عن رفاعة بن رافع الزرقي رضي الله عنه ، وكان من أصحاب النبي صلى الله عليه وسلم قال: جاء رجل ورسول الله صلى الله عليه وسلم جالس في المسجد، فصلى قريبا منه، ثم انْصَرَف إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم ، فَسَلَّمَ عليه فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : أعِد صَلَاتَك، فإنك لم تصل، قال: فرجع فصلى كَنَحْو مِمَّا صَلَّى، ثم انصرف إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم ، فقال له: " أَعِدْ صلاتك، فإنك لم تُصَلِّ ". فقال: يا رسول الله، عَلِّمْنِي كيف أَصْنَع، قال: "إذا اسْتَقْبَلت القبلة فَكَبِّر، ثُمَّ اقْرَأ بأمِّ القرآن، ثم اقرأ بما شِئْت، فإذا رَكَعْت، فَاجْعَل رَاحَتَيْكَ على رُكْبَتَيك، وامْدُد ظَهْرَك وَمَكِّنْ لِرُكُوعِك، فإذا رفعت رأسك فأَقِم صُلْبَكَ حتى ترجع العظام إلى مَفَاصِلَها، وإذا سَجَدتَ فَمَكِّنْ لِسُجُودِك، فإذا رَفَعْت رَأْسَك، فَاجْلِس على فَخِذِك اليسرى، ثم اصْنَع ذلك في كل ركعة وسجدة. وفي رواية: «إنها لا تَتِمُّ صلاة أَحَدِكُم حتى يُسْبِغَ الوُضُوء كما أمره الله عز وجل، فيغسل وجهه ويديه إلى المرفقين، ويمسح برأسه ورجليه إلى الكعبين، ثم يكبر الله عز وجل ويحمده، ثم يقرأ من القرآن ما أَذِن له فيه وتَيَسَّر، ثم يُكَبِّرَ فيَسْجُد فَيُمَكِّن وَجْهَه -وربما قال: جَبْهَتَه من الأرض- حتى تَطْمَئِنَّ مَفَاصِلُه وَتَسْتَرْخِيَ، ثم يكبر فَيَسْتَوِي قاعدا على مَقْعَدَه ويقيم صُلْبَهُ، فوصف الصلاة هكذا أربع ركعات تَفْرَغ، لا تَتِمُّ صلاة أحدكم حتى يفعل ذلك. وفي رواية: «فتوضأ كما أمرك الله جل وعز، ثم تَشَهَّدْ، فأقم ثم كبر، فإن كان معك قرآن فاقرأ به، وإلا فاحمد الله وَكَبِّرْهُ وَهَلِّلْهُ».
[حسن] - [رواه أبو داود]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ریفاعە کوڕی رافیعی زورەقیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو، دەڵێت: پیاوێک هات وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا دانیشتبوو، (پیاوەکە) لە نزیکیەوە نوێژی کرد، پاشان چوو بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، سەلامی لێیکرد، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نوێژەکەت دووبارە بکەرەوە، چونکە نوێژت نەکرد»، ئەویش گەڕایەوە نوێژی کرد نزیک هاوشێوەى نوێژکردنی پێشووی، پاشان چوو بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، پێی فەرموو: «نوێژەکەت دووبارە بکەرەوە، چۆن نوێژت نەکرد»، (پیاوەکە) ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، فێرم بکە چۆن نوێژ بکەم، فەرمووی: «ئەگەر ڕووت لە قیبلە کرد، تەکبیر بکە (بڵێ: الله أكبر)، پاشان سورەتی -الفاتحة- بخوێنە، پاشان ئەوەى دەتەوێت بیخوێنە (لە قورئان) ئەگەر چوویت بۆ ڕکوع بردن، با ناولەپەکانت لەسەر ئەژنۆکانت بێت، وپشتت ڕێک ودرێژ بکەرەوە وبۆ ماوەیەکی باش لە ڕکوعدا بمێنەرەوە، ئەگەر سەرت بەرزکردەوە (لە ڕکوع بردن) پشتت ڕێک بکەرەوە (لە کاتی وەستاندا) هەتاوەکو ئێسکەکان دەگەڕێنەوە بۆ سەر جومگەکانیان، وئەگەر سوجدەت برد؛ ئەوا بۆ ماوەیەک بەشێوەیەکی ڕێک سوجدە ببە (بۆ ماوەیەکی باش بمێنەرەوە)، وئەگەر سەرت بەرزکردەوە (لە سوجدە بردن)، لەسەر ڕانی -قاچی- چەپت دابنیشە، پاشان ئەمانە ئەنجامبدە لە هەموو ڕکوع بردن وسوجدە بردنێکدا». ولە گێڕانەوەیەکدا: «نوێژی یەکێکتان کامڵ نابێت هەتاوەکو بە جوانى وڕێکی دەستنوێژ دەگرێت بەو شێوەیەى خواى گەورە فەرمانى پێکردووە، دەموچاوی ودەستەکانى هەتاوەکو ئانیشکەکانى دەشوات -ئانیشکەکانیش دەشوات-، وسەری مەسح دەکات -بە دەستی تەڕ ئاوی پێدا دەهێنێت- (گوێیەکانیش دەگرێتەوە) و (پێیەکانى) دەشوات هەتاوەکو قولەپێکانى -قولەپێکانیشی دەشوات-، پاشان تەکبیر دەکات (دەڵێت: الله أكبر) وحەمد وسوپای خواى گەورە دەکات، وپاشان قورئان دەخوێنێت بەو شێوەیەی ڕوخسەتی پێدراوە وبە لایەوە ئاسانە، پاشان تەکبیر دەکات وسوجدە دەبات وڕووی -یان فەرمووی: نێوچەوانى لەسەر زەوی جێگیر دەکات- هەتاوەکو جومگەکانى جێگیر دەبن وهێور دەبن -لە شوێنی خۆیان-، پاشان تەکبیر دەکات بە ڕێکی دادەنیشێت لەسەر سمتى وپشتی ڕێکدەکاتەوە»، بەم شێوەیە نوێژکردنی وەسفکرد بە ئەنجامدانى چوار ڕکات، پاشان فەرمووی: «نوێژکردنی یەکێکتان کامڵ وتەواو نابێت هەتاوەکو ئەمانە ئەنجامدەدات». ولە گێڕانەوەیەکدا: «دەستنوێژ بگرە بەو شێوەیەى خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە، پاشان شایەتمان بهێنە -هەردوو شاهێدی دانەکە-، پاشان قامەت بکە -بۆ نوێژکردن-، پاشان تەکبیر بکە، ئەگەر قورئانت لەبەر بوو؛ بیخوێنە، ئەگەر نا الحمد لله والله أكبر وﻻ إله إﻻ الله -بڵێ-».
حەسەنە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ناسراوە بە فەرموودەى بە ئەو کەسەی هەڵە لە نوێژکردنیدا هەبووە (حديث المسيء صلاته)، وزۆر لە ڕاڤەکارانى فەرموودە پشتی پێدەبەشتن بۆ وەسفکردنی پایە و واجب ومەرجەکانى نوێژکردن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا زۆر بە جوانى وتە وکردەوەکانى نێو نوێژکردنی ڕوونکردەوە وفێری کرد، کە واجبە بووترێن وئەنجامبدرێن وئەوەى لەم فەرموودەیەدا باسنەکراوە لە کردەوەکان واجب نییە. پوختەى ئەم فەرموودەیە: کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە نێو مزگەوتەوە پاشان پیاوێک لە هاوەڵان بە ناوى (خەلادی کوڕی ڕافیع) هاتە نێو مزگەوتەوە ونوێژێکی کورتی کرد کە ناکامڵی تێدابوو لە وتە وکردەوەکاندا، وکاتێک تەواو بوو؛ هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وسەلامی لێیکرد وئەویش وەڵامی دایەوە وپێی فەرموو: بگەڕێوە نوێژەکەت دووبارە بکەرەوە، چونکە تۆ نوێژت نەکرد، وئەویش دیسانەوە چوو وجارێکی تر نوێژی کرد بەهەمان شێوەى نوێژی یەکەم، وسێ جار ئەمە ڕوویدا، ولە کۆتا جاردا پیاوەکە ووتی: سوێند بە ئەوەى بە ئەو خودایەی کە بە هەق تۆی ناردووە لەمە باشتر نازانم؛ بۆیە فێرم بکە، وکاتێک حەزی لێبوو وئامادە بوو فێربوونی زانستی شەرعی ببێت، ئەگەری ئەوە نەما کە لەوەیە لەبیری چوو بێت, وپاشان پێغەمبەر پێی فەرموو (کە ئەم مانایە دەگەیەنێت): ئەگەر هەستایت بۆ ئەنجامدانى نوێژ ئەوا تەکبیری ئیحرام بکە (بڵێ: الله أکبر)، وپاشان ئەوەندەى بۆت دەگونجێت قورئان بخوێنە کە کەمترینیان خوێندنی سورەتی -الفاتحة-یە کە واجبە بخوێندرێت ولە پاشان سورەتی -الفاتحة- هەرچی ئایەتێک یان سورەتێک بخوێنێت لە قورئان بە پێی ئەوەندەى دەگونجێت دروستە، وپاشان بڕۆ بەرەو ڕکوع بردن هەتاوەکو دڵنیا وهێور دەبیت لە ڕکوع بردندا، وپاشان هەستەرەوە لە ڕکوع بردن هەتاوەکو بە ڕێکی دەوەستیت وهێور ودڵنیا دەبێت لە وەستاندا، وپاشان بەرەو سوجدە بردن بڕۆ هەتاوەکو دڵنیا وهێور دەبیت لە سوجدەدا وپاشان سەرت بەرز بکەرەوە ودابنیشە بە لەسەرخۆیی ودڵنیاییەوە، وهەموو ئەم وتە وکردەوانە بڵێ وئەنجامیان بدە لە هەموو ڕکاتەکانى نوێژدا جگە لە تەکبیرەی ئیحرام* کە تەنها یەک جار دەووترێت لە ڕکاتى یەکەم لە کاتى دەستپێکردنی بە نوێژکردن ولە ڕکاتەکانى تر جارێکی تر نایڵێت چونکە کاتێک هەڵدەستێتەوە دەڵێت (الله أكبر) وپێویست ناکات جارێکی تر تەکبیرەی ئیحرام بڵێتەوە، لە گێرانەوەکانى تردا باسی هەندێک لە مەرجەکانى نوێژکردن کراوە وەکو ڕووکردن لە ئاراستەى قیبلە ودەستنوێژگرتن. *(تەکبیرەی ئیحرام: واتا ووتنی -الله أكبر- کە لە پێش چوونە ناو نوێژ دەووترێت)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر