عن أبي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قال: كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يدعو: اللَّهُمَّ إني أعوذ بك من عذاب القبر، وعذاب النار، ومن فتنة الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ، ومن فتنة الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ». وفي لفظ لمسلم: «إذا تَشَهَّدَ أحدكم فَلْيَسْتَعِذْ بالله من أَرْبَعٍ، يقول: اللهُمَّ إني أعوذ بك من عذاب جَهَنَّم...». ثم ذكر نحوه.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای دەکرد ودەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إني أعوذ بك من عذاب القبر، وعذاب النار، ومن فتنة الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ، ومن فتنة الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ»، واته:«خودایە من پەنات پێدەگرم لە سزای گۆڕ، پەنات پێدەگرم لە سزای دۆزەخ، پەنات پێدەگرم لە فیتنەی ژیان وفیتنەی مردن، وپەنات پێدەگرم لە فیتنەی مەسیحی دەججال». ولە ریوایەتەکەی (مسلم)دا: «ئەگەر یەکێک لە ئێوە بۆ تەشەهود (تەحیات) دانیشت لە کاتی نوێژ ئەوا با پەنا بە خوای گەورە بگرێت لە چوار شت: بڵێت: «خودایە من پەنات پێدەگرم لە سزای دۆزەخ...». پاشان وەکو فەرموودەکەی پێشوو ئەوانی تری فەرموو.
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خوای گەورە گرت لە چوار شت، وفەرمانی پێمان کرد لە نوێژدا لە کاتی (تەشەهود - تەحیات)دا پەنا بە خودا بگرین لە چوار شت: سزای ناو گۆڕ، وسزای دۆزەخ، وشەهەوات وشوبوهاتەکانی دونیا، وفیتنە وتاقیکردنەوەکانی ناو گۆڕ، پەنای بە خودا گرت لێیان؛ بەهۆی ترسناکییان، وتاقیکردنەوە وفیتنەی ناو گۆڕ هۆکارە بۆ سزای ناو گۆڕ، وفیتنەی ئەوانەی لە ژیانن لە فیتنە وتاقیکردنەوەی دەججالەکان ئەوانەی کە پوچەڵ وبەتاڵ لە وێنەی هەق وڕاستی نیشاندەدەن، وگەورەترین فیتنەی کە لە کۆتایی دونیادا دەردەچێت بریتیە لە مەسیحی دەججال وبۆیە بە تایبەت باسیکراوە (ئەم نزایە لە کۆتا ڕکات لە پاش سەڵاواتدانی ئیبراهیمی دەخوێندرێت).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر