عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لَوْلَا أَنْ أَشُقَّ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ -أَوْ: عَلَى أُمَّتِي- لَأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ عِنْدَ كُلِّ صَلَاةٍ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 252]
المزيــد ...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئیمانداران -یان: لەسەر ئومەتەکەم-؛ ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە سیواک کردن لە پێش هەموو نوێژێکدا».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 252]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەگەر ترسی بارگرانی نەبووایە لەسەر ئیمانداران ئەوا واجبی دەكرد لەسەریان لە پێش دەستپێكردنی هەموو نوێژێك سیواك بەكاربهێنن.