عن عبد الله بن عباس رضي الله عنهما : «أن النبي صلى الله عليه وسلم صلَّى على قبر بعدَ ما دُفِنَ، فَكَبَّرَ عليه أَرْبَعاً».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی کرد لە سەر قەبرێک پاش ئەوەى لە گۆڕ دانرا، چوار جار تەکبیرەی کرد*». *(چوار جار تەکبیرەی کرد: واتا بە تەکبیرەی یەکەمەوە چوار تەکبیرەی کرد -چوار جار ووتی: الله أکبر-، هەروەکو نوێژی جەنازە)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خوڵقێنراوە لەسەر ڕەوشتە جوانەکان وەکو ڕەحمەت وڕەئفەت وبەزەیی، بۆیە کاتێک هەر هاوەڵێکی دیار نەبوایە پرسیاری سەبارەت حاڵی دەکرد. پرسیاری کرد سەبارەت بە خاوەنی گۆڕێک لە گۆڕەکان، ئەوانیش ووتیان فڵانە کۆچی دوایی کردووە، بۆیە پێی خۆش بوو کە نوێژی لەسەر بکات، چونکە نوێژ کردنەکەى ئارامی وسەکینەت دەهێنێت بۆ مردووەکە، ونور وڕۆشناییە بۆ مردوو چونکە تاریکی ناو گۆڕەکەى لەسەر لادەبات، نوێژی لەسەر قەبرەکە کرد هەروەکو نوێژ کردن لەسەر مردوویەک کە جەنازەکەى ئامادە بێت. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی نوێژ کردن لەسەر مردووەکە لەسەر گۆڕەکە ڕانەوەستا بەڵکو نوێژی کرد لە تەنیشتی (لە بەرامبەری) هەروەکو نوێژ مردوو لەسەر جەنازەی ئامادەبوو.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر