عن عبد الله بن مَسْعُود رضي الله عنه قال: عَلَّمَنِي رسول الله صلى الله عليه وسلم التَّشَهُّد، كَفِّي بين كفيه، كما يُعَلِّمُنِي السورة من القرآن: التَّحِيَّاتُ للَّه، وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ، السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته، السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين، أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدا عبده ورسوله». وفي لفظ: «إذا قعد أحدكم في الصلاة فليقل: التحيات لله...» وذكره، وفيه: «فإنكم إذا فعلتم ذلك فقد سَلَّمْتُمْ على كل عبد صالح في السماء والأرض ...» وفيه: « ... فَلْيَتَخَيَّرْ من المسألة ما شاء».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

عبداللەی کوڕی مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری تەشەهود (تەحیات)ی کردم هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی قورئانی دەکردم، وناو لەپم لە ناو لەپی ئەو بوو، وتەحیاتەکە بەم شێوەیە بوو: « التَّحِيَّاتُ للَّه, وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ، السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته، السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين، أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدا عبده ورسوله »* ، و لە ریوایەتێکی تردا: «ئەگەر یەکێک لە ئێوە دانیشتن با بڵێت: التحيات لله ...» وئەوانەی پێشووتری ووت، ولەم ریوایەتەدا هاتووە کە هەروەها فەرموویەتی: «ئەگەر ئێوە وا بڵێن ئەوا ئێوە سەلام وسڵاوتان ناردووە بۆ هەموو بەندەیەکی چاک لە ئاسمان وزەویدا ...» ولە ناو ئەم ریوایەتەیشدا هاتووە کە -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: « ... هەرچی نزا ودوعایەکی دەیەوێت با بیڵێت (واتا: نزا بکات لە پاش تەحیات وسەڵاواتدانی ئیبراهیمی [لە سەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئیبراهیم وئەهل وبەیتیان]). *(واته: «هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان تەنها بۆ خوای گەورەیە، وهەموو نوێژکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتەیە، وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت، سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە، شاهێدی دەدەم (دان دەنێم) بەوەی کە هیچ پەرستراوێک ڕاست وهەق نییە جگە لە الله، وموحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی خودایە).
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری (تەشەهود - تەحیات)ی کردووە، کە دەووترێت لە یەکەم دانیشتن وکۆتا دانیشتنی نوێژە سێ ڕکاتی وچوار ڕکاتەکان. ولە تاکە دانیشتنی نوێژ دوو ڕکاتەکان، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گرنگی دا بە فێرکردنی بۆیە دەستی ئیبن مەسعودی خستنە ناو دەستی خۆیەوە. وسەرەتا بە بەگەورەدانانی خوای گەورە دەستی پێکرد، کە ئەو زاتە شاهێدی نوێژ بۆ کردن وهەموو پەرستنەکانە، وهەموو وتەیەکی جوان بۆ ستایشی ئەو دەووترێت وخاوەنی هەموو کردەوە وسیفەتێکی جوانە. پاش ئەوەی ستایشی خوای گەورە کرد، نزای کرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە سەلامەت بوون لە ناخۆشی وکەمورکورتی، وداوای لە خودا کرد کە ڕەحمەت وخێر بڕژێنێتە سەری، وپاشان نزای بۆ خۆی وئامادەبووانی نوێژ لە ئیمانداران کرد. پاشان نزای کرد بۆ هەموو بەندە چاکەکانی خوای گەورە لە مرۆڤ وجنۆکەکان، هەروەها فریشتەکانی ئاسمان وزەوی، هەموو ئەوانەی لە پێشوودا هاتوون وئەوانەی لە داهاتوو دێن، وئەمەش لەو نزایانەی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- کە گەلێک واتای لە خۆگرتووە لە چەند وشەیەکی کەمدا. پاشان شاهێدی دووپاتکردنەوەی دا لە سەر ئەوەی کە هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە وشایەنی پەرستن نیە جگە لە الله، وموحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- دوو سیفەتی هەیە: 1/سیفەتی بەندایەتی بۆ خوای گەورە. 2/سیفەتی پەیامبەری (پێغەمبەری خودایە). وهەردوو سیفەتەکە سیفەتی ڕێزلێنان وشەرەفمەندین، ومامناوەندییە لە نێوان زیادەڕەوی وکورتڕەوی. وشێوازی تر هاتووە بۆ (تەشەهود - تەحیات)، بەڵام باشترین وبەناوبانگترینی ئەمەیە کە لە گێڕانەوەکەی ئیبن مەسعودەوە هاتووە، ودروستە ئەوانی تریش بخوێندرێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی السويدية الأمهرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر