لیستی فەرموودەکان

فەرمانم پێکراوە کە لە سەر حەوت ئێسک سوجدە بەرم
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوان دوو سوژدەکەدا دەیووت: «اللهم اغفر لي، وارحمني، وعافني، واهدني، وارزقني
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو دەستەكانی هەتاوەکو ئاستی شانەکانی بەرزدەکردەوە: ئەگەر نوێژی داببەستایە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری تەشەهود (تەحیات)ی کردم هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی قورئانی دەکردم
عربي الإنجليزية الأوردية
لە کاتی سوجدە بردندا ڕێک ببنەوە، وبا هیچ یەکێکتان باڵی ڕانەخاتە سەر زەوی وەکو باڵ ڕاخستنی سەگ
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر ئیمام وتنی (ئامین)؛ ئەوا ئێمەش بڵێن (ئامین)، هەرکەسێک وتنی (ئامین)ەکەى لەگەڵ وتنی (ئامین)ی فریشتنەکان بێت؛ ئەوا خواى گەورە لە هەموو تاوانەکانى پێشووی خۆش دەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر سوجدەت برد؛ ئەوا ناولەپەکانت (لەسەر زەوی) دابنێ، وئانیشکەکانت بەرز بکەرەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک هەریەکێکتان چوو بۆ سوجدە بردن؛ ئەوا با وەکو وشتر ئەژنۆکانى نەخاتە سەر زەوی، بەڵکو با دەستەکانى پێش ئەژنۆکانی لەسەر زەوی دابنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئیبن عومەر دەستەکانى پێش ئەژنۆکانى لەسەر زەوی دادەنا (لە کاتی چوون بۆ سوجدەبردن)، و(ئیبن عومەر) دەیووت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەم شێوازەی ئەنجامدەدا
عربي الإنجليزية الأوردية
لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژم کرد، كاتێك سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاستیدا؛ دەیفەرموو: (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ)، وكاتێك سەلامی دەدایەوە بە لای چەپیدا؛ دەیفەرموو: (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ)
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دوو ڕکاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانیدا: ﴿قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ﴾ و ﴿قُلْ هُوَ اللهُ أَحد﴾ی دەخوێند
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی خەڵکینە، من ئەمەم کرد تەنها بۆئەوەی شوێنم بکەون لە (کردەوەکانى) ناو نوێژدا وفێربن چۆن نوێژ ئەنجامدەدەم
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر نوێژتان کرد ؛ ڕیزەکانتان ڕێک بکەن پاشان با یەکێکتان پێشنوێژیتان بۆ بکات
عربي الإنجليزية الأوردية
لەنێوتان من نزیکترینم -لە شێوازی- ئەنجامدانى نوێژی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەمە چۆنیەتی نوێژکردنی بوو هەتا دونیای بەجێهێشت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەو کەسەی خراپترین دزی دەکات ئەوەیە کە لە نوێژەکەى دەدزێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پشتی لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، دەیووت : «(سمع الله لمن حمده، اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد، مِلْءَ السَّماوات ومِلْءَ الأرض، ومِلْءَ ما شِئت من شَيء بعد)
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە بەینی دوو سوجدەکەدا دەیووت: (رب اغفر لي، رب اغفر لي )
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوە شەیتانێکە پێی دەووترێت خینزەب، ئەگەر هەستت پێ کرد پەنا بە خواى گەورە بگرە لێی، وسێ جار تف بکە بە لای چەپتدا
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر هەڵبستایە بۆ نوێژکردن ئەوا تەکبیرەی دەکرد لە کاتی وەستاندا، وتەکبیرەی دەکرد کاتێک بەرەو ڕکوع بردن دەچوو، وپاشان دەیفەرموو: (سَمِعَ اللَّه لِمَنْ حَمِدَهُ) ئەگەر پشتی لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
تەماشای شێوازى نوێژکردنی موحەمەدم کرد -صلى اللە علیە وسلم- بینیم وەستانی، وڕکوع بردنی، وهەستانەوەى لە ڕکوع بردن، وسوجدە بردنی، ودانیشتنی لە نێوان سوجدەکان، ودانیشتنی نێوان سەلامدانەوە وڕۆیشتنی: بە نزیکی هەموو وەکو یەک بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی ئەنجام دەدا لە کاتێکدا ئومامەى کچی زەینەبی کچی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەباوەشیدا بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
لەگەڵ ئەبوبەکر وعومەر وعوسمان نوێژم کرد، وهیچیانم نەبیست کە (بسم الله الرحمن الرحيم) بخوێنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی دەستنیشانکرد بۆئەوەى ببێتە بەرپرسی سوپایەک؛ لە کاتی پێشنوێژیدا بۆیان بەردەوام بە (قل هو الله أحد) -سورەتی الإخلاص- (خوێندنەوەی قورئانی) تەواو دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
من وعیمرانی کوڕی حوصەین لە پشتی عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە نوێژمان کرد، ئەگەر بچووایە بۆ سوجدە بردن تەکبیرەی دەکرد، وئەگەر سەری لە سوجدە بردن بەرز بکردایەتەوە؛ تەکبیرەی دەکرد، وئەگەر هەستایەتەوە لە پاش دوو ڕکاتەکە تەکبیرەی دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
گوێم لە پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی مەغریبدا سورەتی (الطور)ی دەخوێند
عربي الإنجليزية الأوردية
پێشنوێژیتان بۆ دەکەم، ونیەتم نوێژکردن نییە؛ نوێژ دەکەم بەو شێوەی پێغەمبەرم بینووە نوێژی کردووە -صلى اللە علیە وسلم
عربي الإنجليزية الأوردية
نزای: ( اللهم اغفر لي ما قدمت وما أخرت، وما أسررت وما أعلنت، وما أسرفت، وما أنت أعلم به مني، أنت المقدم وأنت المؤخر، لا إله إلا أنت )
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بەرەو (مزگەوتی) قوبا بۆئەوەى نوێژی تێدا ئەنجامبدات
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد وئومامەى کچی ئەبی عاس کە کچی زەینەبی کچی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- لە باوەشی بوو، ئەگەر ڕکوعی ببردایە دایدەنا (لەسەر زەوی)، وئەگەر لە سوجدە بردن بەرز بووایەتەوە (دیسانەوە لە باوەشی دەگرت)
عربي الإنجليزية الأوردية
دوو ڕەشەکە -الأسودین- بکوژن لە کاتی (ئەنجامدانى) نوێژدا: مار ودووپشک
عربي الإنجليزية الأوردية
فەرموودەیەک سەبارەت بە ئەو کەسەی هەڵە لە نوێژکردنیدا هەبوو لە گێڕانەوەى ریفاعە -ڕەزاى خواى لێبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەبی حومەیدی ساعیدی دانیشتبوو لە نێو دە لە هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەوانەیش ئەبو قەتادە، ئەبو حومەید ووتی: من لە هەمووتان زاناترم سەبارەت بە چۆنیەتی نوێژکردنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی دەستپێدەکرد بە تەکبیر کردن (ووتنی: الله أكبر)، و (پاشان) خوێندنی {الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ العَالَمِينَ}
عربي الإنجليزية الأوردية
لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژم کرد دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی دانا لەسەر سینگی
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەکر وعومەر نوێژیان بە -خوێندنی- (الحمد لله رب العالمين) دەستپێدەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی نیوەڕۆدا: لە یەکەم دوو ڕکاتدا (أم الکتاب:ئوم ئەلکتیاب) ودوو سورەتی دەخوێند، ولە دوو ڕکاتی کۆتاییدا -تەنها- (أم الکتاب:ئوم ئەلکتیاب)ی دەخوێند؛ هەندێکجار ئایەتەکانی -بە دەنگی بەرز دەخوێندەوە بۆئەوەى- گوێمان لێبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئێمە ماوەى وەستانی پێغەمبەری خودامان -صلى اللە علیە وسلم- دەخەمڵاند لە نوێژی نیوەڕۆ وعەسر؛ ماوەی وەستانی لە دوو ڕکاتی یەکەممان خەمڵاند لە نوێژی نیوەڕۆدا وەکو خوێندنی {الم تنزيل السجدة -سورەتی السجدة-} بوو، وماوەی وەستانی لە دوو ڕکاتی کۆتاییمان خەمڵاند هێندەى نیوەى ئەوەى پێشووتر بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
نوێژم لە پشتی هیچ یەکێکەوە نەکردووە کە نوێژکردنی لە نوێژکردنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بچێت وەکو فڵان؛ نوێژمان لە پشت ئەو مرۆڤەوە کرد، ولە نوێژی نیوەڕۆدا دوو ڕکاتی یەکەمی درێژ دەکردەوە، ودوو ڕکاتی کۆتایی کورت دەکردەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی مەغریبدا -سورەتی الطور-ی دەخوێند، کاتێک گەیشت بە ئەم ئایەتە: ﴿أَمْ خُلِقُوا۟ مِنْ غَيْرِ شَىْءٍ أَمْ هُمُ ٱلْخَـٰلِقُونَ (35) أَمْ خَلَقُوا۟ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ ۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ (36) أَمْ عِندَهُمْ خَزَآئِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ ٱلْمُصَۣيْطِرُونَ (37)﴾، دەڵێت: دڵم خەریک بوو بفڕێت
عربي الإنجليزية الأوردية
(وەستانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆ -قورئان خوێندن-) لە نوێژدا وڕکوع بردنی، وئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، وسوجدە بردنی، ونێوان دوو سوجدەکە، (ماوەیان) نزیک بوو لە یەکترەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە ڕکوع بردن بووایە؛ بۆشایی دەخستە نێوان پەنجەکانى، وئەگەر لە سوجدە بردن بووایە؛ پەنجەکانى پێکەوە دەلکاند
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر (ڕکاتە) تاکەکانی نوێژەکەى ئەنجامبدایە؛ هەڵنەدەستا هەتاوەکو لە دانیشتنیدا ڕێک وجێگیر دەبوو
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یەک مانگ لە پاش ڕکوع بردن؛ قنوتی دەکرد، نزای دەکرد لەسەر چەند تیرەیەک لە (هۆزی) بەنی سولەیم
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قنوتی نەدەکرد؛ مەگەر بۆ نزا کردن بۆ خەڵکانێک، یان نزا کردن لەسەر خەڵکانێک بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی باوکە، نوێژت ئەنجامداوە لە پشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەکر وعومەر وعوسمان وعەلی لێرەدا لە کوفە نزیکەی پێنج ساڵ، ئایا لە نوێژی بەیانیدا قنوتیان دەکرد؟ ووتی: ئەی کوڕم، داهێنراوە (بیدعەیە)
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دابنیشتایە بۆ نزا کردن، دەستی ڕاستی لەسەر ڕانی ڕاستی دادەنا، ودەستی چەپی لەسەر ڕانی چەپی دادەنا، وبە پەنجەى شایەتمانى ئاماژەى دەکرد، وپەنجە گەورەکەى دەخستە سەر پەنجەی ناوەڕاستی، و ناولەپی دەستی چەپی دەخستە سەر ئەژنۆی چەپی
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودام دەبینی -صلی الله علیه وسلم- کە سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاست و چەپیدا، هەتاوەكو تەنانەت سپێتی ڕوومەتیشیم (گۆنایشیم) دەبینی
عربي الإنجليزية الأوردية
بگەڕێوە نوێژەکە ئەنجام بدەرەوە (دووبارەی بکەرەوە)، چونکە لە ڕاستیدا تۆ نوێژت ئەنجام نەدا
عربي الإنجليزية الأوردية