+ -

عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المُؤْمِنينَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ:
مَا صَلَّى النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَلاَةً بَعْدَ أَنْ نَزَلَتْ عَلَيْهِ: {إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالفَتْحُ} [النصر: 1] إِلَّا يَقُولُ فِيهَا: «سُبْحَانَكَ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي». وعَنْها قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُكْثِرُ أَنْ يَقُولَ فِي رُكُوعِهِ وَسُجُودِهِ: «سُبْحَانَكَ اللهُمَّ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ، اللهُمَّ اغْفِرْ لِي» يَتَأَوَّلُ الْقُرْآنَ.

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 4967]
المزيــد ...

لە عائيشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى ئەم ئایەتەی بۆ دابەزی: ﴿إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالفَتْحُ﴾ [النصر: 1] واتە: ﴿کاتێک کە یارمەتی وکۆمەکی خوا ھات لەگەڵ سەرکەوتن (شاری مەککە ئازاد کرا)﴾؛ هەرکاتێک نوێژی بکردایە؛ ئەوا دەیفەرموو: «سُبْحَانَكَ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي» واتە: «پاك وبێگەردی وحەمد وسوپاس بۆ تۆ پەروەردگارمان، خودایە لێم خۆش بە»،

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 4967]

شیکردنەوە

دایكی ئیمانداران (عائیشە) -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك ئەم ئایەتەی بۆ دابەزی: ﴿إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالفَتْحُ﴾ [النصر: 1] واتە: ﴿کاتێک کە یارمەتی وکۆمەکی خوا ھات لەگەڵ سەرکەوتن (شاری مەککە ئازاد کرا)﴾؛ قورئانی جێبەجێكرد ودەستبەجێ گوێڕایەڵی فەرمانی الله بوو كاتێك فەرمووی: ﴿فَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ وَٱسۡتَغۡفِرۡهُ﴾ واتە: ﴿ئەوسا بە سوپاس وستایشی پەروەردگارت تەسبیحاتی ئەو بکە وداوای لێخۆشبوونی لێ بکە﴾، بۆیە لەپاش دابەزینی ئەم ئایەتانە؛ زۆرجار لەكاتی ڕكوع وسوجدە بردنی لە نوێژدا دەیفەرموو: (سُبْحَانَكَ: پاك وبێگەردی بۆ تۆ خودایە)؛ بە پاك وبە پیرۆزدانانی الله یە لە هەموو كەموكورتیەك كە شیاوی ئەو نین، (اللَّهُمَّ ربنا وبحمدك: حەمد وسوپاس بۆ تۆ ئەی پەروەردگارمان)؛ ستایشكردنێك كە شیاوی تۆیە بەهۆی كامڵی زات وسیفەت وكردەوەكانت، (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي: خودایە لێم خۆش بە)؛ گوناهەكانم بسڕەوە وچاوپۆشیان لێبكە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سوننەتە زۆر ئەم نزایە بکرێت لە کاتى ڕکوع وسوجدە بردندا.
  2. ئیستیغفار کردن -داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە- لە کۆتایی تەمەندا؛ ئاماژەیە بۆئەوەى دەبێت پەرستنەکانیش بە ئیستیغفار کردن کۆتایی بێت -بەتایبەتی نوێژکردن-، بۆئەوەى شوێنی ئەو کەموکورتیە بگرێتەوە کە تێیدا ڕوویداوە.
  3. باشترین تەوەسول وهۆکار بۆئەوەى خواى گەورە نزاکانى بەندە قبوڵ بکات و وەڵامی بداتەوە؛ بریتیە لە پاڕانەوە لە خواى گەورە بە حەمد وسوپاس وستایشکردنی، هەروەها تەسبیح کردن -دانپێدانان بە پاک وبێگەردی پەروەردگار لە هەموو کەموکورتیەک-.
  4. فەزڵ وپلە وپایەى داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە لە هەموو حاڵەتێکدا.
  5. ئاماژەیە بۆ کامڵێتی بەندایەتى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ خواى گەورە، وگوێڕایەڵبوونی بۆ فەرمانەكانی پەروەردگاری.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی غوجاراتی ڕۆمانی مەجەری الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر