عن محمد بن عمرو بن عطاء، قال: سمعت أبا حميد الساعدي، في عشرة من أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم منهم أبو قتادة، قال أبو حميد: أنا أَعلمُكم بصلاة رسول الله صلى الله عليه وسلم ، قالوا: فَلِمَ؟ فوالله ما كنتَ بأكثرنا له تبعا ولا أقدمنا له صحبة، قال: بلى، قالوا: فاعْرِض، قال: " كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا قام إلى الصلاة يرفع يديه حتى يُحَاذِيَ بهما مَنْكِبَيْهِ ، ثم يُكبِّر حتى يَقِرَّ كل عظم في موضعه معتدلا، ثم يقرأ، ثم يكبِّر فيرفع يديه حتى يُحاذي بهما مَنْكبيه، ثم يركع ويضع رَاحَتَيْهِ على رُكبتيه، ثم يعتدل فلا يَصُبُّ رأسه ولا يُقْنِعُ ، ثم يرفع رأسه، فيقول: سمع الله لمن حمده، ثم يرفع يديه حتى يُحاذي بهما منكبيه معتدلا، ثم يقول: الله أكبر ثم يهوي إلى الأرض فيُجافي يديه عن جنبيه، ثم يرفع رأسه ويَثْني رجله اليسرى فيقعد عليها، ويفتح أصابع رجليه إذا سجد، ويسجد ثم يقول: الله أكبر، ويرفع رأسه ويَثْني رجله اليسرى فيقعد عليها حتى يرجع كل عظم إلى موضعه، ثم يصنع في الأخرى مثل ذلك، ثم إذا قام من الركعتين كبر ورفع يديه حتى يحاذي بهما منكبيه كما كبر عند افتتاح الصلاة، ثم يصنع ذلك في بقية صلاته حتى إذا كانت السجدة التي فيها التسليم أخر رجله اليسرى وقعد مُتَوَرِّكًا على شقه الأيسر، قالوا: صدقت هكذا كان يصلي صلى الله عليه وسلم .
[صحيح] - [رواه أبو داود واللفظ له وأصله في البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە موحەمەدی کوڕی عەمرو کوڕی عەتا دەڵێت: گوێم لە ئەبی حومەیدی ساعیدی بوو کە دانیشتبوو لە نێو دە لە هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەوانەیش ئەبو قەتادە، ئەبو حومەید ووتی: من لە هەمووتان زاناترم سەبارەت بە چۆنیەتی نوێژکردنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ووتیان: بۆچی؟ تۆ لە ئێمە زیاتر شوێنکەوتووی نەبوویت وهاوەڵیت لەگەڵ ئەودا لە پێش ئێمە نەبووە، ووتی: بەڵێ، من بەو شێوەیەم، ووتیان: کەواتە پیشانی بدە، (ئەبو حومەید) ووتی: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر هەستایە بۆ نوێژکردن دەستەکانى بەرز دەکردەوە هەتاوەکو دەگەیشتنە ئاستی شانەکانى، پاشان تەکبیرەی دەکرد* هەتاوەکو هەموو ئێسکەکان لە شوێنی خۆیان -لە جومگەکانیان- جێگیر دەبوون وبە شێوەیەکی ڕێک دەوەستا، پاشان (قورئانی) دەخوێند، پاشان تەکبیرەی دەکرد هەتاوەکو دەستەکانى دەگەیشتنە ئاستی شانەکانى، پاشان ڕکوعی دەبرد و ناولەپەکانى دەخستە سەر ئەژنۆکانى، پاشان ڕێک دەبوویەوە لە -ڕکوع بردندا سەری لە ئاستی ڕێکی پشتی بوو- نە سەری بەرز دەکردەوە ونە سەری دادەگرت، پاشان سەری بەرز دەکردەوە -هەڵدەستا لە ڕکوع بردن- ودەیووت: «(سمع الله لمن حمده)**، پاشان دەستەکانى بەرز دەکردەوە هەتاوەکو دەگەیشتنە ئاستی شانەکانى کاتێک بە ڕێکی وەستا بوو، پاشان دەیووت: «(الله أكبر)^»، پاشان -بۆ سوجدە بردن- بەرەو سەر زەوی دەچوو ودەستەکانى لە تەنیشتەکانى لاشەى دوور دەکردەوە، پاشان سەری بەرز دەکردەوە -لە سوجدە بردن- وپێی چەپی دەنووشتاندەوە و لەسەری دادەنیشت، -بۆشایی دەخستە- نێوان پەنجەکانى پێی ئەگەر سوجدەى ببردایە، پاشان دەیووت: «(الله أكبر)»، وسەری بەرز دەکردەوە -لە سوجدە بردن- وپێی چەپی دەنووشتاندەوە و لەسەری دادەنیشت هەتاوەکو هەموو ئێسکێک دەگەڕایەوە بۆ شوێنی خۆی -ڕێک دەبوویەوە لە جومگەکەیدا-، (هەڵدەستایەوە) پاشان لە -ڕکاتەکەى- تریش هەمان شتی ئەنجامدەدا، پاشان ئەگەر لە دوو ڕکاتەکە هەڵبستایە تەکبیرەی دەکرد ودەستەکانى بەرزدەکردەوە هەتاوەکو دەگەیشتنە ئاستی شانەکانى هەروەکو چۆن تەکبیرەی کرد لە سەرەتای دەستپێکردنی نوێژ، پاشان (لە هەموو ڕکاتەکانى تر) هەمان ئەم شتانەى ئەنجامدەدا هەتاوەکو ئەگەر لەو سوجدە بردنە بووایە کە لە پاشی سەلامدەدانەوە دێت پێی چەپی دەردەکرد -لە ژێر پێی ڕاستیەوە- وبە شێوازی (تەوەروک:تَوَرُّكٌ)^^ لە سەر تەنیشتی -سمتی- چەپی دادەنیشت دانیشت»، ووتیان: ڕاست دەکەیت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە نوێژی دەکرد. *(تەکبیرەی دەکرد: واتە دەیووت -الله أكبر-)، **(واتە: خودا ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاسی دەکەن)، ^(واتە: خودا لە هەموو شتێک وکەسێک گەورەترە)، ^^(تەوەروک: شێوازی دانیشتنی تەوەروک تەنها لە کۆتا تەشەهود -تەحیاتدا- دەبێت لە نوێژە سێ ڕکاتی وچوار ڕکاتیەکاندا، زیاتر لە یەک شێواز -جۆری- هەیە: دانيشتنی التورك -تەوەروک- بریتیە لەوەی پێی ڕاستی بچەقێنێتە -بیوەستێنێتە- سەر زەوی وپێی چەپی لە ژێر پێی -ساقی~- ڕاستیەوە دەربکات ولە سەر سمتی لای چەپی دابنیشێت، یان پێی ڕاستی لەسەر زەوی دابنێت وپێی چەپی لە نێوان ساقی وڕانی ڕاستیەوە دەربکات و لەسەر لای -سمتی- چەپی دابنیشێت)، ~(ساق: ئەو ئێسکە درێژەیە کە ئەژنۆ دەبەستێتەوە بە قولەپێکان -گوێزنگەکان:قاپەڕەقەکان-)
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە سیفەت وشێوازى نوێژکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووندەکاتەوە وباشترین شێوازە کە دەبێت مسوڵمان جێبەجێی بکات لە کاتی ئەنجامدانى نوێژدا، کۆمەڵێک لە کردەوەکانى نوێژکردنی باسکرد لە پایەکان و واجبەکان وسونەتەکان لە تەکبیر کردنەوە (ووتنی: الله أكبر) هەتاوەکو سەلامدانەوە، ئەویش بەم شێوەیە بوو: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر هەستایە بۆ نوێژکردن دەستەکانى بەرز دەکردەوە هەتاوەکو دەگەیشتنە ئاستی شانەکانى، پاشان تەکبیرەی دەکرد* هەتاوەکو هەموو ئێسکەکان لە شوێنی خۆیان -لە جومگەکانیان- جێگیر دەبوون وبە خشوعی وبە شێوەیەکی ڕێک دەوەستا، پاشان قورئانی دەخوێند، پاشان تەکبیرەی دەکرد دەستەکانى دەگەیشتنە ئاستی شانەکانى، پاشان ڕکوعی دەبرد و ناولەپەکانى دەخستە سەر ئەژنۆکانى، پاشان ڕێک دەبوویەوە لە -ڕکوع بردندا سەری لە ئاستی ڕێکی پشتی بوو- نە سەری بەرز دەکردەوە ونە سەری دادەگرت بەڵکو بە شێوەیەکی ڕێک ڕکوعی دەبرد، پاشان سەری بەرز دەکردەوە -هەڵدەستا لە ڕکوع بردن- ودەیووت: (سمع الله لمن حمده)**، پاشان دەستەکانى بەرز دەکردەوە هەتاوەکو دەگەیشتنە ئاستی شانەکانى کاتێک بە ڕێکی وەستا بوو، پاشان دەیووت: (الله أكبر)^، پاشان -بۆ سوجدە بردن- بەرەو سەر زەوی دەچوو ودەستەکانى لە تەنیشتەکانى لاشەى دوور دەکردەوە، پاشان سەری بەرز دەکردەوە -لە سوجدە بردن- وپێی چەپی دەنووشتاندەوە و لەسەری دادەنیشت، وبۆشایی دەخستە نێوان پەنجەکانى پێی ئەگەر سوجدەى ببردایە، پاشان دەیووت: (الله أكبر)، وسەری بەرز دەکردەوە -لە سوجدە بردن- وپێی چەپی دەنووشتاندەوە و لەسەری دادەنیشت هەتاوەکو هەموو ئێسکێک دەگەڕایەوە بۆ شوێنی خۆی -ڕێک دەبوویەوە لە جومگەکەیدا-، هەڵدەستایەوە پاشان لە ڕکاتەکەى تریش هەمان شتی ئەنجامدەدا، پاشان ئەگەر لە دوو ڕکاتەکە هەڵبستایە تەکبیرەی دەکرد ودەستەکانى بەرزدەکردەوە هەتاوەکو دەگەیشتنە ئاستی شانەکانى هەروەکو چۆن تەکبیرەی کرد لە سەرەتای دەستپێکردنی نوێژ، پاشان لە هەموو ڕکاتەکانى تردا هەمان ئەم شتانەى ئەنجامدەدا هەتاوەکو ئەگەر لەو سوجدە بردنە بووایە کە لە پاشی سەلامدەدانەوە دێت (بەم شێوەیە لە گێڕانەوەکەوە هاتووە وئەوانەى فەرموودەیەکەیان شیکردووەتەوە بەو شێوە لێکیان داوەتەوە ئەو دانیشتنەیە کە تێیدا سەلام دەکات)، واتا لە کۆتا دانیشتندا پێی چەپی دەردەکرد -لە ژێر پێی ڕاستیەوە- وبە شێوازی (تەوەروک:تَوَرُّكٌ)^^ لە سەر تەنیشتی -سمتی- چەپی دادەنیشت دانیشت. *(تەکبیرەی دەکرد: واتە دەیووت -الله أكبر-)، **(واتە: خودا ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاسی دەکەن)، ^(واتە: خودا لە هەموو شتێک وکەسێک گەورەترە)، ^^(تەوەروک: شێوازی دانیشتنی تەوەروک تەنها لە کۆتا تەشەهود -تەحیاتدا- دەبێت لە نوێژە سێ ڕکاتی وچوار ڕکاتیەکاندا، زیاتر لە یەک شێواز -جۆری- هەیە: دانيشتنی التورك -تەوەروک- بریتیە لەوەی پێی ڕاستی بچەقێنێتە -بیوەستێنێتە- سەر زەوی وپێی چەپی لە ژێر پێی -ساقی~- ڕاستیەوە دەربکات ولە سەر سمتی لای چەپی دابنیشێت، یان پێی ڕاستی لەسەر زەوی دابنێت وپێی چەپی لە نێوان ساقی وڕانی ڕاستیەوە دەربکات و لەسەر لای -سمتی- چەپی دابنیشێت)، ~(ساق: ئەو ئێسکە درێژەیە کە ئەژنۆ دەبەستێتەوە بە قولەپێکان -گوێزنگەکان:قاپەڕەقەکان-)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر