دەزانرێت شتێک دەخوێنێت، ولە بەر سووربوونی ئەبی هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- لە سەر زانست وسونەت، ووتی: بە دایک وباوکمەوە فیدات بم ئەی پێغەمبەری خودا، چی دەڵێیت لە کاتی بێدەنگ بوونت لە نێوان تەکبیرەی ئیحرام وخوێندنی قورئاندا؟ فەرمووی: دەڵێم: (اللهم باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب، اللهم نقني من خطاياي، كما ينقى الثوب الأبيض من الدنس، اللهم اغسلني من خطاياي بالماء والثلج والبرد)، وئەم نزایە زۆر گونجاوە بۆ ئەم وەستانە کە کاتی پاڕانەوەیە لە پەروەردگار، چونکە نوێژخوێن داوا لە پەروەردگاری دەکات کە لە تاوانەکانی خۆش بێت وپاکی بکاتەوە، هەروەکو چۆن جل پاکدەکرێتەوە لە چڵک وپیسی، ولاشەی بشوات لە تاوانەکانی وئاگری لاشەی سارد بکاتەوە؛ بە پاککەرەوە ساردەکان؛ ئاو وبەفر ودڵۆپەی باران. بۆیە بەم نزایە خۆی لە شوێنەوارەکانی تاوانەکان پاکدەکاتەوە بۆیە بە کامڵترین شێوە دەوەستێت لە بەردەوام پەروەردگاری، وباشتر وایە مرۆڤ هەر جارێک نزایەکی سەرەتای نوێژ بخوێنێت لە نزا سەحیحەکان کە پێی دەووترێت (دعاء الإستفتاح)، هەرچەندە ئەم فەرموودەیە سەحیحترینیانە. وخودا زاناترە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر