عن أبي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قال: كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا قام إلى الصلاة يُكَبِّرُ حين يقوم، ثم يُكَبِّرُ حين يركع، ثم يقول: سَمِعَ اللَّه لِمَنْ حَمِدَهُ، حين يَرْفَعُ صُلْبَهُ من الرَّكْعَةِ، ثم يقول وهو قائم: ربنا ولك الحمد، ثم يُكَبِّرُ حين يَهْوِي، ثم يُكَبِّرُ حين يَرْفَعُ رأسه، ثم يُكَبِّرُ حين يَسْجُدُ، ثم يُكَبِّرُ حين يَرْفَعُ رأسه، ثم يفعل ذلك في صلاته كلها حتى يقضيها، ويُكَبِّرُ حين يقوم من الثِّنْتَيْنِ بعد الجلوس، ثم يقول: أبو هريرة «إني لأشَبَهُكم صلاة برسول الله صلى الله عليه وسلم ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر هەڵبستایە بۆ نوێژکردن ئەوا تەکبیرەی دەکرد* لە کاتی وەستاندا، وتەکبیرەی دەکرد کاتێک بەرەو ڕکوع بردن دەچوو، وپاشان دەیفەرموو: (سَمِعَ اللَّه لِمَنْ حَمِدَهُ)** ئەگەر پشتی لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، وپاشان هەر بە وەستانەوە دەیفەرموو: (ربنا ولك الحمد)^، وپاشان تەکبیرەی دەکرد ئەگەر بەرەو سوجدە بردن بڕۆیشتایە، وپاشان تەکبیرەی دەکرد ئەگەر سەری لە سوجدە بردن بەرز بکردایەتەوە، وجارێکی تر تەکبیرەی دەکرد لە کاتی چوون بۆ سوجدە بردن، (ودیسانەوە بۆ هەستانەوە لە سوجدەی دووەمیش تەکبیرەی دەکرد)، ولە هەموو ڕکاتەکانى نوێژەکەیدا ئەمەى ئەنجامدەدا، وتەکبیرەی دەکرد لە کاتى هەستانەوە لە پاش دانیشتنی ڕکاتى دووەم (لە پاش دانیشتن بۆ خوێندنی تەشەهود -تەحیات-)، وپاشان ئەبو هورەیرە دەیووت: «شێوازى نوێژ ئەنجامدانى من نزیکترینە لە شێوازى نوێژ ئەنجامدانى پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-». *(تەکبیرە دەکرد: واتا دەیووت -الله أکبر-)، **(واتە: خودا ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاسی دەکەن)، ^(پەروەردگارمان حەمد وسوپاس بۆ)
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
نوێژکردن هەمووی بەمەزندانانى خودایە بە وتە وکردەوە، ولەم فەرموودەیەدا دروشمی نوێژکردن ڕووندەکاتەوە کە بریتیە لە بە مەزندانانى خودا -سبحانه وتعالى-، وچونکە بە مەزاندانان و بە شکۆدانانى خودای تێدایە بۆیە ئەم زیکرانە کراوە بە دروشمى نوێژکردن. پێش چوونە ناو نوێژ بە پێوە بە ڕێکی ڕادەوەستێت پاشان بە تەکبیرەی ئیحرام* نوێژکردن دەستپێدەکات. وپاش ئەوەى خوێندنەوەى قورئان تەواو دەکات بەرەو ڕکوع بردن دەچێت وتەکبیرەیەکی تر دەکات (جارێکی تر دەڵێت: -الله أکبر-). وئەگەر لە ڕکوع بردن بەرز ببێتەوە، دەڵێت: (سمع الله لمن حمده)** وبە ڕێکی بە پێوە دەوەستێت، وپاشان هەر بە وەستانەوە لە پاش ئەو زیکرەی پێشوو حەمد وسوپاس وستایشی خودا دەکات ئەویش بە ووتنی: (ربنا ولك الحمد)^. وپاشان جارێکی تر تەکبیرە دەکات لە کاتی چوون بۆ سوجدە بردن، وتەکبیرە دەکات کاتێک سەری لە سوجدە بردن بەرز دەکاتەوە، وئەگەر لە پاش تەواو کردنی تەشەهودی -تەحیاتی- یەکەم هەستایەوە ئەوا تەکبیرە دەکات، وپاشان لە هەموو ڕکاتەکانى نوێژەکەیدا ئەمە دووبارە دەکاتەوە هەتاوەکو نوێژەکەى تەواو دەکات، وشەریعەت بۆ هەموو جوڵە وحاڵەکانى ناو نوێژ تەکبیرەی داناوە جگە لە بەرزبوونەوە لە ڕکوع بردن نەبێت کە ئەو زیکرانەى تێدا دەخوێندرێت کە پێشتر باسکرا. *(تەکبیرەی ئیحرام: واتا دەڵێت -الله أکبر-)، **(واتە: خودا ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاسی دەکەن)، ^(پەروەردگارمان حەمد وسوپاس بۆ)