عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه قال: (سَأَلتُ النبِيَّ صلى الله عليه وسلم : أَيُّ العَمَلِ أَحَبُّ إلى الله؟ قال: الصَّلاَةُ عَلَى وَقتِهَا. قلت: ثم أَيُّ؟ قال: بِرُّ الوَالِدَينِ. قلت: ثم أَيُّ؟ قال: الجِهَادُ في سَبِيلِ الله. قال: حَدَّثَنِي بِهِنَّ رسول الله صلى الله عليه وسلم ولو اسْتَزَدْتُهُ لَزَادَنِي).
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پرسیارم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد: چی کردەوەیەک خۆشەویستترینە لای خوای گەورە؟ فەرمووی: «نوێژ کردن لە کاتی خۆی»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک» ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «جیهاد وتێکۆشان لە پێناو خوای گەورە»، (ئیبن مەسعود) دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەوانەی بۆم باسکرد، ئەگەر پرسیاری زیاترم لێکردبایە ئەوا وەڵامی زیاتری دەدامەوە.
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئیبن مەسعود -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد سەبارەت بە پەرستنەکان، وکام پەرستن خۆشەویستترە لای خواى گەورە؟ ئەگەر کردەوەکە خۆشەویستتر بێت لای خواى گەورە؛ ئەوا پاداشتی زیاترە. پاشان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ڕوونی کردەوە کە خۆشەویستترین کردەوە لای خواى گەورە؛ نوێژی فەرزە لە کاتی خۆیدا، ئەو ماوەیەی کە لە شەریعەت دیاریکراوە چونکە وەڵامدانەوەى بانگە بۆ پەرستنی خواى گەورە وبە جێهێنانى فەرمانى خودایە، ونیشانەى گرنگیدانە بەم فەرزە مەزنە. بەهۆی سووربوونی لە سەر کردەوەى چاک -ڕەزاى خواى لێبێت- نەوەستا لێرە بەڵکو داواى پلەی دووەمی کرد، لەو کردەوە چاکانەی کە خودا خۆشی دەوێت. -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک. یەکەمیان بە تایبەت مافی خودایە، ودووەمیان بە تایبەت مافى دایک وباوکە، ومافى دایک وباوک لە پاش مافى خودا دێت، بەڵکو لە بەر گەورەیی مافیان؛ خودا لە هەندێک شوێنی قورئانی پیرۆزدا چاکەکاری بەرامبەر ئەوان ڕاستەوخۆ لە پاش مافى یەک خوا پەرستی (تەوحید) باسکردووە، بەڵکو ئەم مافە واجبە ودەبێت بەرامبەر ئەو چاکەکارییەى ئەوان بێت کە خزمەت وپەروەردەیان کردوویت وبە بەزەیی وسۆز بوون بەرامبەرت. وئیبن مەسعود -ڕەزاى خواى لێبێت- داواى سێیەم پلەی کرد لە زنجیرەی کردەوە خۆشەویستەکان لای خودا، -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: جیهاد کردن وتێکۆشیان لە پێناو خواى گەورە، چونکە ئەمە لوتکەی ئیسلامە وکۆڵەکەى ئیسلامە، کە ئیسلام بەرز نابێت وبڵاو نابێتەوە ئەگەر جیهاد وتێکۆشان نەبێت، کە بە هۆیەوە ئیسلام بڵاو دەبێتەوە و وشەی خودا بەرز دەبێت. وپەنا بە خودا بە واز هێنان لە جیهاد وتێکۆشان ئیسلام لاواز دەبێت ومسوڵمانان لادەدەن وهیمەتیان نامێنێت وموڵکەکانیان دەبردرێت ودەسەڵاتیان ودەوڵەتیان نابێت، وئەمیش فەرزە لە سەر هەموو مسوڵمانێک، وئەوەى بمرێت ولە نەفسی خۆیدا باسی جیهاد کردن وهەڵمەتی ڕزگارکردنی (غەزای) نەکردبێت لە پێناو سەرخستنی دینی خواى گەورە ئەوا لە سەر لقێک لە لقەکانى مونافیقێتی دەمرێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر